به‌شی یه‌که‌م:
کارتێکردنی ئه‌ڵکۆڵ له‌سه‌ر تاقه‌که‌س
1.کورته‌ی باسه‌که
مه‌رزه‌خانم جه‌وانمه‌رد، شاره‌زای زانست له‌سه‌ر گیرۆده‌یی، باسێکی سه‌ره‌تایی له‌ژێر سه‌ردێڕی “بێکه‌س و هێمن بادهوشهڕاب” بڵاوکردووه‌ته‌وه و هه‌نگاوێکی گرینگی هه‌ڵێناوه بۆ ناسینی کارتێکردنی ئه‌ڵکۆڵ له هێندێک شیعری د
وو شاعیری کورددا. که‌موکوڕییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که دوو ده‌سته تێوری هه‌یه بۆ لێکدانه‌وه‌ی کارتێکردنی ئه‌ڵکۆڵ له ئینسان. ده‌سته‌یه‌ک ئه‌ڵکۆڵ وه‌ک نه‌خۆشی چاولێده‌کا و ده‌سته‌یه‌کی دیکه وه‌ک گیرۆده‌بوون.
مه‌به‌ست له لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی مه‌رزه سوکایه‌تی نییه. هیچ لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی پایه‌ی به‌رزی ژیانی مامۆستاهێمن و مامۆستا فایق بێکه‌س ون ناکا. به پێچه‌وانه، پایه‌ی ئه‌ده‌بی وان به‌رزتر ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ک له لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر نووسه‌ری سویدیی “بێلمان” دیتومانه.
2.1.پێشه‌کی
باسه‌که‌ی من سنووردار ده‌بێ و سه‌ره‌تایی. له‌سه‌ر باسه‌که‌ی مه‌رزه‌خانم جه‌وانمه‌رد چه‌ند باسکار و بۆچوون‌نووس هاتوونه نێوباسه‌کا. له نوسراوه‌که‌ی خۆم له چه‌ند سه‌رچاوه که‌لک وه‌رده‌گرم. یه‌کێک له‌وان باسێکی پێشوویه که له ماڵپه‌ری خۆم له هه‌ڵوێستدا بڵاوبۆته‌وه (بڕوانه سه‌رچاوه‌کان).
3.1 ناساندنی چه‌ند زاراوه
ئه‌لف: مه‌رزه له باسه‌که‌ی دا له تێۆری پزشکی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌ڵکۆڵ که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. مه‌رزه‌خانم له‌تیۆورییه‌ک که‌لک وه‌رده‌گرێ که خواردنه‌وه وه‌ک نه‌خۆشی چاولێده‌کا. له قاموسی کۆمه‌ڵناسی نووسراوه:” له‌وساڵانه‌ی دوایییدا ، زاراوه‌ی ئه‌لکۆڵیزم به‌حه‌ق ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه، ڕێکخراوه‌ی سڵامه‌تی عاله‌می (World Health Organisation) و شوێنی دیکه ئیتر ئه‌ڵکۆلیزم وه‌ک نه‌خۆشی ناناسێنن.ئێستا زۆر تیوری کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری، بابه‌ته‌که وه‌ک گیرۆده‌یی به ئه‌ڵکۆڵ باس ده‌که‌ن” (بڕوانه، Oxford Dictionary of Sociology, Gordon Marshall).
