جاران جاشێک، به‌عسییه‌ک، سیخوڕێک به‌خته‌وه‌ریی خۆی له‌وه‌دا ده‌دۆزییه‌وه، که زیان به گۆشت و خوێنی خۆی بگه‌یه‌نێت. ئه‌م جاش و به‌عسییانه ده‌یانزانی، که ئه‌و کاره‌ی ئه‌مان ده‌یکه‌ین کارێکی نامرۆڤانه و به‌ده، به‌ڵام به‌بێ گوێپێدان ده‌یانکرد چونکه به‌خته‌وه‌ریی خۆیان له خراپه‌کارییدا ده‌بینیه‌وه. بۆ ئه‌مجۆره مرۆڤانه نه‌بوونی مۆڕاڵ هه‌بوونی به‌خته‌وه‌ریی بۆ ئه‌وان ده‌گه‌یاند. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌وه خه‌ڵکانێکی تر هه‌بوون ده‌بوون به پێشمه‌رگه یان ده‌بوون به ئه‌ندامی ڕێکخستنه نهێنییه‌کانی شار. ئه‌مانه به‌خته‌وه‌ریی خۆیان له کرده‌ی باش‌دا ده‌دۆزییه‌وه، ویستی ئه‌مان ویستێکی باش بوو نه‌ک ته‌نها بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ڵکوو باشه بوو بۆ کۆی هه‌موو مرۆڤایه‌تیی. هه‌ربۆیه به‌ته‌نگ برسێتیی سۆماڵ و چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌شپێسته‌کانی باشووری ئه‌فریکاشه‌وه ده‌هاتن. له‌کاتێکدا ڕه‌وه‌ندی فه‌له‌ستینیی له ئێراق ده‌بوونه سه‌ربازی سووپای ئێراق و هێرشیانده‌کرده سه‌ر پێشمه‌رگه و گوونده‌کانی کوردستانیان خاپوور ده‌کرد، پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه ده‌چوون له فه‌له‌ستین یارمه‌تیی فه‌له‌ستینیه‌کانیان ده‌دا و دژ به سووپای ئیسرائیلیی ده‌جه‌نگان. هه‌بوونی مۆڕاڵ له پێشمه‌رگه‌کانی ئێمه‌دا و ویستی باش له پێشمه‌گه‌کانی ئێمه‌دا ته‌واو و ڕێک وێنه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر ڕه‌وه‌ندی فه‌له‌ستینیی له ئێراق ده‌کێشا. فه‌له‌ستنییه‌کان مولازم موحسین‌یان نارد بۆ ئێراق و ئێمه‌ش مامه‌ڕیشه بۆ فه‌له‌ستین. ئه‌مه جیاوازیی نێوان ئێمه و ئه‌وانه. ئێمه به‌خته‌وه‌رییمان له باشه‌دا ده‌دۆزییه‌وه، باشه‌یه‌ک، که باشه‌ی کۆی هه‌موو مرۆڤایه‌تیی بوو نه‌ک ته‌نها بۆ پێشمه‌رگه یان بۆ کورد. ئێستاش ئێمه ته‌نها و ته‌نها له باشه‌دا جیاوازیی نێوان خۆمان و خه‌ڵکانی تر ده‌که‌ین، ئێمه ئه‌وانه‌ین، که به کرداری باش به‌خته‌وه‌ریی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه. ئێمه فێربووین باشه بکه‌ین، چونکه به‌خته‌وه‌رمان ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌شه‌وه خه‌ڵکانێک خراپه ده‌که‌ن چونکه ئه‌وانیش به‌خته‌وه‌رییان ده‌وێت، به‌ڵام باشه هیچ ئه‌وان به‌خته‌وه‌رناکات، به‌ڵکوو له باشه‌دا ئه‌وان هه‌ست به نامۆیی، لاوازیی و نزیکبوونه‌وه له مردن ده‌که‌ن. ئه‌وان خراپه ده‌که‌ن هه‌تاوه‌کوو به‌خته‌وه‌ربن، به‌ڵام ده‌توانن بگۆڕێن چونکه ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه ته‌نها فێربوونه، ده‌توانن به‌خته‌وه‌ریی له کرده‌ی باشیشدا بدۆزنه‌وه. به‌ده‌ر له پرۆسه سیاسییه‌که، که ئه‌وان پێیانوایه سیاسه‌ت ده‌که‌ن و ئامانجیان ته‌نها و ته‌نها سه‌رکه‌وتنه، سه‌رکه‌وتنی ئه‌مانیش گه‌یشتن به گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات و زۆرتریین سه‌رمایه‌یه له کوردستاندا. لیستی گۆڕان و به‌شێک له هاووڵاتییان وه‌ک کچ و کوڕێکیان لێهاتووه، که ئاشقی یه‌ک و خۆشه‌ویستی یه‌کن، کاتێک به به‌رده‌م سواڵکه‌رێکدا تێده‌په‌ڕن، کوڕه‌که ده‌ستده‌کات به گیرفانیدا و بڕێک پاره ده‌به‌خشێت به سواڵکه‌ره‌که. ئێمه دڵنیانین له‌وه‌ی، که ئاخۆ ئه‌م کوڕه خاوه‌نی مۆڕاڵه و وه‌ک ویست یارمه‌تیی ئه‌م سواڵکه‌ره ده‌دات یان ئه‌وه‌تا ده‌یه‌وێت له ڕێگای ئه‌م کاره‌وه شوێن له‌سه‌ر هه‌ستی کچه‌که بۆ ویستێکی نادیاری خۆی دابنێت؟! گریمان گۆڕان کوڕه‌که‌یه و هاووڵاتییانیش کچه‌که، به هه‌مان گریمان نیشتیمانیش به‌و سواڵکه‌ره