شه‌ویه دووشه‌مه له چاوپێکه‌وتنێکدا له که‌نالی ک ن ن دا که له‌گه‌ل کانه‌وشیرواندا ئه‌نجامی دابوو ده‌رباره‌ی گۆران کاریه‌کانی میسر‌و تونس‌و هه‌رێمی کوردستان که هه‌موو راستیه‌کانی شیواند من نامه‌وێت لێره‌دا خوێنه‌ر بێزار که‌م ته‌نها به کوردتیو په‌تی وه‌لامی کاک نه‌وشیروان ده‌ده‌مه‌وه کاک نه‌وشیروان تۆ له هه‌موکه‌س باشتر ده‌زانیت که تونس و میسر دوو وولاتی سه‌ربه‌خۆن به رووخانی ده‌سه‌لات سه‌روه‌ریه نیشتمانیه‌کانیان له‌ده‌ست ناده‌نو، هیج هه‌ره‌شه‌یه‌کی ده‌ره‌کی له سه‌ریان نیه، به‌لام هه‌رێمی کوردستان که تا ئه‌مرۆش سه‌ر به ئێراقین له هه‌ر چوار لاوه بۆ تێکدانی ئه‌م ئازادیه‌ی که به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید به ده‌ست هاتوه ده‌یانه‌وێت هه‌لێک بدۆزنه‌وه بۆ تێکدانی که نموونه‌ی زیندوش تۆبارانکردنی ناوچه‌سنوریه‌کانه له‌لایه‌ن تۆرکیاو ئێرانه‌وه به بیانوی جۆراو جۆر به‌یانامه‌که‌ی گۆران و به‌رێزیشت دوژمنانی دلخۆشکرد، هه‌رکاره‌ساتێکیش که له‌م هه‌رێمدا رووبدات تۆ به‌رپرسیار یه‌که‌می جونکه‌خه‌ریکه وه‌زعه‌که‌تێک ده‌ده‌ی به تۆخ کردنه‌وه‌ی به‌یانامه‌کی گۆران. من لێردا راستیه‌کان بیشانی تۆ‌و ئه‌وانی وه‌ک تۆ بیر ده‌که‌نوه ده‌ده‌م
- له تونس و میسر موعاره‌زه پاره وه‌رناگرێت، به‌لام له‌هه‌رێمی کوردستان وه‌ری ده‌گرێت.
- موعارزه له هه‌رێمی کوردوستان تله‌فیزیۆنو رۆژنامه‌و گۆڤارێکی یه‌ک جار زۆریان هه‌یه به‌لام له میسر‌و تونس نیانه.
- له هه‌رێمی کوردستان، بگر ئێراقیش هیج سه‌رکرده‌یه‌ک بۆی نیه له دوو جار زیاتر خۆی کاندیت کات.
- له هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆک به ده‌نگ دان بوو به‌سه‌رۆک، به‌لام له تونس و میسر به کوده‌تاو زۆره ملێ.
- به پارتی‌و یه‌کیه‌تیه‌وه 57%ی ده‌نگیان هێناوه نه‌وه‌ک99%که‌واته دیموکراتی به‌رقه‌رار له هه‌رێم.
له تونس و میسر زۆرینه داوه ده‌کات ده‌سه‌لات له که‌مینه وه‌رگرێته‌وه، که‌جی تۆ‌و گۆرانه‌که‌ت سه‌رتان له‌شێواوه به‌پێچه‌وانه‌وه که‌مینه‌نوو ده‌تانه‌وێ به کوده‌تا ده‌سه‌لات له زۆرینه وه‌رگرن، که ئه‌مه خه‌یالێکی خاوه جونکه کورد ئه‌وه‌نده نارۆشنبیر نیه وه‌ک تۆ‌و ئه‌وانه‌ی وه‌ک تۆ بیری لێده‌که‌نه‌وه. ئێمه‌ی کورد سالانێکی زۆره قوربانیمان بۆ ئه‌م رۆژه‌داوه به خوێن به ده‌ستمان هێناوه، به که‌سانی وه‌ک ئێوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان قه‌ت له ده‌ستی ناده‌ین. هه‌ر که‌سێکو گروپێک ده‌سلاتی ده‌وێتو کورده، کورد وه‌ته‌نی ئه‌وه عه‌رزو ئه‌وه گه‌ز، سندوقی ده‌نگ دان چاوه‌رێتانه هیوادارم هه‌له‌ی وا دوباره نه‌که‌نه‌وه به‌خۆتانا بجنه‌وه. له کۆتایدا ده‌لێم بژی کورد بژی کوردستان سه‌روه‌ری بۆ گشت سه‌هیدان بژی حوکومه‌توو په‌رله‌مانی کوردستان.
هه‌ژار هه‌ورامی، ستۆکۆلم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