ب: زاراوه‌ی ئه‌ڵکۆلیست له کوردی و سویدی هه‌م مانای به‌کارهێنانی ئه‌ڵکۆڵیان هه‌یه وهه‌م مانای زۆر به‌کارهێنانی. کاک ڕێبوار ڕه‌شێد له فه‌رهه‌نگی سوێدی‌كوڕدی نووسیویه: Alkoholist مانای ئه‌وانه‌یه:ئه‌لکهۆڵیی، گیرۆده‌ی ئه‌ڵکهوول ، ئه‌ڵکهوولیست، موعتاد." له قاموسی Nationalencyklopedi نووسراوه مانای گیرۆده‌یی به ئاڵکۆڵی هه‌یه و به‌کارهێنانی زۆر (بڕاونه سه‌رچاوه‌کان)
4.1.باسه‌که وئه‌وانه‌ی له‌سه‌رباسه‌که‌یان نووسیوه
ئه‌لف: مه‌رزه‌خانم جه‌وانمه‌رد وه‌ک خوێندکارێک، ئازایانه وه‌ک ماسییه‌ڕه‌شه‌چکۆڵه‌که‌ی سه‌مه‌دی بیهره‌نگی خۆی له ده‌ریایێ ده‌هاوێ و خۆی له جۆگه‌له‌ی نه‌جات‌ده‌دا. مه‌رزه‌چووه‌ته ناوده‌ریای لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ڵکۆڵ له به‌شێک له شیعری شاعیره‌کورده‌کان. بۆوینه ئه‌و کاره له سوید کراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بڵاوکراوه‌ته‌وه له سه‌ر ژیانی “بێلمان” که نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی شیعره. دیاره باسه‌که‌ی مه‌رزه‌خانم سه‌ره‌تاییه و که‌موکوڕی خۆی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و شاره‌زایه له زۆر تیوری سه‌باره‌ت به ئه‌ڵکۆڵ و چه‌ند ساڵه یارمه‌تی گیرۆده‌کان ده‌کاو تیورییه‌کان ده‌خوێنێ وفێریان بووه.
ب:باسکاره‌کان ده‌توانن وه‌ک یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی مه‌رزه‌خانم بن. ئه‌وان خۆیان بۆ ماوه‌ی کورت له گه‌ل مامۆستا هێمن بوون. مه‌رزه‌خان دیاره زانیاری دیکه‌ش کۆده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه به‌شێک له پرسه‌که‌یه، به‌شێکی دیکه ئه‌وه‌یه به‌یارمه‌تی تیۆری و یارمه‌تیدانی گیرۆدان مه‌رزه فێربووه که گیرۆده‌یه‌ک چۆن بیرده‌کاته‌وه. به‌داخه‌وه باسکاره‌کان خۆ له‌و خاڵه‌گرینه دوور ده‌که‌نه‌وه.
پ:چه‌ند بۆچوون‌نووس سوکایه‌تییان به مه‌رزه‌خانم کردووه. که ئه‌وه‌ش دووره له گۆڕینه‌وه‌ی ئازادی بیر‌ورا. ئه‌وان جاری وایه له تێۆری پیلان‌گێران (Conspiracy theory) که‌لک وه‌رده‌گرن وباسه‌که‌ی مه‌رزه وه‌ک پیلانی حیزبی توده و حیزبه‌کانی دی چاولێده‌که‌ن!
ت: لێکۆڵینه‌وه جنێودان و سوکایه‌تی نییه. هیچ لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی پایه‌ی به‌رزی ژیانی مامۆستاهێمن و مامۆستا فایق بێکه‌س ون ناکه‌ن. به پێچه‌وانه پایه‌ی ئه‌ده‌بی وان به‌رزتر ده‌که‌نه‌وه هه‌روه‌ک له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر بلێمانی سویدی دیتومانه.
