له‌م كه‌ونه پان وبه‌رینه‌ی جیهان دا زۆرترین حاكم وده‌سه‌ڵاتی تاك ره و دكتاتۆر وگه‌نده‌ڵ وسه‌ركوت كه‌وتۆته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و له‌وێش له‌ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیدا چربۆته‌وه هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌تان عه‌ره‌بی ده‌یان ساڵه ده‌ستیا به‌كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه گرتووه ونه‌ك ئاماده‌ی هیچ جۆره گۆرانێك نین به‌ڵكو هه‌ندی جار له‌سیناریۆكانی هه‌ڵبژاردن ده‌بینین پێشوه‌خته سه‌رۆكه‌كانیان نه‌وه‌د ونۆده‌رسه‌دی ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك به‌ده‌ست دێنن، ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م سیاسته فاشیله‌ی سه‌رانی عاره‌ب ده‌وڵه‌ته‌كانیانی توشی قه‌یرانی گه‌وره‌كردووه كه‌چاوه‌روان ده‌كرێت ناره‌زای خه‌ڵك زۆربه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌نده‌ڵ ودكتاتۆرانه بگرێته‌وه كه‌سیاسه‌تی برسی كردن و سه‌ركوتی ئازادیان پیاده‌كردووه، شۆرشی گه‌لی تونسی وه‌ك ده‌سپێك له‌دژی سه‌رانی دكتاتۆری عه‌ره‌بی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و زه‌نگێكی به‌هێزیشه بۆسه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مانه‌ی پشتیان به بازنه‌یه‌كی داخراوی ده‌سه‌ڵات به‌ستووه و له‌خه‌می خه‌ڵك دانین وبروایان به‌ئازادی سیاسی نیه، سه‌رانی ده‌وڵه‌ته تۆلیتار ودكتاتۆره‌كانی عه‌ره‌ب ده‌بێت له‌وه‌تێبگه‌ن جیهان له‌كرانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره دایه و سیته‌می گلوبالیزم ره‌وتی هه‌نگاوه‌كانی به‌ئاقاری گۆران و نوێبوونه‌وه و دیموكراسی و ئازادی و لیبراڵیه‌ت ناوه، گومانی تێدانیه شه‌پۆلی ناره‌زایی وتوره‌یی یه‌ك له‌دوایه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌رهاوكێشته‌ی سیاسه‌تی چه‌وت و پرله‌گه‌نده‌ڵی ئه‌ودكتاتۆرانه‌یه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بروایان به ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه له‌رێگای سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن و رێزیان له‌بیرو رای خه‌ڵك نه‌گرتووه له‌لایه‌كی دیكه‌وه سیاسه‌تی برسی كردنی خه‌ڵك وراگرتنی ئاستی بژیًوی له‌سه‌رهێڵی هه‌ژاری له ئه‌و له‌ویه‌تی كاری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌شمولیانه دابووه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك ته‌نهاگیرۆده‌بكرێت به‌بژێوی ژیان و نه‌پرژێته سه‌رهیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیكه، بۆیه ده‌بینین سه‌رتاپای دروشمه‌كانی ناره‌زای خه‌ڵك نان و ئازادی یه له‌كتێكدا هیچ كام له‌م وڵاتانه‌ئه‌وه‌نده هه‌ژار وكه‌م ده‌رامه‌ت نین نه‌توانن هه‌لی كار‌و ئازادی بۆهاوڵاتیانی خۆیان بره‌خسێنن ده‌كرێت بڵێین ته‌نها عاقڵیه‌تی چه‌قبه‌ستوی و روحی زاڵبوون و دكتا تۆریه‌ت و گه‌نده‌ڵی خه‌ونی سه‌ركرده كانیان بووه بۆئێستاو بۆداهاتووش هه‌رسیسته‌م و وڵاتێك هێزی گه‌ل له‌پشتی نه‌بێت وسه‌رجه‌م جومگه گرنگه‌كانی سیاسی و ئابوری ته‌نها له‌ده‌ستی چه‌ندكه‌سێكدابێت ئاینده‌و ده‌ره‌نجامی وه‌ك ئه‌و وڵاتا نه‌ده‌بێت كه‌له‌چاوتروكانێكا ده‌كه‌ونه‌به‌ر شه‌پۆلی توره‌ی خه‌ڵك، ،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
