
پارتی و یه‌كیه‌تی له لێدوان و راگه‌یاندنه‌كانیاندا هه‌میشه چه‌ند چه‌مكیك به قازانجی خۆیان و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆ نموونه زۆر باسی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن كه به خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی كورد به‌ده‌ستهاتووه، پێیان وایه هه‌ر كه‌سێك دژی حكومرانیه گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وان بی ئه‌وا راسته‌وخۆ دژ به‌و ئه‌زموونه و خوێنی ئه‌م هه‌زاران شه‌هیده‌یه، ئێمه‌ش ده‌زانین كه ئه‌زموونی كوردستان ئه‌زمونێكی دیموكراسی خه‌ڵكی كوردستانه و به‌رهه‌می شۆرش و راپه‌رین و خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كه شتێكه و شێوازی حوكومرانی گه‌نده‌ڵ و ناعه‌داله‌تی هه‌ردوو حزب شتێكی تره و هه‌رگیز نابی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكرێت، یا نابی رێگا بدرێت كه هه‌ردوو حزب ده‌سه‌ڵاتی دزی و نادیموكراسی خۆیان له په‌نا ئه‌و ئه‌زمونه دیموكراسیه بشارنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌وان له (18) ساڵی رابردوو گه‌وره‌ترین زیانی به ئه‌زموونی دیموكراسی خه‌ڵكی كوردستان و خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان گه‌یاندوه.
حوكومرانی ئه‌وان ئه‌زموونی كوردستان نیه، به‌ڵكو روویگه‌ش و دیموكراسی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و دونیا دزێو‌و ناشرین كردووه.
حوكومرانی ئه‌وان به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌زمونه‌كه و له‌سه‌ر لاشه‌ی هه‌زاران رۆڵه‌ی كورد له شه‌ری نێوخۆ و خیانه‌ت و خۆفرۆشی به‌رده‌وامی هه‌یه، ئیمرۆ له كوردستان ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دژه دیموكراسی و دژه ئازادی و ناعه‌داله‌تی ئه‌وان گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان و ئه‌زموونی دیموكراسی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه روناكبیران و نووسه‌ران و تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان داوایان لێده‌كرێت كه رێگانه‌ده‌ن هه‌ردوو حزب ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی خۆیان به ئه‌زموونی كوردستان به خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسیه‌كان بفرۆشنه‌وه، به درۆی پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌وه شه‌ری نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، ئه‌زموونه‌كه هی خه‌ڵكه و ئه‌وانه‌ش ئه‌مرۆ دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌وان وه‌ستاونه‌ته‌وه دژی ئه‌زموونه‌كه نین، به‌ڵكو ده‌یانه‌وی ئه‌زموونه‌كه و ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و ئه‌زموونه له ده‌سه‌ڵاتی بۆگه‌نی ئه‌وان رزگار بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