ج: بێکه‌س و هێمن و شه‌ڕاب، مه‌رزه جه‌وانمه‌رد:
http://www.kurdistannet.info/2011/index.php?option=com_content&view=article&id=476&catid=15
چ: ئامانج له به ئه‌ڵکۆڵی ناساندنی ماۆستا هێمن چییه؟، برایم جه‌هانگیری،
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2023
ح:بوختان، هێدی:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2019
خ:ئایا هێمن ئه‌ڵکۆلیست بووه؟!، س.چ.هێرش:
http://gzing.org/kurdi/print.php/2011/01/17/113.phtml
5.1.مه‌رزه جه‌وانمه‌رد کێیه؟
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد له ( 1957)-ی عیسایی له مهاباد له دایک بووه. دوای ته‌واوبوونی دووساڵ ده‌وره‌ی مامۆستایی له شاری مه‌هاباد، له دێی داره‌له‌ک ده‌ست‌ده‌کا به کاری مامۆستایی. هه‌ر هه‌مان ساڵ دیپڵۆمی ئه‌ده‌بی وه‌رده‌گرێ. له 1979 ژیانی هاوسه‌ری له ته‌ک کاک قاسم ڕه‌یانی پێک‌هێنا و‌ئێستا سێ منداڵیان هه‌یه. له ساڵی 1986 له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی ده‌که‌ونه سوئێد. له سوئێدیش دوای ته‌واوکردنی ده‌وری سه‌ره‌تایی فێربوونی زمانی سوئێدی، ده‌ست ده‌کا به خوێندنی خولی سه‌رپه‌رشتیکاری باخه‌چه‌ی منداڵان، دوای ماوه‌یه‌کی کورت‌کارکردن ده‌ستی به ده‌رس‌خوێندن کردوه، ئه‌مجاره له خوێندنگه‌کان:هه‌م وه‌ک مامۆستای زمانی کوردی و هه‌م وه‌ک کۆمه‌ککاری مامۆستایان کاری کردووه، له هه‌مان کاتدا زۆربه‌ی خوله‌کانی زانست و ته‌کنیکی ته‌رجومه‌کردنی خویندووه و ته‌واوکردووه.
له ساڵی 1999 ڕا تا ئێستا زۆر وتاری کورت و درێژی نووسیوه و وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رکوردی. کتێبی “داستانی دوو شاران” هی چارلزدیکنز و کتێبی “پرسی جێنده‌ر”یشی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌رکوردی. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی حه‌ڤده هه‌ژده کورته چیرۆکی نووسیوه.
مه‌رزه له ساڵی 2006 وه دوای تێپه‌ڕکردنی ده‌وره‌ی تایبه‌ت به ئاگالێبون له سڵامه‌تی تاوانباران (Kriminalvård) ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌ندی "چاکسازی تاوانباران" ده‌ستی به کارکردن کردووه. تائێستا یه‌ک ڕیزه خولی تایبه‌تی له لایه‌ن کاره‌که‌یه‌وه گووزه‌راندووه. مه‌رزه خولی تێراپی گیرۆده‌کان "Beroendeterapeut"ی دیتووه. ماموستاکه‌ی( Bitten Jonsson www.bittensaddiction.com) بووه.
ئێستاکه‌ش خه‌ریکی تێپه‌رکردنی ده‌وره‌ی سێ ساڵه‌ی تێراپیستی گیردۆده‌کانی ئه‌ڵکۆڵ وده‌رمانی هۆشبه‌ر "alkohol- och drogterapeut, ”ATU”." له فێرگه‌ی به‌ریسترۆمه (www.bergstroms.org). بۆ دیتنی لیسته‌ی به‌شێک له ئه‌وخولانه‌ی مه‌رزه به‌شداری تێداکردووه بڕوانه پاشکۆ. (بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ژیانی مه‌رزه‌خانم بڕوانه ماڵپه‌ڕی خۆم “حیکایه‌تی ههورهڕهشهکان” http://www.helwist.com/Nuseran/Hesenpor/index.htm ).
6.1. سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌رزه بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گیرۆده‌یی و ئه‌ده‌ب
باس له‌سه‌ر کارتێکردنی ئه‌ڵکۆڵ له ژیانی شاعیرونوسه‌ران باسێکی زانستێ و له زۆر وڵات‌کراوه.
