
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌كاتێكدا له‌ژێرسایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵبژێردراو به‌لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه هه‌وڵدراوه كوردستانێكی ئازاد و سه‌قامگیر و دیموكراس پیاده‌بكرێت، رۆژبه‌رۆژیش هه‌نگاوی زیاتر و باشتر نراوه له‌پێناو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی راده‌ربرین و په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاریه‌كان وه دۆزینه‌وه‌ی خاڵه‌لاوازه‌كان و كه‌م و كوریه‌كان و هه‌وڵدانی چاره‌سه‌ركردنیان به‌ڕێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و سه‌رده‌میانه، هه‌روه‌ها ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی كراوه بۆ ئه‌نجامدانی كاری رێكخراوه‌یی و رۆشنبیری و هونه‌ری و رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین و...هتد
به‌داخه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای كوردستاندا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌به‌یاننامه‌یه‌ك گه‌ره‌كیه‌تی هه‌موو ئه‌وده‌سكه‌وتانه‌ی كه‌به‌خوێنی شه‌هیدان و ره‌نج و ماندووبوونی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی كوردستان هاتۆته‌دی به‌هه‌ده‌ربه‌رێت، بی گه‌رانه‌وه بۆ هیچ بنه‌ما و سیسته‌می ده‌ستووری و یاسایی و له‌به‌رچاونه‌گرتنی رای گشتی و رێزنه‌گرتن بۆ ئینتیما و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان كه‌له‌رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌نگیان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم داوه به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه.
ئیدانه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ین، چونكه وای ده‌بینین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستاندا نیه و بووه‌ته‌هۆی بارگرژی و ئالۆزی و ترس و دڵه‌راوكی و لێكترازان درووستده‌كات و ده‌ره‌نجامی درووستبوونی قه‌یرانی سیاسی و قاتوقری لی ده‌كه‌وێته‌وه.
بۆیه ئێمه وه‌كو رێكخراو‌و ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و زانستی و مه‌عریفی و چین و توێژێێكی دیار و به‌رچاوی كۆمه‌ڵگا له شاری قه‌ڵادزی، وه‌ك چۆن ئه‌ركی سه‌رشانمانه چاو به‌رابووردوی خۆماندا بخشێنینه‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا سوود له‌ئه‌زموونی دوێنێمان وه‌رده‌گرین بۆ وێناكردنی سبه‌ینێیه‌كی ته‌ندروست، خوێندنه‌وه‌شمان هه‌یه بۆ سیسته‌می سیاسی و یاسایی ده‌وروبه‌رمان...
بۆیه داواكارین كێشه‌كان له‌رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتیش به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا پشت به‌یاسای هه‌ڵبژاردن ببه‌سترێت به‌پێی یاسای هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم كه‌چوارساڵ جارێكه نه‌وه‌ك له‌رێگه‌ی چه‌واشه‌كاری و تووندوتیژی و به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه.بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان واده‌خوازێت زیاتر هه‌وڵبدرێت بۆ لێك تێگه‌یشتن و لێكنزیكبوونه‌وه و یه‌ك هه‌ڵوێستی و گفتووگۆ له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌گۆڕانیشه‌وه، له‌مه‌ڕ كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
(سه‌نته‌ری رۆشنبیری قه‌ڵادزی، تیپی نواندنی قه‌ڵادزی، تیپی نواندنی هه‌رمێن، تیپی موسیقای قه‌ڵادزی، ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی لاوان، یه‌كێتی قوتابیان، یه‌كێتی ئافره‌تان، كوَمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، یه‌كێتی گشتی قوتابیان، یه‌كێتی ژنان، رێكخراوی ئازادی لاوان)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
