ناهه قم نه بوو هه رله سه ره تاوه گاڵته م بێت به وبه یان نامه یه وبه کۆمیدیایه کی سیاسی گاڵته ئامێزی بزانم وخۆمی بۆ سه خڵه ت نه که م، به تایبه ت که به یان نامه یه ك به پێ ی سیناریۆ دابمه زرێت وسیاسه ت به سینارێۆ بکرێت، ئه وسینارێۆیه به شی چه ندمانگێ پێخۆر ده کات بۆهونه رمه ندانی شانۆکار به تایبه ت که هه موولایه نه کانی لێك بده ینه وه، هه ربۆ ئه م مه به سته ش منێکی نه خوێنده وار ئه وسینارێۆیه ده که مه سینارۆیه کی به رفراوانی سیاسی گاڵته ئامێزو پێشکه شی ده که م به هونه رمه ندانی ووڵاته که م تائه وانیش کاری بۆ بکه ن وپێشکه شی بکه ن به بینه ری کورد چونکه ده مێکه ئه وکۆمه ڵگایه ی ئێمه به دڵی خۆی پێنه که نیوه، هه قی خۆیانه به دڵ قاقای بۆ بکێشن .
هه زار دروود بۆگیانی چارلی چاپلن ئه گه رمابایه ئه یتوانی باشترین کاری بۆ بکات وپێشکه شی بکات به هه مووجیهان، کێشه مان نابێت خۆ کوردیش چارلی چاپلنی خۆی هه یه ودڵنیام که کاك بارزانی قاله ی خه ڵوز ئه وسینارۆیه به شێوه یه کی جوان ده هۆنێته وه وده بێته میوانی شاشه ی ماڵه کانمان وده یکاته پێخۆرێکی باش بۆ چه ندان به رنامه ی به رنامه وبه هاوکاری براده رانی تر مێشکمانی پێزاخاوده کات
هه رنه بێت هه رنه بێت له ووشه ی ته خنۆکرات تێمان ده گه یه نێت تابزانین ئه ندازیارانی ئه وسیناریۆ سیاسیه چیه وبۆ چی وله پێناوی چیدا نوسرایه وه، چونکه کاتێ باس له سیناریۆ ده که ین ئه بێت هه ندێ خاڵ به ندی بزانین وڕه چاویان بکه ین به تایبه ت سیناریۆی سیاسی کاری زیاتری ده وێت وهه ربۆیه ده بێت نووسه ره که ی زۆرووریابێت تاهه ڵه نه کات، ئه گه رچی شتێك نیه به ناوی سیناریۆی سیاسی ونووسینی سیناریۆی سیاسی ئه وه ی تائێستا بینیومه وبیستومه باس له پێش بینی سیاسی، یان به رنامه ی کاری سیاسی، یان تیۆری سیاسی، یان زانستی سیاسی یان هتد
ئه وه سیناریۆی سیاسیشم بیست وئه وداهێنانه ش له کوردستان وله گردێکی شاری سولێمانی سه ر هه ڵدا
هه رنه بێت ئێمه ی کوردیش ناومان ده چێته ناو ناوان وده ڵێن شتێکمان بۆ مرۆڤایه تی داهێنا ئه ویش سینارۆی سیاسیه که تائێستا زانایان وفه یله سوفه کانی زانستی سیاسی وئابووری وکۆمه ڵناسی درکیان پێنه کردووه ونه یان زانیوه که سیاسه ت وزانستی سیاسیش به سیناریۆ وهه ندێ جاریش به خه وبینین ده کرێت وده بێت .
