باش له‌بیرمه ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاله‌به‌رامبه‌ر شیمۆن پرێزی سه‌رۆكی ئیسرائیل له‌داڤوس چۆن هه‌ڵچو به‌ره‌وروی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی كه‌هاوپه‌یمانی ژماره‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی بوو به‌ڵكو له زۆر بار‌و زروفی ئاڵۆزی ناوچه‌كه هه‌میشه پرس و راوێژیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه له‌وه‌ش زیاتر ئه‌ودووڵاته چه‌ندان مانۆری سه‌ربازی و كاری هه‌واڵگری هاوبه‌شیان ئه‌نجام داوه، ئه‌ردۆغان بێخه‌به‌ر و له‌بیری چوو كه حكومه‌تی توركیا له‌رێگای ئیسرائیله‌وه توانیویه‌تی زیاتر دژایه‌تی په‌كه‌كه بكات و له‌زۆربواری سه‌ربازیدا ئیسرا ئیل ته‌داره‌كی جه‌نگی پێش كه‌وتووی به توركیا داوه بۆدژایه‌تی په‌كه‌كه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیسرائیل ده‌مێكه بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه به‌رامبه‌رقه‌تڵ و عامی ئه‌رمه‌نیه‌كان و خاپوركردنی گونده‌كانی باكوری كوردستان چوونكه درێژه‌دانی په‌یوه‌نده‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بۆگرنگتربووه، ئه‌ردۆغان له‌دووساڵی رابردودا بۆخۆی فه‌رمانی ئه‌وه‌ی دا كه‌سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆرادودونان و ده‌ستگیركردنی تیرۆرستان كه‌هه‌موومان ده‌زانین كه‌مه‌به‌ستی ئه‌ردۆغان له‌ناو هێنانی تیرۆرستان مه‌به‌ستی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌یه كه‌بچنه ناوخاكی باكوری عێراق، ئه‌وه بوو له‌مانگی دووی ساڵی 2008 هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه بینیمان له‌و هێرشانه دا سوپای توركیا به‌لوت شكاوی گه‌رایه‌وه و به‌هانه‌ی شكسته‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌گوایه هاوكاری توركیای نه‌كردووه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌مان پێده‌لێت كه‌داخۆ بۆچی ئه‌ردۆغان بۆفه‌له‌ستینیه‌كان ده‌گریه‌تو هاوكاریان له‌رێگای كه‌شتی گه‌لی ئازادی بۆره‌وانه‌ده‌كات و داوای مافه‌كانیان له‌ئیسرائیل بۆده‌كات ئه‌وه له‌كاتێكدا بۆخۆی و سیاسه‌تی حكومه‌ته ئوسوڵیه‌كه‌ی مافی زیاتر له20ملیۆن كوردی زه‌وت كردووه و هه‌رۆژه‌ی جۆره سیاسه‌تێك له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و فشاری جۆراو جۆری ده‌خاته سه‌ر، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێته هۆی دروست كردنی هاوكێشه‌ی نوی و و گۆرانكاری دروست ده‌بێت، چوونكه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌موورێگا كانی بۆسه‌ركوتكردنی گه‌لی كورد تاقی كرده‌وه وله‌هیچیان سه‌ركه‌وتوونه‌بووه وبه‌ڵكو روبه‌روی شكستی گه‌وره‌ش بۆته‌وه بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سیاسه‌تی توركیا ده‌بینرێت به‌رامبه‌ربه‌گه‌لی كورد دووروی سیاسیه بۆخۆده‌ربازكردن له‌و قه‌یران و گرفته سیاسیانه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان روبه‌روی بۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئێستادا كه شه‌پۆلی توره‌ی و ناره‌زای خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و سه‌ركوت كه‌ره‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتۆته‌وه توركیاش وه‌ك یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ده‌یان ساڵه مافی گه‌لی كورد‌و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تر زه‌وت ده‌كات و به‌هه‌موو شێوه‌ك له‌هه‌وڵی نه‌هێشتی بیری نه‌ته‌وه‌یی و ئازادی خوازی گه‌لی كورددابووه، ئێستا مه‌به‌ستیه‌تی به‌سیاسه‌تی ناراستی كرانه‌وه‌ی دیموكراسی و ئازادی ئاخاوتن خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناو چه‌كه بگونجێنێت بۆیه ده‌كرێت بڵێین قۆناغه‌كانی داهاتوو وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راستیانه ده‌بن كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یه‌و ێت به‌سیاسه‌تی ئیزدواجی دۆخه‌كه به‌ری بكات، ،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
