هه‌رتاكێكی كورد ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بێت كاتی گوێی له ناوی كه‌ركووك ده‌بێت گیانی ده‌كه‌وێته كوڵه كوڵ.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بینووسم له‌وانه‌یه ڕێگایه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی مادده‌ی (140) له ده‌ستووری (كۆماری العراق) بی كه‌س له كه‌ركووك بی كه‌ستر.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه جی به‌جی بكرێت، ده‌بێت چه‌ند هه‌نگاوێكی گه‌وره بهاوێژین.ئێمه لێره‌دا دوو رێگامان له‌پێشه.
1- شه‌ڕ كه‌ئه‌مه زۆر زه‌حمه‌ته بكرێت چونكه وه‌زعی ناوچه‌كه جی ی ئه‌و باسه‌ی تێدا نابێته‌وه، هه‌لی شه‌ڕمان ساڵی 2003 له‌ده‌ستدا و جارێكی تر ئه‌و هه‌له كورد له‌خه‌ویش نایبینێت.
كه‌واته هه‌لی شه‌ڕمان له‌ده‌ستدا كه به‌نده زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌م به‌ڵام (تازه گوزه‌شت)
2- داننان (اعتراف) كردن به‌خاوه‌نی هێزه‌كانی كه‌ركووك هه‌ر یه‌ك له‌به‌ری (توركمانی و عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه) .ئێمه زۆرجار گوێمان لی ده‌بێت به‌م شێوه‌یه:
به‌ری توركمانی پیاوی توركیا كه‌ئه‌مه‌ش گومانی تێدایه نیه، به‌ڵام ئه‌كرێت ڕه‌وشه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا بێت!!!!!!!!!!!
دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كوردی كه‌ركووك وایان لی ده‌كات ڕق ئه‌ستورتربن.به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه ئه‌گه‌ر پرسیار له ئیداره‌ی كوردی كه‌ركووك بكه‌ین یه‌كسه‌ر ده‌لێن ئه‌وان شۆفێنین به‌ڵام گومان له‌وه‌شدا نیه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو كورد چاره‌سه‌رمان بووێت ناچارین، گوێیان لی بگرین و له‌گه‌ڵیان دانووستاندن بكه‌ین.
چونكه هه‌ر له حكومه‌تی (عه‌لاوی-جه‌عفه‌ری-مالیكی-مالیكی) هیچ به‌ره‌و پێش چوونێك نه‌هاتۆته پێش.ئه‌گه‌ر به‌ته‌مایی ئه‌وه‌ین به ئاشتی كۆتایی به‌م كێشه‌یه بێنین ئه‌وا پێویسته گوێیان بۆ بگرین.
ئێمه زۆرجار گوی مان له ده‌سته واژه‌یه‌ك ئه‌بێت توركمانی ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن!!! ده‌ڵێن توركمان و عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه (كورد) ئه‌وه‌ی جێگایی سه‌رنجه توركمان و عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن له كه‌ركووك به مه‌نجه‌ڵێك دۆڵمه تێر ده‌خۆن.!!!!!!!!!! له كۆی 41 كورسی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك به‌م شێوه‌یه:
26كورسی بۆ كورد و توركمان و عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن.
9 كورسی بۆ توركمانی ناڕه‌سه‌ن
6كورسی بۆ عه‌ره‌بی ناڕه‌سه‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ناڕه‌سه‌ن چۆن ده‌نگیان هێناوه به‌م شێوه‌یه.به‌هه‌ر حاڵ كه‌م كورتی له ئیداره‌ی كوردی كه‌ركووك زۆر هه‌یه.به بڕوایی من چاره‌سه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی منیش كه‌م كورتی تێدا بێت به‌ڵام ده‌كرێت ده‌وڵمه‌ند بكرێت ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌یه كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان.
