بڕگه‌ی یه‌كه‌می ناونیشانی ئه‌م وتاره ناونیشانی وتارێكه به ناوی مه‌لا و سیاسه‌ت له ڕۆژنامه‌ی زاری كرمانجی بڵاوكراوه‌ته‌وه، نامه‌وی بچمه نێوه‌ڕۆكی وتاره‌كه به‌ڵكو ده‌مه‌وی له‌سه‌ر ناونیشانی وتاره‌كه بدوێم كه له زۆر ڕۆژنامه‌و گۆڤاری تریش هه‌مان ده‌سته‌واژه‌و نێوه‌ڕۆك به ووشه‌و چه‌مكی جیاواز لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاكی نوسه‌رو سه‌رجه‌م نوسه‌ره‌كانی تریش پێویسته ئه‌وه بزانن كه مامۆستایانی ئاینی نه‌فریشته‌ن و نه‌جنۆكه‌و نه‌له‌ئاسمانیش دابه‌زیونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵكو كوڕی ئه‌و گه‌له‌ن و مرۆڤن و له‌به‌ره‌ی ئاده‌میزادن، سه‌رجه‌م مافه‌كانی مرۆڤیش ده‌یانگرێته‌وه‌و به‌ده‌رنین له كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریه‌ت، ووشه‌ی سیاسه‌ت و نێوه‌ڕۆكیشی چه‌مكێكی دوو سه‌ره‌یه‌و به‌كارده‌هێنری بۆ خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگه و بره‌ودان به‌شارستانیه‌ت و موماره‌سه‌ی فكر‌و بیر‌و بۆچون، هه‌روه‌ك چۆن بۆ زوڵم و سته‌م و دابڵۆسینی كۆمه‌ڵگاو داگیركردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌ل و هه‌ژاران به‌كارده‌برێت، هه‌موو كه‌سێك له مرۆڤایه‌تی بۆی هه‌یه سیاسه‌ت بكات و په‌یامی كاری حیزبی و ڕێكخراوه‌یی به‌رز بكاته‌وه‌و بیه‌وی له‌م ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان و وڵاتی خۆی بكات، مامۆستای ئاینیش بۆی هه‌یه ده‌ست له‌سیاسه‌ت وه‌ربدات و قسه وباسی له‌سه‌ر بكات و موماره‌سه‌ی ژیانێكی سیاسیانه بكات، له ئاینی ئیسلامیشدا هیچ بڕگه‌و ده‌قێك نیه ئه‌م كاره‌یان لی یاساغ بكات، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر ئه‌وان سیاسه‌ت بكه‌ن زۆر باشتر‌و گونجاوتره له‌كه‌سانی تر، چونكه به‌هۆی زانایی و شاره‌زاییان له دین و خواناسین و په‌یره‌وی له‌شه‌ریعه‌تی خودا ئه‌م چه‌مكه به‌كارناهێنن بۆ فێڵ و سته‌م كردن له‌گه‌ل و وڵات و له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئیسلامدا هه‌نگاو ده‌نێن، مێژوو دیرۆكی گه‌لانی زه‌مه‌نه‌كانی كۆنیش باشترین گه‌واهی و شاهێده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مامۆستایانی ئاینی له نێو میلله‌ته‌كانیان له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی
دابوینه‌و به جوانترین شێوه خزمه‌تی گه‌لانی خۆیان كردووه، گه‌ر له ده‌سه‌لاتیش نه‌بووبن، به‌و په‌ری بوێریه‌وه ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاریه‌كان بونه‌ته‌وه له زۆر شوێنیش‌دا شۆڕشی جه‌ماوه‌ریان هه‌ڵگیرساندووه له دژی سته‌م كاران و زاڵمان ئه‌وانه‌ی كه‌ماڵ و مۆڵكی هاوڵاتیان ده‌خۆن و به تاڵان ده‌به‌ن، ئه‌وانه‌ی پێ یان وایه نابی مامۆستای ئاینی كاروباری سیاسی بكات جیاوازیان نه‌كردوه له نێوان ئاینی ئیسلام و ئاینی مه‌سیحیه‌ت، ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه هیچ شاره‌زاییان نیه له ئیسلام و په‌یامه‌كه‌ی به جه‌هل و نه‌فامیه‌وه ده‌ڕواننه ئیسلام و ده‌قه پیرۆزه‌كانی و مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م ڕێبازه پیرۆزه، ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه خۆیان به مه‌له‌وانی ده‌ریای بی بنی