
به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕی سه‌رانی گۆڕان:
گه‌لی ئازادی خوازی كوردستان!
له‌كاتێكدا، سه‌رۆكی هه‌رێم، په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی ئیئتیلافی كوردستانی، له‌گه‌ڵیاندا، ڕای گشتی گه‌له‌كه‌مان‌و ڕێكخراو و سه‌ندیكاو خه‌مخۆرانی به‌دیهێنانی ئامانجه به‌دینه‌هاتووه‌كانی كوردستان، تێكڕا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین له به‌غدادی پایته‌ختی عێراقدا، دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز نوری مالیكی، ئه‌و (18) خاڵه‌ی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوین، به‌تایبه‌تی مـاده‌ی (140) ی نـاوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئیتر باشتر بخرێنه بواری جێبه‌جێكردن‌و به‌هۆی یه‌كڕیزی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه، ڕێگه نه‌ده‌ین چیكه جێبه‌جێكردنی داخوازییه ده‌ستووری‌و سیاسییه‌كانمان، دوابخرێ.
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رانی گۆڕان، پوازێكی یه‌ك لایه‌نه‌یان كوتایه ناو هاوسه‌نگه‌ری‌و یه‌كڕیزی هێزه كوردستانیه‌كان‌و هه‌ڵوێستی توندڕه‌وانه‌یان له به‌غداد نواند‌و ئیئتیلافی كوردستانیان جێهێشت، به‌ڵام سوربونمان له‌سه‌ر داخوازیه‌كان‌و چه‌سپاندنیان له‌گه‌ل زۆربه‌ی هێزه عێراقیه‌كان، دڵنیاییه‌كی سیاسی بۆ دروستكردوین.
بۆئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌فریقه‌ی گۆڕانیش، كه‌مترین زیان به هێزه كوردستانیه‌كان‌و گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نێ، هه‌ر سیاسه‌تێكی نه‌رممان به‌رامبه‌ر سه‌رانی گۆڕان نواند‌و په‌یتاپه‌یتاش هه‌وڵیان له‌گه‌ل دراوه، كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵدا چاره‌سه‌ر بكرێ.به‌ڵام..
ئه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان!
وادیاره سه‌رانی گۆڕان، ئه‌م نه‌رمیه‌و ئه‌م سیاسه‌ته پڕ له هه‌ستی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تیه‌یان به خراپ‌و به‌لاوازی لێكداوه‌ته‌وه، بۆیه، ئه‌م ئێواره‌یه، به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ دژایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی به‌شه‌رعی هه‌ڵبژێردراوی كوردستان ده‌ركردووه‌و به‌ڕه‌سمی، به‌ناوی سه‌رانی گۆڕانه‌وه، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی ئه‌م سیاسه‌ته نامه‌سئولانه‌یه‌ی به‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا:
یه‌كه‌م: سه‌رانی گۆڕان، به تاقی ته‌نها، ئۆباڵی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته سیاسییه‌ی دژایه‌تی شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی كوردستان، ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن.هیچ لایه‌نێكی تر، له هێزه كوردستانیه‌كان، له‌گه‌ڵیاندا نین.
دووه‌م: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌وا، به‌ته‌واوی توانا‌مان، توانای فراكسیۆنه‌كه‌مان له په‌رله‌مان، توانا‌مان له حكومه‌تی كوردستان، توانای حزبی، جه‌ماوه‌ری، سیاسی‌و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییمان، دژی هه‌موو پیلانێكی ئاژاوه‌گێڕی ده‌وه‌ستین‌و رێگه ناده‌ین هێزێكی كوده‌تاچی، دۆخی ئارامی بازاڕ‌و كاسبی خه‌ڵك، گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاسوده‌یی خه‌ڵك، خۆشبه‌ختی خه‌ڵك..له‌سایه‌ی ئه‌زمونی دیموكراسی‌و ئازادی‌و ئاسایشی كوردستان تێكبده‌ن.
