
جه‌ماوەری ئازادیخواز، تێکۆشه‌رانی سیاسی و مه‌دەنی و بوارەکانی مافی مرۆڤ، هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵتان بۆ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ ژان دەکات.
هه‌ر وەک ئاگادارن رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی به‌ردەوام بوە له گرتن وئه‌شکه‌نجه و ئێعدام و سانسۆر وکپ کردنی هه‌ر چه. . . شنه دنگێکی ئازادیخوازانه له ئێران به گشتی و له کوردستاندا به تایبه‌تی، ماوەیه‌که، دڕندەییه‌کانی کۆماری ئیسلامی وەک په‌له‌قاژێی سه‌رە مه‌رگی هه‌مو سنور و یاساییه‌کی پتر له جاران پساندوە و زۆر بێشه‌رمانه دەستی داوەته گرتن و ئه‌شکه‌نجه و ئێعدامی چالاکانی سیاسی ومه‌دەنی، دۆخی داسه‌پاو هه‌ستی هه‌مو تاکێکی به‌ر پرس ئه‌بزوێنێت که له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موە سه‌رەرۆیی و پێشێلکاریانه‌ی مافی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وە، بێ هه‌ڵوێست نه بێت، ئێمه وەک کۆمیته‌ی هاوکاری هێزە سیاسییه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ له‌به‌رانبه‌ر گیان و ژیان وماڵ و دەنگی خه‌ڵکی ئازادیخوازدا خۆمان به به‌ر پرسیار ئه‌زانین و له‌و پێوەندییه دا بۆ ئیدانه‌کردنی حوکمی ئێعدام و پشتیوانی له به‌ند کراوانی سیاسی له ئێران به گشتی وکوردستانه بندەسته‌که‌ی به تایبه‌تی، هه‌ستاوین به ساز کردنێ خۆ پیشاندانێک بۆ دەر بڕینی نارەزایه‌تی به‌و هه‌موە پێشێلکارییانه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران وکوردستانه‌که‌ی و گه‌یاندنی دەنگی ئازادیخوازانی ناوخۆ به گوێی جیهان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی ٢٩ی یه‌کی ٢٠١١ی زایینی له به‌ر دەرکی سه‌فارەتی ئێران له ئۆسلۆ و دواتر له به ر دەرکی وەزارەتی دەرەوەی وڵای نۆروێژ کۆئه‌بینه‌وە و نارەزایه‌تی خۆمان دەر ئه‌بڕێن.
داوا له هه‌مو که‌سایه‌تییه‌کان، حیزب ورێکخراوە سیاسی و مه‌دەنییه کان ئه‌که‌ین که چالاکانه به‌شداری بکه‌ن.
رۆژ: شه‌مه
رێکه‌وت: ٢٩. ٠١. ٢٠١١
کاتژمێر: ١٤، ٣٠تا کاتژمێر ١٥، ٣٠ به‌ر دەرکی سه‌فارەتی ئێران له ئۆسلۆ
کاتژمێر١٥، ٤٥تا کاتژمێر ١٦، ٣٠ به‌ردەرکی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه کوردستانیه کان له نۆروێژ، که بریتین له
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی خەبات، ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان
حزبی شوێعی کوردستان عێراق
حزبی زەحمه‌تکێشانی کوردستان
یه‌کگرتوی ئیسلامی
پارتیا یه‌ک گرتیا کورد له سوریا
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکور
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