زانست و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنگه‌ری ده‌زانن پێویسته بزانن كه زۆر فامكاڵ و ساده‌و ساكار‌و كه‌م توانان له ڕۆشنبیری گشتی و به‌تایبه‌ت له خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وارو ته‌قلیدی شاره‌زای دین بوونه، نه‌ك له كه‌سانی پسپۆڕ‌و خودی ئیسلام شاره‌زایان وه‌ر گرتبی، ئه‌فسوس بۆ كه‌سانێك پێیان وابی ئیسلام ته‌نها نوێژ‌و عباده‌ته له‌چوار چێوه‌ی دیواره‌كانی مزگه‌وت و هیچی تر، مامۆستایانی ئاینیش ئه‌بی كۆت و به‌ند بكرێن له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان زنجیر بخرێته ملیان و بۆیان نه‌بی عه‌قڵ و ژیری و توانای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ریش ده‌وترا ئیسلامیه‌كان دینێكی نوێیان هێناوه‌و هاورده‌كراوی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی كوردستان و ئه‌جێندای ده‌ره‌وه جێبه‌جی ده‌كه‌ن، وایان له كوڕی خه‌ڵك كردبوو كه نه‌وێرن بچنه مزگه‌وت و شوێنی باره‌گای ئیسلامیه‌كان بكه‌ون، به‌ڵام ئێستا بونی ئیسلامیه‌كان له پڕۆسه سیاسی و ئیداریه‌كان بۆته زه‌روره‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گرو كێبڕكێی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاته كه له سه‌ر كه‌سب كردنی ئه‌و لایه‌نانه بۆهێنانه ناو ئه‌و پڕۆسانه‌ی كه خۆیان مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وی، مامۆستای ئاینی هه‌میشه قه‌ڵغانی پارێزگاری دین و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتورو داب ونه‌ریته جوان و ڕه‌سه‌نه‌كان بوونه‌و، له مێژووی سیاسیش‌دا پشكی شێریان هه‌بوه‌و هه‌یه‌و سه‌رجه‌م خوله فایانی ڕاشیدینیش سه‌رتاپای كاره‌كانیان له‌و چوارچێوه‌یه به‌ده‌ر نه‌بووه‌و
كاروباری خه‌ڵكیان ڕێكخستوه له‌ڕوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری و ئاینیه‌وه، ئه‌وه بانێك و دوو هه‌وایه له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌دا به ناو ڕۆشنبیران بارودۆخی كوردستان و هه‌رێم بگێرنه‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عسی داگیركه‌ر كه هه‌موو كه‌سێكی ئازادی خوازی یاساغ ده‌كرد له جوڵانه‌وه‌ی سیاسی و ڕۆشنبیری و ماف خوازی.
كاكی ڕۆشنبیرو نوسه‌ر پێی وایه پارتی و یه‌كێتی تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یان كردووه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان داوه به‌كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامی و ئه‌و بواره‌ی ڕه‌خساندوه مه‌لای كورد به‌و شێوه‌یه گه‌شه‌ی كردوه‌و ئازاده له وتاردان و مینبه‌ره‌كه‌ی، برای به‌ڕێز ئه‌مه‌تان به‌بیردێنمه‌وه كه وه‌زیری پێش‌و تری ئه‌وقاف گه‌رچی سه‌ر به‌لایه‌نێكی غه‌یره ئیسلامی بوو، به‌ڵام له‌چه‌ندین كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌دا ڕایگه‌یاند كه مامۆستایانی ئاینی ئازادن چی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ل كام لایه‌نی سیاسین و چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه وه‌ك مرۆڤێكی ڕۆشنبیرو كارا له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌رپرسێكی تر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
