
به ناوی کۆمیته‌ی دانیمارکی کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستانه‌وه ئیدانه ی ئه و به یان نامه ی بزوتنه وه ی گۆران ده که ین. وه به‌توندی ناره‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌رۆژی (29/1/2011) ده‌ریان كردووه که داوای هه ڵوه شاند نه وه ی حکومه ت و په‌رله مانی کوردستان ده که ن، وه ئه‌و جۆره ره‌فتارانه له هاندانی خه‌لک ده‌بێته هۆکارێک بۆ جێ به‌جێ کردنی نیازه گلاوه‌کانی دوژمنانی کورد‌و به‌دێهێنانی ئامانجه‌کانیان بۆ تێکدانی بارودۆخی کوردستان و هه‌ولدان کوردستان به ره و وێرانکردن ببه‌ن..
داواکارین ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپوزسیۆن ناودوبه‌ن بگه‌رێنه‌وه بۆ منه‌نتیقی عه‌قل و کار و کرده‌وه‌یان نه‌بێته هۆیه‌ک بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نه‌یارانی کورد، ئه‌و دستکه‌وتانه‌ی به خوێنی هه‌زاران رۆله‌ی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان هاتیته‌دی ده‌بێ بپارێزرێ زیاتر گه‌شه‌ی پێ بدرێ نه‌ک به‌م جۆره به‌یانانه له‌ده‌ست بدرێ و وێران بکری ته‌نها بۆ به‌دیهێنانی حه‌زه‌کانی دل ره‌ش و دژه کردستانییه‌کان ..
ئێمه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان هه‌مان تێكۆشه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری فیداكاری سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگایه‌تین، چۆن ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌مان به‌ده‌ست هێناوه ئاواش به‌رگریان لی ئه‌كه‌ین ئێمه پارێزه‌ری سه‌رو ماڵی گشتی و تایبه‌تی وڵاته‌كه‌مانین، پێمان وایه ده‌ستی دوژمنانی كورد له‌پشته‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵدانێكن بۆ تێکدان و وێرانکردنی هه‌رێمی کوردستان و له‌باربردنی ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراسییه‌ی وڵاته‌كه‌مان.
ئێمه‌ش و هه‌موو کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان هه‌ولدان و داواکاریمان چاکسازی و نوێکردنه‌وه‌و به‌گژاچوونی گه‌نده‌لیه، به‌لام نه‌ک به‌هاندانی خه‌لک بۆ بۆ وێرانکردن و تێکدانی ئه‌و ئه‌زموونه و ده‌کردنی به‌یاننامه بۆ ئینقلابکردن به‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم، به‌لکو هه‌ولدان به‌رێگای په‌رله‌مان و دان وستاندن و له رێگاشیه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه‌ی کوردستانیش بپارێزرێ و به‌رده‌وام بێ له‌به‌رو پێشه‌وه چوون ..
کۆمیته‌ی دانیمارکی
کۆمه‌له‌ی پیشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
31/11 /2011