دابنێین، که سواڵی ژیان له ژیانی ڕۆژانه و ئازادیی و دادپه‌روه‌رییدا ده‌کات، ئێمه دڵنیانین له‌وه‌ی، که هه‌وڵی "گۆڕان" له هه‌بوونی مۆڕاڵ و ویستی باشه‌وه‌یه یان ئه‌وه‌تا ته‌نها بۆ دانانی شوێنه له‌سه‌ر هه‌ستی خه‌ڵکیی بۆ ویستێکی نادیاری خۆی؟! نه ڕاستین ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ن یان هه‌ڵه‌شین ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن. مامه‌ڵه‌کانی ئه‌مان کاردانه‌وه‌ی ویسته‌کانی ئه‌مانه. داواکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و وروژاندنی خه‌ڵکیی بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کیی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویستی ئه‌وانه، چونکه جوڵه له ویسته‌که‌دا پراکتیزه‌کراوه، هه‌ر له نووسینی به‌یاننامه‌که و خوێندنه‌وه‌یه‌وه له که‌ناڵی تێلێڤیزیۆنه‌که‌یانه‌وه ئه‌مان مامه‌ڵه‌یانکردووه. ئه‌گه‌ر بێتوو له ئاینده‌دا هه‌ر زیانێک بکه‌وێته‌وه ئه‌وان ناتوانن بڵێن: ئێمه ویستمان نه‌بوو ئه‌مانه ڕووبدات. ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌ستی به چه‌قۆیه‌که‌وه به ئاسمانه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت بیدات له‌سه‌ر دڵی که‌سێک له‌به‌رده‌میدا، کاتێک که‌سه‌که ده‌کووژێت و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌کرێت، ناتوانێت بڵێت ویستم نه‌بوو بیکووژم، ئه‌مه مامه‌ڵه‌ی من نه‌بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌ڵێین: به‌ڵێ براده‌ر تۆ مامه‌ڵه‌ت کردووه چونکه خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی کووشتنی ئه‌م که‌سه‌بوویت، چه‌قۆیه‌کی گه‌وره و تیژت پێبووه و جوڵاویت به به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌ستت و وه‌شاندنی چه‌قۆکه، ئێستاش توانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی یاسا و دادوه‌ره‌کانی دادگات نییه.
ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ڕشتنی خوێندا نه‌بووین، ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به خودی به‌عس خۆی، به‌ڵام ئه‌وان هیچ چاره‌یه‌کی تریان بۆ نه‌هێشتبووینه‌وه. ئێستاش له‌گه‌ڵ ڕشتنی خوێندا نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئاینده‌یه‌کی نزیک یان دووردا به‌غداد و ئه‌نقه‌ره و تاران بڕیار له‌سه‌ر ناردنی سووپا بۆ باشووری کوردستان بده‌ن به بیانگه‌ی هێورکردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌که‌وه، دیسانه‌وه کورد هیچ چاره‌یه‌کی تری نامێنێت بێجگه له ڕشتنی خوێنی کوڕانی خۆمان و کوڕانی دایکانی عه‌ره‌ب، تورک، فارس. وه‌رن بگۆڕێن فێربن به‌خته‌وه‌ریی له کرده‌ی باش‌دا بدۆزنه‌وه نه‌ک له خراپه‌کارییدا. وه‌رن تاقیبکه‌نه‌وه و بزانن کرده‌ی باش چه‌ند به‌خته‌وه‌ریی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت. له‌و پزیشکه بپرسن، که نه‌خۆشێک له مه‌رگ رزگار ده‌کات، له‌و مه‌له‌وانه بپرسن، که منداڵێک له خنکاندن ڕزگار ده‌کات. وه‌رن ببن به‌و بوونه‌وه‌ره‌ی، که پۆخڵیی و ئه‌تمۆسفێره‌ی ناته‌ندروست لاوازتان ده‌کات و ده‌تانکووژێت، هه‌ربۆیه هه‌میشه به‌ته‌نگ پاک ڕاگرتنی ژینگه‌وه‌ن. ئێوه له ئاگایی و نائاگایی خۆتاندا بوونه‌ته ئه‌و ڤایرۆسه‌ی، که له ئه‌تمۆسفێره‌ی پیسدا ده‌ژیین، هه‌ربۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی خۆتاندان له‌ناو پیسییدا. له‌وه‌ته‌ی سه‌رتان هه‌ڵداوه ڕۆژێک له ڕۆژه‌کانی ژیانی ئێوه‌دا چالاکییه‌کتان له ڕۆژێکی ئارام و ته‌ندروستتدا نه‌بووه، به‌ڵکوو هه‌میشه پێویستتان به هه‌بوونی ئاژاوه