ده‌وڵه‌تی عێراق خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزه له رووی نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، مه‌زه‌بی و كولتوورییه‌وه، بۆیه چاره‌نووسی گشت پێكهاته‌كان به‌نده به‌یه‌كترییه‌وه و بوونی هه‌ر جۆره كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له هه‌ر روویه‌كی ئه‌م پێكهاتانه‌دا، پڕ به‌مانایه‌وه ئاڵۆزییه‌كی درێژخایه‌نی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كێشه و گرفتی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به‌دواوه دێت، كه فاكته‌رێكی گرنگه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی كه ئاكامه‌كه‌شی دوای زیاتر له هه‌شت مانگ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق، توانرا حكوومه‌تێكی به‌زۆر ته‌بایی به‌به‌شداریی گشت پێكهاته‌كان دابمه‌زرێته‌وه كه له سه‌ره‌تاوه هه‌ر ده‌بوایه به‌م شێوه‌یه كۆتایی پێ بێت، چونكه رۆژگاری تاكه ده‌سه‌ڵات له عێراق كۆتایی پێ هات.
هه‌رێمی كوردستان له دوای راپه‌ڕینه‌وه توانی تا راده‌یه‌ك خۆی له هه‌ستیاری و شه‌كه‌تیی ئه‌م پێكهاته ئاڵۆزییه به‌گیانی ته‌بایییه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و وێڕای كه‌موكوڕییه‌كان كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه، یاخود پێشهاته سیاسییه خێراكان له روانگه‌ی ئاڵوگۆڕی سیاسیی عێراقیدا رێگه‌ی پێ نه‌داوه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدات، به‌ڵام دیسانه‌كه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه به‌هه‌ڵواسراوه‌یی بمێنێته‌وه و بیر له چاره‌سه‌ركردنی نه‌كرێ و پلانی تۆكمه‌ی بۆ دانه‌ڕێژرێ تا له داهاتوودا نه‌بێته ئه‌سته‌نگ و ته‌گه‌ره‌یه‌كی سه‌خت له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌گشت هیوا و ئاواته‌كانیه‌وه.
گه‌لی توركمان یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پێگه و سه‌نگی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه هه‌یه و له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا رۆڵی خۆی ده‌گێڕی و پلاتفۆرمی سیاسیی بێ بوونی ناوی توركمان، به‌پلاتفۆرمێكی راسته‌قینه هه‌ژمار ناكرێ و هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێ.لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه‌دایه كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان پێویسته بایه‌خێكی (پراكتیكی) یه‌كجار زۆر به‌توركمانه‌كان بده‌ن، چونكه چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان، جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان به‌نده به‌توركمانه‌وه.زویركردن، فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزخستنی توركمان مانای له‌ده‌ستچوونی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوورییه.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بوونی پێكهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پێكهاته‌یه‌كی ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یی كوردی هه‌ژمار ده‌كرێ نه‌ك جوگرافی و ئه‌مه‌ش له داهاتوودا كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی به‌سه‌ر ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێ.چونكه مێژووی بوونی توركمان له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بۆ نزیكه‌ی هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و باپیره گه‌وره‌كانمان مێژوویه‌كی پڕ شانازییان هه‌بووه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی مه‌ده‌نییه‌ت و شارستانییه‌ت كه شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ناو هه‌ولێر و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، زه‌قترین به‌ڵگه‌ن.هه‌روه‌ها به‌درێژایی مێژووی بوونیان له‌م ناوچه‌یه‌دا توانیویانه دۆستایه‌تییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ برای كورددا پێك بێنن و ره‌گی ئه‌م دۆستایه‌تییه تا رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا درێژه‌ی پێ دراوه و ماوه‌ته‌وه.مێژوو ده‌یسه‌لمێنی كه توركمان پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی ئه‌م خاكه‌ن و هیچ كاتێكیش پاشكۆی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی نه‌بوونه كه هه‌ندێك كۆڵكه‌ی به‌ناو رۆشنبیر باسیان لێ ده‌كرد و خه‌ڵكانی ناهۆشیاریش بڕوایان پێ ده‌كردن.
دوای پێكهاتنی حكوومه‌تی نوێی عێراقی و ئیمزاكردنی كارنامه‌ی رێككه‌وتننامه سیاسییه‌كانی نێوان قه‌واره و بارسته سیاسییه‌كانی عێراق، ده‌بێ له ماوه‌ی 2 ساڵدا كێشه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كاری بۆ بكرێ و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌یلێم ئه‌مه‌یان مه‌حاڵه ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی لێ هه‌ڵنه‌كات و بایه‌خ به‌توركمانه‌كان نه‌دات.چونكه ماده‌ی 140 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان پێویستی به‌پلانی كار هه‌یه تا متمانه‌یه‌كی ته‌واو به‌توركمانه‌كان بدرێ.خۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ر و دابڕاوه‌كان له خاكی هه‌رێم هه‌ر ته‌نیا ناوچه‌ی كوردنشین نین، به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ر له خواره‌وه‌ی شاری هه‌ولێری پایه‌ته‌خته‌وه بگره تا سنووری حه‌مرین ناوچه‌ی توركماننشینی هێنده زۆری تێدایه له گوند، شاره‌دێ و شارۆچكه تا ده‌گاته شاری كه‌ركووكی دڵ و قودس و گیانی كوردستان.
