سلێمانی، 3 ی شوباتی 2011: سه‌نته‌ری میترۆ داوا له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ده‌كات هه‌لی یه‌كسان بۆ رۆژنامه‌نوسان بره‌خسێنی له چونه ناو زانكۆی سلێمانی و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆیان به بێ جیاوازی.
ئه‌مڕۆ په‌یامنێری چه‌ند كه‌ناڵێكی جۆراوجۆر ره‌خنه‌یان له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی گرت كه سانكاری و هه‌لی یه‌كسان بۆ رۆژنامه‌نوسان دابینناكات بۆ روماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی ناو زانكۆی سلێمانی.
ئه‌مڕۆ بۆ روماڵكردنی چالاكی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك رێگه‌یان لێ‌گیرا بچن ناو زانكۆی سلێمانی.
سه‌نته‌ری میترۆ له پرسگه‌ی زانكۆ ئاماده بوو كاتێك فه‌رمانبه‌رێكی حكومی به په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN ووت: "رێگه‌تان پێناده‌ین ئێوه ته‌نها شته خراپه‌كان باسده‌كه‌ن."
بڕیار نامیق، په‌یامانێری كه‌ناڵیKNN سه‌ربه كۆمپانیای وشه، به سه‌نته‌ری میترۆی ووت، "دوێنی كه‌ناڵێكی یه‌كێتی له‌ناو زانكۆوه راپۆرتی ئاماده‌كرد...منیش بۆ هه‌مان مه‌سه‌له‌ی سیاسی راپۆرت ئاماده ده‌كه‌م به‌ڵام ناهێڵن بچمه ژووره."
وریا حسین حه‌بیب، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، وتی كه بێزاربووه "له‌م بیروكراسیه‌ت و مامه‌ڵه خراپه‌ی ئیداره له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه‌مان."
زیره‌ك عبدالرحمن، په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان وتی كه هه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ویش كراوه و نایه‌كسانی هه‌یه له ڕێگه‌دان به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ رووماڵكردنی هه‌واڵ له‌ناو زانكۆدا.
دكتۆر عه‌لی سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به سه‌نته‌ری میترۆ راگه‌یاند ئه‌بێت ئه‌و كێشانه‌ی رۆژنامه‌نووسان چاره‌سه‌ر بكرێت، "ئه‌بێ یه‌كسانی هه‌بێت و و جیاوازی نه‌كرێت...یان ئه‌وتا هه‌ل بۆ هه‌موو بره‌خسێت یان ئه‌وتا بڕیار ده‌ركه‌ین له‌ناو زانكۆ ئه‌و دیدارانه سازنه‌كرێن."
به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی هه‌رێمی كوردستان، رۆژنامه‌نوسان مافی ئاماده‌بوونیان له چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت، "جیاوازیكردن له نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا كارێكی قبوڵنه‌كراوه و پێشێلكردنی یاسایه، پێویسته رێگه به هه‌موو میدیاكان بدرێت بێ به‌ربه‌ست رووماڵی ئه‌و هه‌واڵانه بكه‌ن كه جێی بایه‌خی خه‌ڵكن.هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌ین هه‌لی یه‌كسان بۆ رۆژنامه‌نووسان بره‌خسێنی له چونه ناو زانكۆ و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری به بێ جیاوازی."
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان.ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌یل:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