هه‌بووه، تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به نموونه. ئێستا له باشووری کوردستاندا هیچ ئاژاوه‌یه‌ک له ئارادا نییه هه‌تاوه‌کوو بتوانن له‌سه‌ری چ بژیین و چ درێژه به ژیان له به‌هێزییدا بده‌ن، هه‌ربۆیه ئاژاوه‌یه‌کی ده‌ره‌کیی ده‌هێننه ناوه‌وه و ده‌یکه‌ن به ئاژاوه‌ی نیشتیمان. وڵاتانی وه‌ک توونس و میسر خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی ئازادی خۆیانن، نیشتیمانه‌که‌ی ئێمه به‌ده‌ر له ئاوتۆنۆمییه‌کی نادڵنیا خاوه‌نی هیچی تر نییه، هێشتا له قۆناغی پرۆسه‌ی ڕزگارییداین نه‌ک ڕزگاربووبین. ئێمه زۆرمان هه‌یه بۆ دۆڕان و که‌میشمان هه‌یه بۆ بردنه‌وه. هه‌روه‌کوو چلۆن دڵنیا نین له‌وه‌ی، که ئه‌و کوڕه‌ی کاتێک یارمه‌تیی سواڵکه‌ره‌که ده‌دات خاوه‌نی مۆڕاڵ و ویستی باشه ئاوهاش دڵنیانین له‌وه‌ی، که ئێوه خاوه‌ن مۆڕاڵ و ویستی باش بن. با کچان و کوڕانی شار بێنه سه‌رجاده و گۆرانیی بۆ به‌خته‌وه‌ریی له ژیاندا بڵێن و لێیانه‌وه فێربن، که باشه‌تان بوێت، با کچان و کوڕانی شار هه‌ستی خۆیان بۆ خۆشویستنی نیشتیمان ده‌رببڕن و شانۆ بۆ قاقای پێکه‌نین له به‌خته‌وه‌رییدا بکه‌ن و لێیانه‌وه فێربن، ئاینده‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه و نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانیشیان له‌ناو نه‌به‌ن. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئێتیک له‌وه‌دا نییه، که ته‌نها و ته‌نها بیر له خۆتان بکه‌نه‌وه و هیچی تر، به‌ڵکوو ئێتیک ئه‌وه‌یه، که به‌ته‌نگ نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانیشمانه‌وه بێین و له خه‌می ئه‌وه‌دابین، که ئه‌م نیشتیمانه بۆ ئه‌وانیش ئازاد بێت و سه‌رمایه‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌ش نه‌ک ته‌نها بۆ ئێمه به‌ڵکوو به‌شی ئه‌وانیش بکات هه‌تا ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا زیاد ببێت. ماوه‌ته‌وه بڵێین، که خراپه‌کاریی فێربوونه و ده‌کرێت مرۆڤ گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێنێت، ئه‌ویش چاکه بکات و به‌خته‌وه‌ر بێت. ئه‌و خوێندکاره زیره‌که‌ی له هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا ده‌که‌وێت، فێربووه ده‌رنه‌چێت نه‌ک خاوه‌نی زانست نه‌بێت. ئه‌و به‌خته‌وه‌ریی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، که به‌و هه‌موو زانسته‌ی خۆیه‌وه ده‌رناچێت، ئه‌و ده‌یه‌وێت هاوڕێکانی کڵاسه‌که‌ی پێیبڵێن: چلۆن ده‌رنه‌چوویت؟ تۆ به‌و هه‌موو زانسته‌ی خۆته‌وه چلۆن له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی وا ئاساندا ده‌رنه‌چوویت؟ ده‌شێت مامۆستاکه‌مان کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌بێت. ئێوه‌ش ڕۆژانێک کچان و کوڕانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی بوون، به‌ڵام ڕۆژێک هاته‌ئاراوه، ئێوه فێری ئه‌وه بوون، که چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی یه‌کێتیی به دوژمنی خۆتان بزانن، ئیتر لێره‌وه ئێوه به‌خته‌وه‌ر ده‌بوون به‌وه‌ی، که تێتاندا هه‌ستی به دوژمنی خۆزانینی خه‌ڵکانێک ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گه‌شه‌ی ده‌کرد. ماوه‌ته‌وه بڵێین، که ته‌نها ویستی باش باشتریین ویستی مرۆڤه. ئێوه ئه‌گه‌ر باشه‌تان ده‌وێت ده‌بێت باشه‌ی کۆی هه‌موو مرۆڤایه‌تییتان بوێت نه‌ک ته‌نها هی خۆتان. نیشتیمان به ته‌نها موڵکی ئێوه نییه، به‌ڵکوو موڵکی نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانیشمانه پێویسته له‌سه‌رمان له به‌خته‌وه‌رییدا بیگه‌یه‌نین به‌وان.
30.01.2011