مه‌رزه خانم له‌باسه‌که‌یدا (بێکه‌س وهێمن بادهوشهڕاب) باسی لێکۆلینه‌وه‌کانی لارش شۆستراند (لارس خۆستراند Lars Sjöstrand ) ده‌کا که سه‌ردوکتور (överläkare)-ه له ستۆکهۆڵم. شۆستراند باسی کارل میکایل بێلمان (Carl Michael Bellman) ده‌کا که گۆرانی به‌سویدی نوسیووه ودامه‌زرینه‌ری ئه‌و بابه‌ته بووه له سوید. شۆستراند ده‌ڵێ بێلمان زۆر مامۆستایانه پرسه‌کانی گشتی ئینسانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رخۆشی باس ده‌کا و سه‌رچاوه‌یه‌کی گرینگمان له ژیانی ئینسانه‌کان له‌سه‌ر به‌کارهێنان و خراپ به‌کارهێنانی ئه‌ڵکۆڵ پێشکه‌ش ده‌کا.” بۆ دیتنی باسه‌که شۆستراند بڕوانه سه‌رچاوه‌کان.
7.1.زه‌ره‌ده‌کانی خواردنه‌وه
ئه‌لف: ڕێکخراوه‌ی سڵامه‌تی عاله‌می له ڕاپۆر‌تێکدا که‌سه‌بار‌ه‌ت به به‌کارهێنانی ئه‌لکهۆڵ بڵاوی کردووه‌ته‌وه باسی زه‌ره‌ده‌کانی خواردنه‌وه‌ی کردووه. له‌وڕاپۆرته‌دا سێ خاڵ باسکراوه: مه‌ست‌بوون، گیرۆده‌بوون و ژه‌هراوی بوون. مه‌ست‌بوون: خواردنه‌وه له‌ماوه‌یه‌کی سنووردار ده‌بێته هۆی مه‌ست بوون. گیرۆده‌بووه: ئه‌لکهۆڵ له به‌نده‌نی ئینسان و له‌شی ئاژه‌ڵ گیرۆده‌یی سازده‌کا. ژه‌هراوی بوون: ئه‌ڵکهۆڵ چه‌شنه ژه‌هرێکه و ده‌بێته هۆی 60 نه‌خۆشی (لل 5-7).
ب: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خواردنه‌وه زه‌ره‌دی زۆره بۆ له‌ش و کارده‌کاته سه‌ر ژیان و شێوه‌ی کارکردن و ترومبیل‌لێ‌خوڕین و... جه‌ماوه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م زه‌ره‌دانه وه‌ڕێ خستووه. لایه‌نی سیاسی ئه‌وجوڵانه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت سه‌باره‌ت به خواردنه‌وه (alcohol policy)-یه. ئه‌و سیاسه‌ته زنجیره هه‌نگاوهه‌ڵێنانێکه له کۆمه‌ڵگه و بۆ قانون‌دانان به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌دی خواردنه‌وه بۆ سڵامه‌تی و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
پ: ڕێکخراوه‌ی سڵامه‌تی عاله‌می باسی ئه‌وه ده‌کا که سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌رانسه‌ری (a national alcohol policy) پێویسته. ئه‌وسیاسه‌ته ده‌بێ پێک‌بێ له سیاسه‌ت بۆ [یارمه‌تی] تاقه‌که‌سه‌کان، ستراتیژیا و هه‌نگاو هه‌ڵێنانه‌وه له کرده‌وه‌دا (هه‌مان سه‌رچاوه ل4).
ت: له ڕاپۆرته‌که‌دا نووسراوه که پیشه‌سازی شه‌راب و عاره‌ق زۆر به‌هێزتر له‌جارانه و له‌دنیایه‌ش خواردنه‌وه زۆرتر بووه (هه‌مان سه‌رچاوه لل 9-11).
