
هاونیشتیمانی‌یه‌به‌ڕێزه‌کان پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان که‌س‌و کار‌و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان لقی هه‌نده‌ران ئیدانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه ناڕه‌وایه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌که‌ین ئه‌و به‌یانه له به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌ت به دووژمنانی گه‌لی کورددایه.ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی ئیستا له ووڵاته عه‌ره‌بی‌یه‌کان ڕوو ئه‌دات، ئێمه‌ی کوردستانیان به خوێنی گه‌شی شه‌هیدان و هێزو بازووی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماره سته‌م دیده‌که‌مان بیست ساڵه ئه‌و قۆناغه‌مان بڕیوه‌وله‌ماوه‌ی ئه‌و بیست‌ساڵه‌دا به هه‌موو که‌مو کوڕی‌یه‌کان‌و که‌مته‌رخه‌می‌یه‌کان و به‌شه‌ری دزێوی ناوخۆشه‌وه ته‌نها ساڵێک‌و دوومانگ په‌رله‌مانمان نه‌بووه وه هه‌موو قۆناغه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش گۆڕانکاری جدی هه‌م له په‌رله‌مان و هه‌م له حکومه‌ت وه گۆڕانکاری له نه‌خشه‌ی سیاسی دروست بووه، به‌ڵگه‌ی زیندوش ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ته‌نها چه‌ند مانگێک بوو له حیزبێکی وه‌ک یه‌کێتی‌نیشتیمانی کوردستان جیا بوونه‌وه و 25 کورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێنا بێ ئه‌وه‌ی خوێن له‌په‌نجه‌ی که‌س بێت، ئه‌ی ئه‌و که‌ناڵه ئاسمانی و گۆڤار‌و سایت و ڕۆژنامه ئازادانه‌ی که له‌کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو وئازادانه ڕاو بۆچوونی خۆیان ده‌ر ئه‌بڕن ئازادی نی‌یه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له بۆ دوو پارته سه‌ره‌کی‌یه‌که له100% وه بۆ له 57% دابه‌زی به‌بواری پێشکه‌وتن و دیموکراتی نازانن ...ئه‌تانه‌وێ هه‌موو ئه‌و ده‌ست‌که‌وتانه‌ی گه‌له‌که‌مان که به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید به‌رهه‌م هاتووه له‌ناو به‌رن‌و ئێوه ببنه میراتگری و درووستی بکه‌نه‌وه وا ئه‌زانن که‌پرێکه به هاوین درووستی بکه‌ن‌و به زستان تێکی بده‌نه‌وه به‌دڵنیای‌یه‌وه ئه‌م به‌یاننامه‌یه هه‌ل بۆ دوژمنان ئه‌ڕه‌خسێنێت که ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌مان له‌کیس به‌رێت.بۆیه داوا ئه‌که‌ین هه‌رچی زووه به‌یان نامه‌که‌یان ڕه‌د بکه‌نه‌وه‌و به‌خۆیاندا بچنه‌وه.هه‌وڵه‌کانیان له په‌رله‌مانی‌شه‌رعی هه‌ڵبژێراوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و کار بکه‌ن بۆ جێ به‌جێ کردنی وه یان هه‌ق وایه هه‌ر 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی لیستی گۆڕان نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه بنوسن‌و ڕایبگه‌یه‌نن یان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان له په‌رله‌مانی کوردستان کامیان به ڕاوا ئه‌زانن بڕیاری خۆیان بده‌ن .
لقی هه‌نده‌رانی‌کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه
دێرینه‌کانی کوردستان