من بۆیه گاڵته م به وسیناریۆیه دێت چونکه ئه ندازیاران ونووسه ره کانی به وداهێنه ره نازانم که بتوانن گۆڕان له کۆمه ڵگایه ك دا بکه ن که مێژوویه کی دوورودرێژی ماڵ کاول کاری هه یه وپێویستی به گۆڕانێکی بنچینه ی هه بێت، به تایبه ت گۆڕان له سیستمی کۆمه ڵایه تیدا که به رهه می ئه وسیستمه کۆمه ڵایه تیه یه که ئه ندازیاری ئاوا مان بۆ به رهه م دێنێت، له هه مان کاتدا به زه یم دێته وه به وکه سانه ی که چاوه ڕوانی گۆڕان له که سانێك ده که ن که له بنچینه دا خۆیان نه گۆڕاون وناشگۆڕێن، ئه گه رچی مرۆڤ جێگه ی ڕێزه نه ك به زه یی، به ڵام ناکرێت کۆمه ڵگایه ك کورد گووته نی ڕیشی خۆیان بده ن به ده ست ئاگره وه و له به رامبه ریش دا بێده نگ بین هه رنه بێت ڕاستیه که یان تێبگه یه نین ئه وکات خۆیان به رپرسی کاری خۆیانن، چونکه ناشکرێت به زۆری زۆره ملی خه ڵکی بکه یت به خاوه نی ئایدیای سیاسی ئه گه رکه سێك دوای هه ڵاکه وتبێت تانه ینێ له ته به ق ناڵێت سدق، هه ربۆیه ئه بێت پێش هه موو شتێ ڕێز له ئیراده ی تاکه کانی کۆمه ڵگای کوردی بگیرێت به تایبه ت ماڤه ئازادیه کانی تاك چونکه یه کێك له هۆکاره کانی گۆڕانکاری له کۆمه ڵگادا ئه وه یه که تاکی کۆمه ڵگا به هه موو بیروبۆچوونه جیایاکانی ئایدیای سیاسی، ئاینی، مه زهه بی، کلتووری، ڕه گه زی، نه ته وه ی هتد ئازاد بێت وسانسۆر له سه رماڤه ئازادیه کان پێك نه یه ت ئه گه رپێشێل کاری نه بێت بۆسه رماڤه ئازادیه کانی تاکێکی تر یان کۆمه ڵێکی تر واتا ماڤه ئازادیه کانی تاکێك ئه بێت له گه ڵ ئه رکه کانی تاك له کۆمه ڵگادا به پێ ی یاسا ڕێك بخرێت نه ك به شێوه ی گه ڕه لاوژێی بێ سه رووبه ره چونکه ده رچوون وپێشێل کردنی ماڤه ئازادیه کانی که سانی تر خۆی له خۆیدا دژه به بنه مانی ئازادی ودیموکراتی، که به داخه وه ئه مڕۆکه تاکی کورد چه واشه کراوه سه باره ت به ماڤه ئازادیه کان وئه رکه کانی تاك له کۆمه ڵگایه ك دا که دیاره نووسه رانی ئه وجۆره سیناریۆیانه وه ك چۆن سیناریۆ سیاسیه کانیان به تیۆری چه وت سه رچاوه ی گرتووه وبه ده ره له زانستی سیاسی هه رئاواش سیناریۆکانیان به رامبه ر ماڤه ئازادیه کان له سه ربنه مایه کی نایاسای ڕێك خستووه ودوورونزیك ئه وسیناریۆیانه په یوه ندیه کیان نیه به ڕێك خستنێکی ته کخنۆکراتیانه تابتوانن ئه وشانازیه مێژوویه بۆخۆیان له مێژووی گه له که ماندا بنووسن ونه وه کانی دواڕۆژ شانازیان پێوه بکه ن .
بۆمن ئه وڕووداوه له کاتی خۆیدا بوو چونکه من سه رگه رمی بڵاوکردنه وه ی زنجیره یه ك ووتار بووم به ناونیشانی *هزرله نێوان لۆگیك ومیتافیزیکدا *داو چوار زنجیره م بڵاوکردبۆوه له ماڵپه ڕی قه ڵادزێ له زنجیره ی پێنجه م دا نیازم بوو له سه رئه وه بنووسم په یوه ندی تاك به ده سه ڵاته وه وچۆنیه تی لێکدانه وه ی ئه وپه یوه ندیه له چوارچێوه ی سیستمی کۆمه ڵایه تی کوردی دا هزری تاك به رامبه ر به یاساو تێگه یشتنی تاك له ماڤه ئازادی وئه رکه کانی، ئه وه ی من ده مویست بیڵێم ئه وه بوو که چۆن تاکی کورد هه ڵوێست له سه ر ڕووداوه کان وه رده گرێت ولێکیان ده داته وه ئایه به هه مان هزری میتافیزیکیانه یان به هزرێکی لۆگیکیانه وله چوارچێوه ی هزری ڕاسته قینه ی مرۆڤێکی خاوه ن هزر، به تایبه ت ناکرێت هه مووکاتێك پێش بینی وسیناریۆکانی مرۆڤ به رامبه رئاڵ وگۆڕیه کان ڕاست ده ربچن وهه ندێ جار ئه ولێکدانه وانه ده که ونه ده ره وه ی لۆگیك به تایبه ت له وکاته ی که مرۆڤ به شێوه یه کی ته ندروست بیرناکاته وه وهه موو ڕووه کانی ئه وسیناریۆیه یان ئه وڕووداوه لێك ناداته وه له وێوه سه رلێشێوان ده ست پێده کات وعه فه ویه ت دێته ناو هاوکێشه ی سیاسی وهه ڵسوکه وتی سیاسیانه ی مرۆڤه وه، که دیاره ئه وه ش په یوه ندی هه یه به سیستمی کۆمه ڵایه تی ئه وکۆمه ڵگایه وله کۆمه ڵگایه که وه بۆ کۆمه ڵگایه کی تر ده گۆڕێت دیاره ئه وه باسێکی تره وده کرێت له ووتارێکی تردا باسی زیاتری لێوه بکرێت .
