(ئه‌م نووسینه‌ی خواره‌وه هه‌ڵهێنجراوی وێنه‌ی كورد و به‌رجه‌سته‌بوونی كورده له بیره‌وه‌رییه‌كانی سوڵتان، هه‌رچۆنێك باسكرابی، وه‌ك تۆمارێكی مێژوویی گرنگی خۆی هه‌یه، بۆیه له كۆی سه‌رجه‌می بیره‌وه‌رییه‌كانی سوڵتان، له هه‌ر شوێنێك ناوی كورد و باس و خواسی كورد هاتبی هه‌وڵمانداوه ته‌نیا ئه‌و شوێنه وه‌ربگێڕینه سه‌ر كوردی)
سكاڵای ئه‌رمه‌نه‌كان 1891
شتێكی پێكه‌نیناوییه، كه ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كرێین به سزادانی ئه‌رمه‌ن و چهپهرۆك بهسهرداهێنانیان، هه‌ر كه‌سێك له مێژووی ئیمپراتۆرییهكهماندا گه‌شتێكی به چاوی خۆی كردبی، ئه‌وا بۆی دهسهلمی كه ئه‌رمه‌نه‌كان هه‌میشه خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، ئه‌وانه‌ی كه راستییه‌كان ده‌زانن، له‌وه دڵنیان كه ئه‌رمه‌نه‌كان له رووی داراییه‌وه زۆر له خه‌ڵكی مسوڵمانی ئێمه سهركهوتووترن.
ئه‌رمه‌نه‌كان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان به‌رزترین پۆستیان له ده‌وڵه‌ت وه ئه‌ستۆ ده‌گرت، له نێویشیاندا وه‌زیری ئه‌عزه‌م هه‌بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك زیاده‌ڕه‌وی نه‌بووه ئه‌گه‌ر گوتبێتم سێیه‌كی فه‌رمانبه‌ران له ئهرمهنهكانن، وێڕای ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیشیان له‌سه‌ر پێویست نه‌بوو، كاروباریان وه‌ك كاروباری خه‌ڵك بوو، ئه‌و بڕه پاره‌ی كه ده‌یده‌نه ده‌وڵه‌ت، پاره‌یه‌كی ره‌مزییه، قه‌ت بارته‌قای ئه‌و كاته نابی كه مسوڵمانان له خزمه‌تی سه‌ربازیدا تێ‌یان په‌ڕاند.بازرگانیی ئه‌رمه‌نه‌كان له بارێكی زۆر باشه، دواتر توخوا به‌رێوه‌به‌رێتی باج ئه‌وانی گه‌ماڕۆ دابوو؟ هه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستان كاتێك (عه‌بدولمه‌جید) له‌سه‌ر پێشنیاری (ره‌شید پاشا) ویستی یاسای (ئیلتیزام) نه‌هێڵی، ئه‌رمه‌نه‌كان دژی وه‌ستان و وازیان له ده‌سكه‌وته باشه‌كانیان نه‌هێنا، به‌ره‌نگاری ئه‌و لابردنه بوونه‌وه و سووربوون و وابوو سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناو هه‌موو شته‌كان وه‌كوو خۆیان مانه‌وه.
جگه له ئه‌رمه‌نه‌كان، ئه‌وانه‌ی له شاخه‌كانی كورده‌كان ده‌ژیان، ژیانێكی ناخۆشیان هه‌بوو، ئه‌رمه‌نه‌كانیش ده‌وڵه‌مه‌ندترینی دانیشتوان بوون و له‌نێویشیاندا رۆمه‌كان، به‌ڵام به‌راستی هیچ گومانی تێدا نییه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌زانن چۆن له سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتی ئێمه سوود وه‌ربگرن.