پێویسته پۆستێكی باڵا له‌هه‌رێمی كوردستان بدرێت به (به‌ره‌ی توركمانی) وه‌كو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.و چه‌ند وه‌زیر و جێگر وه‌زیر هه‌ندی پۆستی تر له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.چونكه بمانوێت و نه‌مانه‌وێت ئه‌وان تعبیر له (گه‌لی توركمان) ئه‌كه‌ن له كه‌ركووك خاوه‌ن هێزن له شاره‌كه باتوركمانی ڕه‌سه‌ن 400كه‌س له كه‌ركووك كۆبكه‌نه‌وه خۆیان پێشانبده‌ن بزانین خاوه‌ن هێزن یان نا، دڵنیا بن ناتوانن ئه‌و رێژه‌یه كۆبكه‌نه‌وه.ئیتر به‌سه سیاسه‌تی خۆ هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندن و دروست كردنی حزبی كارتۆنی وه‌كو ڕژێمی له ناچوو ئه‌ی كرد.
داتاشینی پۆستێك بۆ توركمان به‌و شێوه‌یه خزمه‌ت به دۆزی كورد ئه‌كات له كه‌ركووك.
بۆ عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه با جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بده‌ین پێیان، داتاشینی پۆستێكیش بۆ ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌ك وه‌زیر و جێگر و كزیر شتێكی باش ئه‌بێت بۆمان.
ئیتر ئه‌و كات جی به‌جی كردنی مادده‌ی (140) ئاسان ده‌بێت یان نا ئه‌و كاته له‌و باوه‌ڕه‌م ڕه‌وشه‌كه به‌ره و ئامانج بڕوات هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆ نه‌مێنێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر واز له‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستا نه‌هێنین دڵنیا بن جی به‌جی كردنی مادده‌كه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بێت به ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌ن، ئه‌وكات نه‌مالیكی و عه‌لاوی ناتوانن ببنه له‌مبه‌ر له جی به‌جی كردنی مادده‌كه چونكه خواستی هه‌موو شاره‌كه‌یه.
ئه‌وكات كورد براوه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وا بۆماوه‌ی نزیكه‌ی 8 هه‌شت ساڵ نه‌مان توانی چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه به 80 هه‌شتا ساڵی تریش ئه‌گه‌ر قوربانی نه‌ده‌ین ناتوانین هیچ ئه‌نجامێك به ده‌ست بێهنین.ئه‌گه‌ر بترسین له‌وا بڕیارێك ئه‌وا به‌پی ی پێویست ناتوانین هیچ بكه‌ین.وه‌كو ئه‌ڵێن:
دایكی ترسنۆك نه‌سنگ ئه‌خوات، نه‌سنگ ئه‌خوات و نه‌سنگ ئه‌كوتی.
چۆن له پڕۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان توركمان نه‌ته‌وه‌ی دووهه‌مه، ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دووهه‌م قابیلی پۆستێكی وانیه؟؟!!
یان به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ عه‌ره‌به‌كان.
پێدانی ئه‌و پۆستانه باوه‌ڕناكه‌م هیچ كێشه‌یه‌كی تێدابێت.
له ڕووی یاساوه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری بكرێت.ئه‌وه به‌جی دێڵم بۆ كه‌سانی پسپۆر له‌و بوار وه‌كو (كۆماری العراق) سه‌رۆك كۆمار به‌نیازه سی جێگر بۆ خۆی دانی، با سه‌رۆكی هه‌رێمیش دوو جێگری هه‌بێت و خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری بكات.
یان سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هه‌مان شێوه با ئه‌ویش دوو جێگری هه‌بێت.
گرنگ كه‌ركووكه نه‌ك پۆست ئێمه ده‌مێكه قوربانی ئه‌ده‌ین بۆ كه‌ركووك با ئه‌م جاره حزبه‌كانی خۆمان لایه‌كان قوربانی به پۆست بده‌ن بۆ كه‌ركووك.
ئیتر چاوه‌ڕوانی سه‌ركردایه‌تی كورد و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به واقعیاته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكات.
په‌راوێزخستنی به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه كێشه‌كان زیاتر ئه‌كات.چاره‌سه‌ری ناكات هه‌موومان ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه قبووڵ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئاشتیانه ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ین.ده‌بێت به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕیشمان ئه‌وێت، باتا زووتره چه‌ك هه‌ڵبگرین.ئه‌گه‌ر هیچمان ناوێت با ئیتر به كوردی داماو به‌ش خوراوی كه‌ركووك بڵێن خوا ئاگادارتان بێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
