بزووتنه وه ی گۆڕان له کوێوه بۆ کوێنده رێ !!! ستار کوڵه جۆیی

بزووتنه وه ی گۆڕان له نو خبه یه کی سیاسیه وه بۆ بزووتنه وه یکی جه ماوه ری به ر فره وان به پرۆژه و برنامه گه لێکی سیاسیه وه خۆی هاویشته ناو کایه ی پڕ له ململانێ سیاسی کوردستانه وه، به بێی هیچ سڵکردنه وه یه ك له ئه و هه موو گوشارو هه ڕه شانه ی یه کێتی و پارتی، ئه میشه بوێریه کی بێی هاوتای سه رو به ری بزووتنه وه ی گۆڕان بوو، که هیچ حسابێکیان بۆ ئه و گشت چاو سورکردن و هه ڕه شه و گوشارانه ی یه کێتی و پارتیان نه کرد .هه ره کاره له کاره گرنگ و باشه کانی ئه م بزووتنه وه یه ئه وه بوو، بۆ یه که مجار ئۆپۆزسیۆن بوونی ڕاسته قینه ی به جه ماوه ری کوردستان ئاشنا کرد و وزه یه کی پڕ له جۆش و خرۆشیش خسته ناو گیانی ته حه دایکردنه وه له کوردستاندا، گۆڕان توانی گیانی چاڵنجکردنی پارتی و یه کیتی له ناو جه ماوه ردا به چێنێ .ئه و گیانه ی دروستکرد له خه ڵکانێکی زۆرد ا، که واز له هه موو ئه و ئه میتیاز و مه عاش و ئه و پوول و پارانه بهێنن که له لاین حزبه کانیانه وه بۆیان بڕابووه، به تایبه تی یه کێتیه کان که زیاتر له سه دا هه شتای گۆڕان پێکده هێنن .ئه بێت هه ڵوێستی شۆڕشگێڕانه ی ئه و گۆڕانخوازانه به رز ڕاگیرێت که ئه و نان بڕین و هه ڕه ش و گوشارانه ی یه کێتی و پارتی نه ی توانی تۆزقاڵی له ئه و هه ڵوێستی جوامێرانه یان که م بکاته وه و مل که چیان بکات و قایل بن به ئه و واقعه، گه نده ڵیه ی کوردستان .ئه وانه ی گۆڕانخواز بوون نه یان ویستووه به شداری ئه و مێژووه شوومه بن، که به رئه نجامی به رهه می عه قڵێتی شه ڕنگێزانه ی و ململانێی ئه و دوو ئیداره بوونه ی پارتی و یه کیتی دروستی کردبوو .هه ر ئه و ململانێیه ی حزبێن حزبێنه نه یان بووه هۆی ته مه نی گه نده ڵی کردۆته ئه بدی له کوردستاندا .ئه گه ر بیرۆکه ی بزووتنه وه ی گۆڕان زاده ی خیلافی ئه و نوخبه سیاسیه بێت له سه ر چۆنێتی به ڕێوه بردنی کوردستان له لایه ن بارزانی و تاڵه بانیه وه، خۆ ئه بێت سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕان خۆیانیان به پارێزایه له دوو باره کردنه وه ی ئه و مۆدێڵه سیاسیه ستایڵه کۆنه که ته عبیر له منتاڵه تی نوخبه ی بنه ماڵه یه ك ده کاته وه، نه ك له نوخبه یه کی سیاسی سه ر به خۆ، وابه سته بێت به به رژه وه ندی گشتیه کانی میلله تێك .بزووتنه وه ی گۆڕان سه ره ڕای ئه و شه ڕه ده ست به هێقیه، فیکری و ئایده ڵۆژیه ی و که ڵتوریه ی، له گه ڵ یه کێتی و پارتیدا، بینیمان له کاتی ده نگدانه که ی په رله مانی عێراق به سه ڕۆك کۆمار ئه ندامانی گۆڕان به جێهێشینی هۆڵی په رله مان له لایه ن ئه ندامانی سه ر به لیستی عێراقیه وه ئه ندامانی گۆڕان سۆزی قومی هه موو لۆژیکێکی سیاسی له مێشکدا سڕیه وه و به ئه و جۆش و خڕۆشی کوردایه تیه، ده نگیان دا به ئه و تاڵه بانیه ی که سه ر سه ختانه دژایه تی بزووتنه وه ی گۆران و سومبووڵه کانی گۆڕانی ده کرد .په ر له مانتارانی گۆڕان به بینینی ئه و هه ڵوێستی شۆڤه نیستانه ی لیستی عێراقیه به رامبه ر تاڵه بانی سۆزی قه ومایه تیان گڕیگردو هه موو پرۆژه و به رنامه ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و مۆدرێرنیان، به سۆزێکی قه ومی کلاسیکیانه گڕیان تێبه ر داو سوتانیان .ڕێزدار نه وشیروان مسته فایش " باوه ڕی وایه هێوه رکردنه وه ی ئه و بارو دۆخه ی نێوان بزووتنه وه ی گۆڕان و پارتی و یه کێتی له ئاینده دا ئینڤایرمانتێکی واها دروست ده کات تێدا مه ڕه کانی گۆڕان و گورگه کانی بارزانی و تاڵه بانی له و که ش و هه وایه دا پێکه وه به یه کسانی و دۆستانه ده ژین .ئه گه ر سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕان ئه وه بارزانی و تاڵه بانی ناسینیان بێت !، که ئه توانرێت له گه ڵیاندا ڕێککه وتن و په یمانی ئاشتی و هێوه رکردنه وه ی بارو دۆخه بکرێت، ئه م جۆره ناسینه بۆ بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی له لایه ن سیاستوانانی گرده که وه کاره ساته، پاش ئه و هه موو ئه زمونه خوێناویه ی مێژووی ئه م دوو بنه ماڵه یه، گۆڕان به هیوای ڕێککه وتنی ئاشتیوان و هێورکردنه وه بێت له گه ڵیاندا.!!!! .

ئه م سیاسه ته ی ئه مڕۆیی سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕان، هه مان ئه و سیاسه ته یه که پارتی و یه کێتی کردویان و ده یکه ن له ژیانی سیاسی ڕۆژانه یاندا، که پێشتر سه رانی گۆڕان ڕه خنه یان لێی ده گرتن و به سیاسه تێکی کلاسیکو ئیستالنیانه یان ناو زه ده د ه کرد .که چی به ر پرسانی گۆڕان به هه مان نه فه سی سیاسیه وه ده یانه وێت نه خشه ی سیاسی ئاینده ی بزووتنه وه که دیاری بکه ن و چه ند که سانێکی دیاری ناو بزووتنه وه کیش بکه نه خاوه ن بڕیاره چاره نووس سازه کانی ئه م بزووتنه وه به سه زمانه ...

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.