كۆچی ناوه‌خۆ1893
بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین زه‌وییه به‌تاڵه‌كانی ئیمپراتۆرهكهمان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، پێویسته كۆچ به شێوه‌یه‌كی چاك رێك بخه‌ین، چونكه ناشی بگوتری كۆچی جوله‌كه‌كان شێوه‌یه‌كی رێكی هه‌یه، ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕی كه په‌یڕه‌وانی ئاینه بێگانه‌كان ده‌هاتنه نێو كۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یه چۆن دڕك له لاشه‌مان رادهچی، رازی نه‌بووین ئه‌وانه بێنه سه‌ر زه‌وییه‌كانمان، مه‌گه‌ر له ئوممه‌تی ئێمه بووبن و به‌شداری بیروباوه‌ڕمان بكه‌ن، پێویسته ده‌ست به گرنگی دان به به‌هێزكردنی ره‌گه‌زی تورك بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین رێژه‌ی مسوڵمان له بۆسنه و هه‌رسك و بولگاریا له رێگای كۆچكردن و نیشته‌جێكردنیان زیاتر بكه‌ین.
نابی قه‌ت سوودی ئه‌م كۆچكردنه ته‌نیا له‌سه‌ر زیادبوونی توانای نیشتمانی كورت بكرێته‌وه، به‌ڵكو رێخۆشدهكا بۆ زیادبوونی توانای ئابووری له ئیمپراتۆرییهتهكهمان، هه‌روه‌ك زۆر پێویستیشه ره‌گه‌زی تورك له وڵاتی رۆم به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌نادۆڵ به‌هێز بكری و خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ كورده‌كان دروست بكه‌ین و بیانخه‌ینه پاڵ خۆمان، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی تورك كردیان بریتی بوو له هه‌وڵ نه‌دانیان بۆ نزیك خستنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی سلاڤی و عوسمانییهتهكهیان.له راستیدا ئه‌مه ئاسان نه‌بوو، له كاتێكدا تێكه‌ڵكردنی ره‌گه‌زی رۆمی به ره‌گه‌زی ئه‌رمه‌نی كارێكی ئاسانه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا خوێنی ئێمه توانی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی خۆی بمێنێته‌وه.
له مه‌ترسییه‌كانی 1876-1878
چۆن ده‌بی من پشت به پیاوانی وه‌ك (مه‌دحه‌ت و روشدی و نوری) ببه‌ستم، ئاخر ئه‌م دوانه‌ی كۆتایی خزمی عه‌بدولعه‌زیزی مامم بوون، ئه‌مانه له لایه‌ك سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوم بنێن خاوه‌ن توانا (ێاحب الشوكه) و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد به‌م ده‌ستووره ده‌سكه‌وتی گه‌وره و شارستانی بۆ ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی به‌ده‌ست دێنن! ترحێو توخوا كارێكی پێكه‌نیناوی نییه؟!
ئه‌گه‌ر تۆ ده‌گه‌ڵ گورگان دابووی ده‌بی بشلوورێنی، به چاوپۆشی كردن له باش و خراپه‌كان.ده‌بی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (مجلس المبعوپان) بكه‌مه‌وه و ده‌ستوور رابگه‌یه‌نم، بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌م كه من كارێكی گرنگم ئه‌نجام داوه.
دوای پێكهێنانی سوپای كورده‌كان (سواره‌ی حه‌میدی)، رۆژنامه ئه‌وروپاییه‌كان ره‌خنه‌ی سوتێنه‌ریان ده‌گرت، كه گوایه كورده‌كان به پێكهێنانی ئه‌و سوپایه هه‌ڵسوكه‌وته نامرۆڤهكانیان به دژی ئه‌رمه‌نه‌كان زیاتر ده‌بی، ئه‌م رۆژنامانه ترسیان له‌وه بوو كورده‌كان شۆڕشێك هه‌ڵبگیرسێنن و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان رابگه‌یه‌نن.
دیاره رۆژنامه‌كان له‌و بابه‌تانه ده‌گه‌ڕان و له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌یاننوسی، راست بوایه یان درۆ، پهیامنێرهكانیش له تێڕوانینی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستانیان ده‌نووسی، بی ئه‌وه‌ی خۆیان ماندووبكهن و له ماڵه خۆشه‌كانیان له ئه‌سته‌مبۆڵ بێنه ده‌ره‌وه.