به‌پێی ئاماره ناره‌سمییه زۆر ورده‌كان، ژماره‌ی توركمان له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 600.000 كه‌س ده‌بن، له به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی چوار ملیۆن كوردی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه جگه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێم.به‌پێی نه‌خشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانه‌وه، ده‌یان گوند و دێهاتی توركمانی هه‌ن كه ته‌نیا توركمانی لێ ده‌ژی، ده‌یان شاره‌دێ هه‌ن كه زۆرینه‌ی توركمان و چه‌ند شارۆكه‌یه‌كیش هه‌ن ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه زۆرینه‌ی توركمانی تێدا ده‌گوزه‌رێ و جگه له شاری كه‌ركووك كه رێژه‌ی توركمان و كورد زۆر نزیكن له یه‌كتر.بۆیه لێره‌دا جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان پێویست ده‌كات سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌تر و ژیرتر ئه‌نجام بدرێ، چونكه ئه‌وسا كۆی ژماره‌ی توركمانان ده‌گاته نێزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌گوێره‌ی ستانده‌ردی سه‌رژمێری نێوده‌وڵه‌تی كه حكوومه‌تی عێراقی له ساڵی 1958دا له رێگه‌ی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌نجامی دابوو.هه‌روه‌ها به‌پاكترین سه‌رژمێری له سه‌رانسه‌ری عێراقدا هه‌ژماری ده‌كرێ.
گه‌لی توركمان گه‌لێكی هۆشیار، ئارام و ئۆقره‌گره و چاو له ئه‌زموونی توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خوا نه‌خواسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌وسا دووره‌په‌رێز ده‌بن و هه‌رگیز متمانه و بڕوایان به‌به‌ڵێنه‌كانی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نابێ.چونكه گه‌لی توركمان گه‌لێكی له پره‌نسیپدا یه‌كگرتووه و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیهان له‌لا پیرۆز و پڕ به‌هایه و پێویسته هه‌ر كاتێك رێزێكی تایبه‌تی لێ بگیرێ.ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌تایبه‌تی و رێزگرتنی به‌رده‌وامیان بۆ پرسی توركمان مایه‌ی په‌سن و ستایشێكی زۆرن، به‌ڵام پێویسته بكرێته فاكته‌رێكی زۆر گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی توركمانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان چاویان لێ بكه‌ن و سه‌یری براكانیان له هه‌رێم بكه‌ن كه چه‌نده ئاسووده‌ن و به‌یه‌كسانی و بێ بوونی هیچ جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ برای كورد له‌م خاكه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌سوپاسه‌وه باسی له رێزگرتنی بۆ گه‌لی توركمان كرد و جه‌ختی كرده‌وه ئه‌گه‌ر له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بمێنێته‌وه ئه‌وسا دوای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، بڕیار ده‌دات كه‌سایه‌تییه‌كی توركمان ببێته جێگری.من وه‌ك تاكێكی توركمان داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م و داوا له به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، بۆچی ئه‌م دواخستنه، بۆچی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه له ئێستادا نه‌بێ، تاوه‌كو براكانمان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان زیاتر دڵنیا ببن و به‌په‌رۆشه‌وه هاوكار و یارمه‌تیده‌ریان بن بۆ ئه‌وه‌ی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێ و ناوچه دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ناو سنووری هه‌رێمی كوردستان.بۆچی له ئێستادا پڕۆژه‌ی كرانه‌وه به‌ره‌و رووی توركمانه‌كان ده‌ست پێ ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كی راسته‌قینه‌ی توركمان كۆ بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تیش له‌ناو شاری كه‌ركووكدا، بۆچی له ئێستادا فه‌رمان ناده‌ن به‌دامه‌زراندنی تیمێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، دڵسۆز و كارا بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان ئاساییتر بكرێنه‌وه و توركمانه‌كان پڕ جۆش و خڕۆش بكه‌ن تا هه‌ر سێ قۆناخه‌كانی هێوركردنه‌وه، سه‌رژمێری و دواتر راپرسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی كه‌ركووك ئاسانتر ببێ، بۆچی له ئێستادا ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نرێ تا دووباره دووچاری شۆكی سه‌ركه‌وتنی لیستێكی عه‌ره‌بیی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر نه‌بینه‌وه له شارێكی كوردستانی وه‌ك كه‌ركووك كه له كورد و توركمان پێك دێن.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێزان سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، ئایا ده‌توانن بێ ده‌سپێشخه‌ری و خزمه‌تكردن و كرانه‌وه به‌ره‌و رووی توركمانه‌كانه‌وه، ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن؟ هه‌رگیز نه‌خێر، با له‌یادمان نه‌چێ كاتێك مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراقی پیلانێكی گڵاوی داڕشت به‌چه‌سپاندنی بڕگه‌ی 24 كه پڕ به‌مانایه‌وه دژایه‌تیی ماده‌ی 140ی ده‌كرد و به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه ده‌بووه ئه‌لته‌رناتیڤێك و جێگره‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ چاره‌نووسی كه‌ركووك به‌هه‌ڵپه‌ساردنی ماده‌ی 140؟ ئه‌وسا توركمانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له پشتگیریكردنی ئه‌م عه‌ره‌به شۆفینییه، به‌ڵام ئێستا ده‌توانرێ به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانیان بگۆڕن به‌پشتیوانیكردنیان و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.دڵنیا بن ئه‌و كات هیچ پێویست به‌نیگه‌رانیی جێبه‌جێكردنی هه‌ر سێ قوناخه‌كانی ماده‌ی 140 ناكات و توركمان كێشه بۆ سه‌رژمێری و بوونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له كه‌ركووك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ناكات.به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بنه پشتێكی به‌هێزی كورد بۆ وه‌لانانی گشت ئه‌سته‌نگ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م رێگه‌كانییه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
