ئه‌و ڕۆژه‌ی بوون به ئه‌ستێره یه‌کی دروشاوه ی ئاسمانی کوردستان یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزبوو، ئه‌وڕۆژه ده‌یان سه‌رکرده‌و کادرو پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕنه‌بوون .ماوه‌یه‌کی زۆریش تێنه‌په‌ڕی بوو به‌سه‌ر له ناوچونی دوژمنه سه‌رسه‌خته‌که‌مان هه‌موومان له‌چاوه‌ڕوانی ڕۆژێکی ئارام و گه‌شه سه‌ندووی گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ماندابووین هه‌رگیز له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شدا نه‌بووین له‌چرکه‌ساتێکدا خوێن و نوقوڵ و چکلێتی ئه‌وڕۆژه‌پیرۆزه تێکه‌ڵ یه‌ك بکرێ .ده‌ستی دووبرای لێك دابڕاوی چه‌ن ساڵه تازه به‌یه‌ك گه‌یشتبوونه‌وه نه‌هیان له‌ڕۆژگاره‌شوومه به‌سه‌رچووه‌کانی ووڵات ده‌کرد ئه‌وڕۆژه بووبوو به‌دووجه‌ژن بۆ ملله‌تی کورد جه‌ژنی ئاشته‌وای جه‌ژنی ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی کورد جه‌ژنی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو جه‌ژنی ڕزگارکردنی که‌رکوك وناوچه‌دابڕاوه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سه‌رگه‌ردانکراوه‌کان ...جه‌ژن وجه‌ژن و جه‌ژن ..ئه‌وێ ڕۆژێ خه‌نده‌ی سه ر‌لێو بووبه هه‌نسك وقاقای پێکه‌نین بوو به قوڵپه‌ی گریان و به‌رگی جه‌ژنانه‌مان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا نده‌وه‌و
خۆشی و شادیه‌کانمان بون به شین و واوه یلا شه‌م شه‌مه کوێره‌کانی شه وه‌زه‌نگ رۆژه تازه له‌که‌ل هه‌ڵاتوه که‌مانیان به‌ته‌م داپۆشی ئاخر خۆ ئه‌وان
دژی هیچ بیر‌و باوه‌ڕێك نه‌بوون ئاخر خۆئێمه بۆئه‌ویاده پیرۆزه له‌وێنده‌رێ گرد بو بوینه‌وه.ئێستاش له‌به‌رچاومه (شه‌هید.شاخه‌وان عه‌باس)چه‌ن
به‌دڵێکی خۆشه‌وه پێشوازی له‌ئه‌هلی شارده‌کرد ئاخر خۆهێشتا نه ئه‌وونه هاوڕێکانی ته‌واوی شار نه‌گه‌ڕابوون سه‌ردانی ماڵی هاوڕێ شه هیده کانیان
هێشتا ته‌واو نه‌کرد بوو به‌ده‌یان هاوڕێی ڕۆژانی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی هێشتا نه‌گه‌یشتبو‌نه‌لایان چه‌ن ساڵێکیش بو یه‌کیان نه‌دی بوو که‌چی به‌سه‌ر لاشه ودووکه‌ڵ و برینداردا هاتنه ژووری (مه‌ڵبه‌ندی سێ )، له‌ده‌ستدانی ئێوه برینێکی هێنده قوڵه نه‌به‌سانای ساڕێژده بێ و نه‌که‌لێنه‌که‌تان
هێنده به زووی پڕده‌بێته‌وه ئاخر ئه‌وڕۆژه سه‌ختانه‌ی ئێوه‌ی زه‌مه‌نی شاخ وپێشمه‌رگایه‌تی ده‌بێ بڵێم خوێنی ئێوه‌و براده‌ره شه‌هیده کانتان چونکه ئێوه‌ش چونه‌ڕیزی نه‌مرانه‌وه
ئه‌م ئاسۆیه‌ی له‌که‌ل بۆئێمه ده‌رهێناو به‌ری ڕه‌نجی ئێوه یه که ئێستا میلله ت ئاسووده‌یه، هاوڕێیان
براده رانی زه مه‌نی شاخ وپێشمه رگایه‌تی به داخه وه ئه‌م ئازادی و پێکه وه ژیانه‌ی ئێستامان ئێوه‌ی تێدانین ئه زانم چه‌نده دڵ خۆش ده‌بوون که بتان دیبایا
چه‌ن ساڵێکه و بۆ دووباره سه‌رکرده و هاوڕێیه‌کی ڕۆژانی خه‌باتی ئێوه ئێستا سه‌رۆکی کۆماری ئێراقه، ئاله‌م ڕۆژه له‌م یاده کاره‌سات باره‌دا
تاقمێك که‌زۆربه‌یان براو هاوڕێی خه‌باتی نه پساوه‌بوون.ئێوه به‌خه‌یاڵتان نایه چ داوایه‌کیان کردووه بۆی هه‌یه زۆرێکتان بڵێن داوای
سه‌ربه‌خۆی کوردستانیان کردووه یان داوای خۆش گوزه‌رانی زیاتری گه‌لیان کردووه هه‌ندێکیشتان له‌وه‌یه بڵێن داوای به‌تۆکمه تری ڕیزی گه‌ل ده‌که‌ن
له‌وبڕوایه‌دام شه‌هید (ئازاد هه‌ورامی)ش بڵێ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کانیان بردۆته کۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بڵێن
له‌کاتێکدا اعلانی ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌که‌ین به‌وناوچانه‌وه ...به‌ڵام نه‌خێر هاوڕێیانی خۆشه‌ویست نه‌خێر من زانیم که‌ستان بۆئه‌م کاره ناچن وهه‌رگیز باوه‌ڕتان وانه‌بوو که‌وا‌بێ به‌خوێنی ئێوه قه‌سه‌م به‌خه‌بات و کورد بونی ئێوه سوێند داوای به هه‌ده‌ر دانی خوێنی ئێوه ده‌که‌ن داوای هه‌ڵوه شانه‌وه‌ی ئه‌و حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانه ده‌که‌ن که که‌سووکاری ئێوه‌و نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سایه‌یدا خۆش به‌ختن .
هه‌ژارکه‌رکوکی/بکجیکا