8.1.سه‌ڕچاوه‌کان
1..World Expert Committee on Problems Related to Alcohol Consumption, WHO Technical Report Series, 944, Second Report, Geneva 2007.
http://www.who.int/substance_abuse/expert_committee_alcohol_trs944.pdf
2.حیکایه‌تی ههورهڕهشهکان، جه‌فعه‌ر حه‌سه‌نپور:
http://www.helwist.com/Nuseran/Hesenpor/Nwe/30%20%20Cejnekan.htm
3.Oxford Dictionary of Scociology, Gordon Marshall, 1998,Oxford University Press
http://www.encyclopedia.com/utility/printdocument.aspx?id=1O88:drinkingandalcoholism
5.Lars Sjöstrand, Bellmans diktning rör vid livsnerven i alkoholbruket,
http://www.bellman.net/artiklar/livsnerven.html
9.1. پاشکۆ
ئه‌لف: مه‌رزه جه‌وانمه‌رد یه‌ک ڕیزه خولی تایبه‌تی له لایه‌ن کاره‌که‌یه‌وه گووزه‌راندووه بۆوێنه:
Kriminalvården, Stockholm Attachment Style Interview ASI
2009
Kriminalvården, Stockholm Kurs, Beteende – Samtal – Förändring, BSF
2008
Stockholmsuniversitet, Institutionen
Socialt arbete inom Kriminalvården, 15p
för socialt arbete
2007
Kriminalvården, Stockholm Kriminalvårdsutbildning
2006
ب: مه‌رزه جه‌وانمه‌رد خۆی شه‌خسی خولی تێراپی گیرۆده‌کان "Beroendeterapeut"ی دیتووه. ماموستاکه‌ی(Bitten Jonsson ،www.bittensaddiction.com) بووه.
. Forsa folkhögskolan
2010- 04-09 Aggression Replacement Training ART
Forsa folkhögskola Beroendeterapeututbildning
2009 - 2010
مه‌رزه له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئاشنایه‌تی به‌م شتانه په‌یدا کردووه:
1- گیرۆده‌یی چییه؟
- به‌ڵگه‌کان ، چه‌مکه‌کان ، مێشک و له‌زه‌ت، گیرۆده‌یی نه‌خۆشییه یان نه‌خۆشی نییه؟
2- هۆیه‌کانی گیرۆده‌بوون
- ژنێتیک ،که‌ره‌سه، ژینگه و که‌لتور
3- تیۆری: چ که‌سێک تووشی گیرۆده‌یی ده‌بی؟
- بۆ گیرۆده ده‌بی؟ بارودۆخی ده‌روونی و ده‌ره‌کی، هۆی بنه‌ماڵی، هۆی کۆمه‌ڵایه‌تی
4- جۆره‌کانی گیرۆده‌یی
- خواردن/ نه‌خواردن، سیغار (نێرگه‌ل)
- ئالکهۆڵ، ماده‌ی سڕکه‌ر، سێکس، قومار، حه‌ب، پێوه‌ندی ،ته‌لویزیون/ کامپیوتێر، کار، دراما
، توندوتیژیی و هتد
5- گیرۆده‌یی یه‌ک پرۆسه‌یه:
• به‌د به‌کارهێنان، گیرۆده‌بوون ،یه‌که‌م قۆناغ؛ گۆڕانکاریی ده‌روونی ، دووهه‌م قۆناغ؛ گۆڕانی ستایلی ژیان ، سێهه‌م قۆناغ؛ چاکبوونه‌وه/ شفادان، تووشبوونه‌وه
6- ژن و گیرۆده‌یی
7- که‌سایه‌تی گیرۆده
- کۆمه‌ڵگا و گیرۆده، بنه‌ماڵه و گیرۆده
8- هاوگیرۆده کییه؟
9- مێتۆده‌کان بۆ یارمه‌تیکردن به شفادان
- شفادان یان چاکبوونه‌وه یه‌ک پرۆسه‌ی نه‌فسی و جه‌سته‌یی، پاکبوونه‌وه له ژار
، چاکبوونه‌وه‌ی بیوشیمی
10- یارمه‌تی و هاوکاری بۆ پێشگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی سڕکه‌ر
11- شێوه‌ی کاری ناوه‌ندی یارمه‌تی گیرۆده
