
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه دێرینه قاره‌مانه‌كان
شه‌هیده زیندووه‌كان پێشمه‌رگه كه‌م ئه‌ندام بووه‌كانی سه‌نگه‌ر
تێكۆشه‌رانی كونجی زیندانه‌كانی رژێمی له گۆڕنراو زیندانیه سیاسیه‌كان
هه‌ڤاڵانی ڕێكخستنه دێرینه‌كان
هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی سته‌م دیده‌ی كوردستان
سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بی گوێدانه ڕای كادر و لایه‌نگره‌كانیان به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌و ته‌وژمه گۆڕانه‌ی كه هه‌ندی وڵاتی گرتۆته‌وه، به‌نیازی خۆیان ئه‌یانه‌وی بیر و ڕای هه‌ندی له هاوڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و خۆیان ڕاكێشن و ئاژاوه‌یه‌ك بنێنه‌وه به‌ناوی ئازادی و دیموكراسی، بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه له كوردستان هیچ حزبێك و ڕێكخراوێك نیه مۆڵه‌تی كاركردنی نه‌بی و ته‌نها یه‌ك زیندانی سیاسیش نی یه له كوردستان.
تێكۆشه‌ران، ئه‌م بزوتنه‌وه سه‌ر لێشێواوه له‌بیری چۆته‌وه كه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه ئه‌م حزبه تێكۆشه‌رانه‌ی كه ئێستا له كوردستاندا زۆرینه‌ن خه‌باتیان كردووه، قوربانیان داوه، ده‌یان و هه‌زاران تێكۆشه‌ریان شه‌هید بووه چ له شاخ چ له‌شار چ له‌به‌ر په‌تی سێداره‌ی زیندانه‌كانی فاشییه‌كان بۆ ئازادی و دیموكراسی، به خه‌بات و قوربانی دانی ئێمه بوو ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه به‌دی هاتوون، ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئازادی ئه‌وه‌ی كه‌بشی و نه‌شی به‌سه‌ركرده و حزبه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مانی ئه‌كه‌ن، چاویان به‌رایی نادات ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی له كوردستاندا هه‌یه ببینن، چاویان ئه‌و هه‌موو ڕێكخراوانه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نابینێت، كه به‌ئازادی كارئه‌كه‌ن و به‌رگری له مافه‌كانی خۆیان ئه‌كه‌ن، ئێمه له خۆیان ئه‌پرسین (25/7) ئازاد نه‌بوون له ده‌نگداندا له‌سه‌ر سندوقه‌كانی پارله‌مان، له خۆیان ئه‌پرسین نوێنه‌ره‌كانیان ئازادنین له پارله‌مان نه‌ك ته‌نها بۆ ده‌ڕبڕینی بیروڕا هه‌تا بۆ ته‌پڵ لێدانیش به مێزی پارله‌مان هه‌ر ئازادن.
هاوڵاتیانی به‌رێز تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان، ئێمه له كاتێكدا به توندترین شێوه ناره‌زایی خۆمان ده‌رئه‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه له‌رۆژی (29/1/2011) ده‌ریان كردووه به‌توندی به‌گژیا ئه‌چینه‌وه، ئاگاداری سه‌ركردایه‌تی گۆڕان ئه‌كه‌ینه‌وه كه نانه‌وه‌ی هه‌ر ئاژاوه‌یه‌ك و گێره‌شێوێنیه‌ك یاری كردنه به ئاگر، ئاگاداریان ئه‌كه‌ینه‌وه بیریان بێته‌وه كه ئێمه ئه‌ندامانی هه‌موو ڕێكخراوه‌كان هه‌مان تێكۆشه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری فیداكاری سه‌رده‌می خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و ڕێكخستنتی نهێنی و كونجه‌كانی زیندانین، چۆن ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌مان به‌ده‌ست هێناوه ئاواش به‌رگریان لی ئه‌كه‌ین ئێمه پارێزه‌ری سه‌رو ماڵی گشتی و تایبه‌تی وڵاته‌كه‌مانین، پێمان وایه ده‌ستی دوژمنانی كورد له‌پشته‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵدانێكن بۆ له‌باربردنی ئه‌م ئه‌زموونه دیموكراسییه‌ی وڵاته‌كه‌مان،
بۆ پێشه‌وه به‌روه پێشخستن و گه‌شه پێدانی ئه‌زمونی حوكمڕانی دیموكراسی كوردستان
-
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان
-
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
-
كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه كه‌م ئه‌ندام بووه‌كانی سه‌نگه‌ر
-
كۆمكاری زیندانیه سیاسیه‌كانی كوردستان
-
كۆمه‌ڵه‌ی رێكخستنه دێرینه‌كانی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
