
عه‌لی مه‌حمود که‌سێکی له‌خۆبردو چالاکوانێکی سه‌به‌خۆ و بوێر‌و سه‌فیری ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستانه، ته‌واوی ژیانی بۆخزمه‌تکردن به گه‌ل و نیشتمان و مرۆڤایه‌تی و ئه‌نفاله‌کان ته‌رخان کردووه، خۆی و هاوسه‌ر و مناڵه‌کانی له ئه‌وروپاوه، گه‌ڕانه‌وه کوردستان و به‌وه‌ڕازیبوون له خانوویه‌کی که‌لاوه ئاسادا بژین. ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه بتوانێت باشتر خزمه‌ت به ئه‌نفال و شه‌هیدان بکات و، سه‌سه‌ختانه جاشه‌خۆفرۆشه‌کانی که ده‌ستیان هه‌بووه له‌ئانفال دا به‌دادگایی بگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌هه‌ولێر به بیانوویه‌کی بێ مانا و لاواز له زیندانی هاویشتووه و ده‌یانه‌وێت بیده‌نه دادگا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌کوردستان دا دز و خائین و گه‌نده‌ڵ و جاش ده‌ست نه‌که‌وێت، زیندانه‌کانی پێ پڕبکه‌نه‌وه.
ئێمه وه‌ك سایتی کوردستان نێت تاسه‌رئێسقان دژی زیندانی کردنی عه‌لی مه‌حمودین و داواکاری هه‌رچی زووتر‌و ئازادی بکه‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمیش پۆزشی بۆ بهێننه‌وه.
بژی کوردستان
بژی ئازادی
عومه‌ر فارس عه‌زیز
به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت
