
کوردستانیانی ئازیز
رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌و روناکبیران و هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تیه کۆمه‌ڵاتی و سیاسییه‌کانی کوردستانی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات
ئێمه‌ی کوردستانیانی دانشتووی تاروگه و دوور له زێدی شیرینی نیشتمان، که له ئه‌نجامی سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی دوژمنانی میلله‌ته‌که‌مان ناچارکراین وڵات و نیشتمانی خۆمان جیبێلین و دوور له هه‌موو خۆشیه‌کانی وڵات ژیانێکی ئاواره‌یی و دوور له خواستی خۆمان هه‌ڵبژیرین.به‌ڵام ئه‌وه بۆچه‌ند ساڵێک ده‌چێت یه‌کێک له پارچه‌کانی کوردستان که هه‌رێمی کوردستانی عیڕاقه په‌رله‌مان و حکومه‌تێ خۆمان هه‌یه و گه‌له‌که‌مان به ئازادی له سایه‌ی سیسته‌میکی دیموکراتی ده‌ژی، ئه‌م به‌شه ئازاده‌ی نیشتمان بۆ بۆته جیگای هیوای گه‌له‌که‌مان له سه‌رجه‌م پارچه‌کانی تری کوردستان .
هاونیشتمانیانی ئازیز
وه‌ک ئاشکرایه ئێمه له‌و به‌شه ئازاده‌ی کوردستان ململانێمان له‌گه‌ڵ سیسته‌می حوکمڕانی تێپه‌ڕاندوه و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی دیموکراتی و شه‌ڕی سندوقه‌کانی ده‌نگدان، له‌م جه‌نگه‌شدا تاکه چه‌کێکی کاریگه‌ر و شایسته گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسا و بڕیاری هاوڵاتیان له ڕێگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌م په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌نجامی ئه‌و پرۆسه دیموکراتیه ئازاده بووه که له 25/7/2009 ئه‌نجامدراوه، هه‌موو لایه‌ن و گروپه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زۆر به ئازادانه به‌شداریان له‌و پرۆسه‌یه‌دا کرد و هه‌ریه‌که به گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆی له‌و گه‌مه سیاسیه ده‌سته‌گوڵی خۆی چنی و مافی به‌شداری له ڕێگای نوێنه‌ره‌کانیه‌وه له‌و په‌رله‌مانه به‌رکه‌وتووه، هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ش بوو که نوێنه‌ری هه‌موولایه‌کی تیایه متمانه‌دراوه به‌و حکومه‌ته‌ی هه‌رێمی کوردستان، بۆیه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌و په‌رله‌مان و حکومه‌ته شه‌رعیه و کارکردن به‌میتۆدی شۆڕشگێڕی و کۆدتاچێتی له‌گه‌ڵ پرنسیپ و سیسته‌مه دیموکراتی نایه‌ته‌وه و ئێمه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان به هه‌ر پۆزشێک یان بیانوێکه‌وه بیه‌وێ پاکانه یان بانگه‌شه بۆ ئه‌وه‌بکا که به‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌یه‌وێ خزمه‌ت به هاوڵاتیانی کوردستان بکا، ئه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ چونکه به تێکچوونی باری ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی کوردستان بواری کارکردن، خوێندن و په‌روه‌رده و بازرگانی ..هتد ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسی و ژیانی هاوڵاتیانی ده‌که‌وێته ناخۆشی و قاتوقڕی، هه‌روه‌ها به هۆی هه‌بوونی ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌م جۆره داخوازیانه هیچ شه‌رعیه‌ت و ڕه‌واییه‌کیان نابێ، ده‌کرێ باس له باشترکردنی بارودۆخی هاوڵاتیان بکرێ، باس له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و زۆرشتی تربکرێ، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌کرێ له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام و سه‌قامگیر باشتر به‌رهه‌مبهێنرێن نه‌ک له ئاوی لێڵ و تێکدانی بارودۆخی وڵات.بۆیه له ره‌وشێکی له‌و جۆره‌دا، بوونی هه‌ر شێوازێکی نامه‌ده‌نی و دوور له پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی و یاسایی بۆ موماره‌سه‌کردن خه‌بات ره‌تده‌که‌ینه‌وه، چونکه له باشووری کوردستان له‌گه‌ڵ بوونی که‌موکوڕی له خزمه‌تگوزاری و بواره‌کانی تر، به‌ڵام ئازادی هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی سیاسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ری بوونی هه‌یه‌و رۆژ به‌رۆژیش له بره‌وه تردایه‌وه و پاناتایی دیموکراسیش فروانتر ده‌بیت و کۆمه‌ڵی کوردستانیش زیاتر به‌مافه‌کانی وشیاتر ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێت ته‌نها بۆ گه‌یشت به‌و داخوازیانه‌مان په‌یڕه‌و له خه‌باتی مه‌ده‌نی بکه‌ین و دژایه‌تی شێواندنی ره‌وشی ئێستای کوردستان بکه‌ین :
له‌گه‌ڵ رێزماندا
1- چه‌تری کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان له سوید
2- یەکتیێ ژنانی کوردۆستان لە سوید
3- کۆمەڵەی گوڵان / ستۆکهۆڵم
4- ئینسیاتیڤه‌کانی کورد له ئه‌وروپا
5- سه‌نته‌ری که‌لتووری کوردستان له ستۆکهۆڵم
6- سه‌نته‌ری هاوگونجی کوردی له یه‌تۆبۆری
7- رێکخراوی ئاشتی و دیموکراتی که‌رکوك له سوید
8- سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا
9- یەکیەتی ئافرەتانی کوردستان/ ستۆکهۆڵم
10- کۆمه‌ڵه‌ی سۆسیال‌دیموکراتی کوردی له ستۆکهۆڵم
11- یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان له سوید
12- کۆمه‌ڵه‌ی که‌لتووری کوردی له نۆڕشۆپینگ
13- کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له نۆرشۆپینگ
14- کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کورد له یه‌تۆبۆری
15- گروپی لاوانی کورد یه‌تۆبۆری
16- کۆمەڵەی ئایتی کورد لە شۆپینگ
17- کۆمه‌ڵه‌ی که‌لتووری و وه‌رزشی کوردستانی له بۆرۆس
18- کۆمه‌ڵه‌ی که‌لتووری کوردی له هودیکسڤاڵ
19- کۆمه‌ڵه‌ی چاندی کوردی سویدی له سۆڵنا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