لێره دا ئه مه وێت ئه وه بڵێم ئاراسته کردنی تاك به شێوه یه کی هه ڵه بۆ ناساندنی باری سیاسی وئابووری وکۆمه ڵایه تی وڕۆشنبیری هتد به وشێوه یه ی که ئه ندازیاری گۆڕان به ڕێز کاك نه وشیروان باسی لێوه ده کات ئه وه مه ترسیه کی گه وره وترسناکه به تایبه ت ئه وپێناسه یه ی کاك نه وشیروان به رامبه رڕه وشی سیاسی له کوردستاندا وئاسایشی نه ته وه ی کورد ولێك دانه وه ی به دوو ووشه ی کڕچ وکاڵ به رله هه موو شتێ به رپرسیارێتی نیشتمانیه ودواتریش ڕێگه خۆش کردن بۆ داڕشتنی سیناریۆ له سه ر هاوکێشه ی سیاسی وکاری ئۆپۆزسیۆنی به وشێوه یه ی به ڕێزیان باسی لێوه ده که ن به ده ره له هه مووزانستێکی سیاسیانه، به شێوه یه ك ڕوون کردنه وه که له ڕوون کردنه وه یه کی که سێکی ساده ی بێ ئاگا له سیاسه ت وزانستی سیاسی ده رده خات، له کاتێکدا که سێکی سیاسی که باس له ڕه وشی سیاسی وقه یرانی سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی هتد ووڵاتێك ده کات به پێ زانستیانه ولۆگیکانه ی هزره وه باسی ده کات وئه بێت به دواداچوونی زۆری بۆ کردبێت ونیشانی قه یرانه که بکات به داتاوناوه کانیانه وه ودووربێت له شێواندن وسه رلێشێواوی، له کاته ی که ئه وکه سه بزانێ نوێنه رایه تی به شێك له پێك هاته ی ئه وکۆمه ڵگایه ده کات وبه ڵێنی پێداون که بۆیانی بگۆڕێت، دیاره ئه وه خۆی له خۆیدا به رپرسیه کی گه وره یه وئه بوو کاك نه وشیروان له به رامبه رئه وبه رپرسیه دابایه نه ك به پێچه وانه وه، دابڕان وقه یرانی ناوخۆی حیزبێك یان گروپێك تێکه ڵاو بکرێت به ئیراده ی میلله تێك وگوێ نه درێت به بنه ماکانی زانستی سیاسی ویاسای هه رێمه که، ئه گه رکاك نه وشیروان ته نها مه به ستی ئه وه بوو گله ی خۆی له هه ردوو حیزبه زل هێزه که ی کوردستان بکات وهه وڵ بدات ئه وسیناریۆیه بکاته نیشانێك بۆ چاك کردن وهۆکارێك بۆ گوێ لێ گرتن پێویستی نه ده کرد به یان نامه یه کی به وجۆره ده ربکات ودواتریش پێمان بڵێت هیچ نیه سیناریۆ بوو، ته نانه ت له ڕونکردنه وه که شی دا زۆر ده ست کورت بێت وهیچ یه کێك له وقه یرانانه ی که باسی ده کات نه ك بۆ ئێمه هه رنه با بۆ لایه ن گرانی خۆی ڕوون بکردبایه وه وپێمانی بگوتبایه ئه وانه هه ڵه کان وئه وه ش چاره سه ریه که یه تابمان زانیبا چۆن ده کرێت وبه شێوه یه ك ده کرێت بیگۆرین، یان بزانین کێ پاوان خوازی ده سه ڵاته دووزل هێزه که ی کوردستان یان کاك نه وشیروان ڕێز له ئیراده ی زۆرینه ناگرێت وباوه ڕی نیه به سیستمی دیموکراتی وهه رئه بێت براگه وره بێت.
