له‌سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سه‌قه‌ته‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی كوردستان و نه‌بووی چاودێری و سزادان و لێچینه‌وه، هه‌ل بۆ هه‌ندێك دكتۆری وه‌كو (ئاسۆ شێخ بزێنی، تایبه‌ت به‌مێشك و ئێسكان) ره‌خساوه، كه بازرگانی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه بكات و وه‌كو كاڵا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كاندا بكات.ئه‌و كه له‌ته‌كته‌ی ژووره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌زگایه‌كی بچووك و كه‌سێكی به‌ناوی تاقیگه داناوه‌و له‌به‌ر ده‌م ژووره‌كه‌شی ژوورێكی تری كردووه به ده‌رمانخانه، به‌هه‌موو نه‌خۆشێك ده‌ڵێت بڕۆ له‌و ده‌رمانخانه‌یه ده‌رمانه‌كه‌ت بكڕه‌و بۆم بێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ده‌مانه‌كه لای جه‌نابیان بكڕیت.
سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مناڵه‌كه‌م برده لای دكتۆری نابراو، كه‌سكرتێره‌كه‌ی منی به‌ته‌نیایی كرده ژووره‌كه‌ی دڵم خۆش‌بوو پێم وابوو كه‌سیسته‌م گۆڕاوه‌و تاك تاكه نه‌خۆش ده‌كه‌نه ژوورێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه چوومه ژووری دكتۆر بینیم هێشتا دوو نه‌خۆشی تر له‌گه‌ڵ مرافقه‌كانیان دانیشتوون و چاوه‌ڕیی نۆره‌ن.واته به‌كۆمه‌ڵ نه‌خۆش ده‌كه‌نه ژووره‌وه‌و ده‌رفه‌ت به‌نه‌خۆش ناده‌ن ئازادانه باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ماوه‌ی ته‌واوی پێ‌نادرێت و هه‌ر زوو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ت ده‌كه‌ن.
وه‌ڵحاسڵ منیش نۆره‌م هات، هێشتا قسه‌كانم ته‌واو نه‌كردبوو، وه‌ره‌قه‌یه‌كی دایه ده‌ستم وتی برۆ ئێستا ئه‌و پشكنینانه‌م له‌ته‌ك ژووره‌كه‌ی خۆمه‌وه بۆ بكه، یه‌كسه‌ر بۆم كرد‌و دوای 20خوله‌كێك بۆم برده‌وه، هیچی تێدانه‌بوو، ئینجا وتی برۆ ئه‌شیعه‌ی ره‌نگینی بۆ بگرنه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌سه‌ر بلیته‌كه دوو حه‌پی بۆ نووسی و وتی بۆماوه‌ی مانگێك بیخوات، پێم وت جه‌نابی دكتۆر مناڵه‌كه‌ی من ناتوانێ ونازانێ حه‌پ بخوات جگه له‌شروب، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆهێشتا من ئه‌شیعه‌كه‌م بۆ نه‌گرتووه‌و دیار نییه چی نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه، ئیدی چۆن هه‌ر له‌خۆته حه‌پی بۆ ده‌نووسیت، به‌ڵام گوێی به‌قسه‌كانم نه‌دا.
وه‌ڵحاسڵ منیش وه‌ره‌قه‌كه‌م لێوه‌رگرت و دوو پارچه حه‌پم بۆكڕی بێ ئه‌وه‌ی حه‌په‌كان بده‌م به‌مناڵه‌كه‌م.هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆری نووسیبوو بۆماوه‌ی مانگێك، به‌ڵام بۆییم نه‌كڕی.
ئه‌شیعه‌كه ماوه‌ی 15رۆژی پێچوو، كه چوومه‌وه بۆلای دكتۆر و ئه‌شیعه‌كه‌م برده‌وه، سكرتێره‌كه‌ی وتی ده‌بێ دووباره بلیت ببڕیته‌وه، وتم بۆچی؟ خۆ نه‌ریت وایه بردنه‌وه‌ی پشكنین و ئه‌شیعه بۆ لای دكتۆر پێویست به بلیت بڕینه‌وه ناكات.ئه‌و چووه لای دكتۆر و مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ باس كرد، بانگی كردینه ژووری دكتۆر، جه‌نابی دكتۆریش وتی برۆ بلیت ببڕه‌وه، وتم دكتۆر خۆت ئه‌شیعه‌كه‌ت بۆ نووسیوه‌و هێشتا سه‌یرت نه‌كردووه، نه‌ریت وایه بنینه‌وه‌ی پشنین و ئه‌شیعه دووباره پێویست به بلیت بڕین ناكات، كه‌چی وتی نه‌خێر وانییه‌و پێویست ده‌كات.ئه‌وه‌شی وت كه‌جاری پێشوو ده‌رمانی بۆ نووسیووم، پێم وت دكتۆر ده‌واكانم به‌كار نه‌هێناوه‌و كاتی خۆشی پێم وتی مناڵی من حه‌پ ناخوات، كه‌واته تۆ فێڵت له‌من كردووه، كه‌چی وتی ئه‌وه كێشه‌ی من نییه‌و بڕۆ ده‌ره‌وه به‌بێ بلیت بڕین ته‌ماشای ئه‌شیعه‌كه ناكه‌م.منیش هاتمه ده‌ره‌وه‌و چووم بۆلای دكتۆرێكی تر.
به‌لامه‌وه سه‌یره دكتۆرێك كه‌رۆژانه زێتر له (20) بیست نه‌خۆش ده‌بینێت و هه‌ر نه‌خۆشی (20000) بیست هه‌زار ده‌كاته (400.000) چوارسه‌د هه‌زار و مانگانه‌ی ده‌كاته (10.000.000) ده ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دینار جگه له‌رۆژانی هه‌ینی په‌یدا ده‌كات، كه‌چی ئه‌وه هه‌ڵوێستی بوو.باسی ویژدان و ئینسانییه‌تم بۆی كرد، ئه‌و گاڵته‌ی پێده‌هات.به‌راستی ئه‌مه جۆرێكه له‌بازرگانی كردن به‌پیشه‌ی دكتۆرییه‌وه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سیسته‌مێك بۆ ئه‌م بواره دابڕێژێت و چاودێری نۆڕینگه‌كان بكات و لێچینه‌وه بكات.
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