هه‌ندی له پاشایهكانیش ره‌خنه‌یان له پێكهێنانی سوپای كورده‌كان گرت، ره‌خنه‌كانیان له ئیره‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، چونكه ئه‌م سوارانه سه‌ر به (زه‌كی پاشا) ی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای چواری ئه‌رزه‌ڕۆم بوون.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رووس قه‌وما، سوپای راهێنراوی كورده‌كان باش راهێنراون، ده‌توانن خزمه‌تی گه‌وره بكه‌ن، پاشان ئه‌و گوێڕایه‌ڵییه‌ی ئه‌وان هه‌یانه سوودی زۆری بۆیان ده‌بی، هه‌رچی سهركردهكانیشانن كه پله‌ی سه‌ربازیمان پی به‌خشی بوون، ده‌بوونه جێگای فه‌خر و شانازییان، ئه‌وان هه‌وڵ بۆ حكومه‌ت و دۆستایه‌تی ده‌ده‌ن و رۆژێك دی ئه‌و سواره‌ی حه‌میدییه نامێنی و ده‌بێته سوپایه‌كی گرنگ.
من ئه‌وه ده‌زانم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندی رۆڵه‌ی سه‌رۆكه كورده‌كانم وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له پایته‌خت قبوڵ كردووه، تووشی ره‌خنه هاتووم.خۆ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌رمه‌نه‌كان پۆستی وه‌زارییان هه‌بوو، ئاخر بۆ چ زه‌ره‌رمان پێده‌گات، ئه‌گه‌ر كورده‌كان له خۆمان نزیك بكه‌ینه‌وه، خۆ ئه‌وان دین برامانن؟ دواتر ته‌واو تووشی ره‌خنه بوومه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بهدرخانییهكانم پاراستووه، كه ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه به‌درخانییه‌كان مه‌ترسییان له‌سه‌ر ئاسایش هه‌یه، هه‌موو كه‌سیش ئازاده له بیركردنه‌وه‌دا!
به‌ڵام پێم وایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه من له‌باره‌ی كورده‌كانه‌وه گرتومه به‌ر منی ئازارداوه.زه‌كی پاشا ئه‌و كارانه‌ی باش دیراسه كردبوو، بۆیه بیرۆكه‌ی پێكهێنانی سوپای سوارانی كوردی خسته ڕوو، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش باشترین رێگا بوو، ئێمه له هه‌موو كارێك رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بینه‌وه، بۆیه پێمان وابوو ئێمه له‌و شێوه ره‌خنانه راهاتووین.
كورد و ئه‌رمه‌نه‌كان:
ناكری نكوڵی له‌وه بكری كه ئه‌رمه‌نه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا له سكاڵاكانیان ههقدارن، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین كه له‌نێو ئه‌و سكاڵایانه‌دا زیاده‌ڕه‌وی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه وایه ئه‌وان هاوار و ناڵه‌یان بی و كه‌س هه‌ستیان پی نه‌كا، ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كی ترسنۆكن، وه‌ك ژنان ناز و گۆز ده‌كه‌ن، خۆیان به وڵاته گه‌وره‌كان ده‌پارێزن، به هه‌ر هۆكارێك بی قیژه و ناڵهیهتیان.
به‌ڵام كورده‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانن، به‌هێز و ره‌شیدن، توند و تیژ و شوانكارهن، له كۆنترین سه‌رده‌مه‌وه له‌و ویلایه‌تانه ژیاون، ئه‌وان وه‌ك بێگانه سه‌یری ئه‌رمه‌ن ده‌كه‌ن، بۆیه كورده‌كان گه‌وره و ئه‌رمه‌نه‌كانیش به‌نده‌ی گه‌وره‌كانن.
سه‌رچاوه:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