سێهه‌م: به‌رپرسیارێتی هه‌موو روداوێكی گه‌وره‌و بچوكی كوردستان، له‌ناو خه‌ڵك، له‌ناو داووده‌زگاكان، باره‌گاكان، بانكه‌كان، میوان‌و دۆستانی كوردستان، هه‌ر روداوێك، راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ، روبدات، یه‌كێتی‌و پارتی، راسته‌وخۆ، سه‌رانی گۆڕان به به‌رپرسیار ده‌زانن‌و رووبه‌ڕوی سزای یاسایی ئاشكرایان ده‌كه‌ین.
گه‌لی ئه‌زموندیده‌ی كوردستان!
خۆتان شایه‌تن كه یه‌كێتی‌و پارتی، له ده‌یان ساڵی رابوردودا، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كوردستان، پشتئه‌ستور به گه‌له‌كه‌مان، چه‌ند شه‌هیدی به‌خشیوه‌و چه‌ندیش به‌رگه‌ی رۆژگاره سه‌خته‌كان‌و سیاسه‌تی فاشیسته‌كانی گرتووه.بۆیه، دڵنیاین، گه‌له‌كه‌مان، كه ئه‌نفال‌و كیمیاباران‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی ته‌رحیل، ته‌عریب‌و ته‌بعیسیشی دیوه، هه‌رگیز رێگه نادات، تاقمێكی قین له‌دڵی ئاژاوه‌گێڕ، ئه‌زمونه‌كه‌مان تێكبدات.به‌دڵنیاییه‌وه، دڵنیاشتان ده‌كه‌ین، شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مان، حكومه‌ت، هه‌روا ئاسایش، ئازادی‌و ئاسوده‌یی خه‌ڵك، به‌هیچ تاقمێكی ئاژاوه‌چی تێكناچێ.به‌ڵكو له‌م پیلانه‌دا، به‌ئاسانی پیلانه‌كه‌یان تێكده‌شكێت.
جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان!
سه‌رانی گۆڕان واده‌زانن به‌شێكی خه‌ڵك، بۆ تێكدانی حكومه‌تی كوردستان‌و ئارامی‌و ئازادی خه‌ڵك، له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی پێداون، نازانن ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری لایه‌نگرانی خۆشیان له‌سایه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دا، ئازادن‌و به‌ئازدی ده‌نگیان به‌وان داوه.هه‌ر له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و گفتوگۆی دڵسۆزانه‌ی هێزه‌كانی ئیئتیلافی كوردستانه‌وه، ئه‌و كه‌موكوڕی‌و گیروگرفت‌و كاره ناپه‌سه‌ندانه‌ی، جه‌ماوه‌ر لێی نیگه‌رانه، چاره‌سه‌ر ده‌كرێن‌و به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ریشیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به ئاژاوه‌و لاساری‌و چه‌واشه‌كاری.به‌هیواین كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وریابن‌و چه‌واشه‌نه‌كرێن‌و دۆخی وڵاتانی نادیموكراس‌و به‌شمه‌ینه‌تی خه‌ڵك، به‌هۆی سیاسه‌تی سه‌رانی گۆڕانه‌وه، به كوردستانی ئازاد و دیمكراس و ئاوه‌دانه به‌راورد نه‌كرێن و ده‌ستخه‌ڕۆ نه‌بن.هه‌ر رێگای دیالۆگ‌و برایه‌تی‌و په‌رۆشی پاراستنی ئه‌زمونه‌كه‌مان‌و په‌ره‌پَدانی، رێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه نه‌ك ئاژاوه‌و ئاشوبه نانه‌وه له‌ناو خه‌ڵكدا.
- سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان.
- بژی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
- بێته‌دی ئامانجه‌كانمان.
- تێكده‌شكێنین پیلانی ئاژاوه‌گێڕان.
مه‌كته‌بی سیاسی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
شه‌وی
29/1/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
