ڕه‌حمه‌تی خوا له ئیبن و لعه‌ساكیر بێت كه ده‌فه‌رموێت: گۆشتی زانایان ژاراوییه‌و ده‌ستوری خواش له ئابڕوبردنی تانه‌دارانیان ئاشكرا‌و ڕوونه.
به پێی ده‌ستووری خوای گه‌وره زانایان ڕێزدارترن به عیلمه‌كانیان له خه‌ڵكی تر [هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ]الزمر: 9، پێویسته ته‌واوی موسوڵمانان حورمه‌تی زانایان بگرن و ئه‌مه به‌شێكه له‌بنه‌مای ئیعتیقادی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت وه‌ك شێخ عبد الرحمن سه‌عدی ده‌فه‌رموی (ويدينون الله باحترام العلما‌ء الهداة) القول السديد في مقاصد التوحيد 1/13.
ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت نزیك ده‌بنه‌وه له‌خودا به‌هۆی ڕێز گرتن له زاناكانیان و به‌گه‌وره زانینی حورمه‌تیان.
به هه‌رحاڵ لێره نامه‌وی نه باسی گه‌وره‌یی زانایان بكه‌ین و نه بنه‌ما عه‌قیده‌ییه‌كانی ئه‌هلی سوننه‌ت..ئه‌وه‌ی گرنگه لای من وه‌ستانه به‌رامبه‌ر به ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی ڕابوونی ئیسلامی تێیكه‌وتووه سه‌باره‌ت به زاناكانی، به‌تایبه‌ت ئه‌حزاب!! وه‌لی توخوا برایانم له ڕابوونی ئیسلامی زوڵمم لی مه‌كه‌ن و دڵنیابن دڵێكی پڕ له‌خۆشه‌ویستی و ئه‌وین بۆ ڕابوونی ئیسلامیی ده‌نووسی و ناێحه نه‌ك ناقد، هه‌موو خه‌ونی ڕێكبوونی ڕابوونه‌و ته‌واوی ئاهی بۆ هۆشیاریه له‌به‌رده‌م هه‌ڵه‌كان و هه‌وڵه بۆ چاره‌سه‌ری...
ئێمه‌ی مامۆستایانی ئایینی بێنازترین كه‌مایه‌تین له‌نێو ڕابوونی ئیسلامیی، كاتی ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حزاب نه‌بی به تێنه‌گه‌یشتوو له دین حیساب ده‌كرێت و به‌گوێنه‌ده‌ر به‌كاری خه‌ڵكی موسوڵمان تانه‌دار ده‌كری، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌حزاب بێت به ئیش زان و رێكخه‌ری كاره‌كان ئه‌ژمار ده‌كری...
زۆر مامۆستا‌و زانای پایه‌به‌رزی ئه‌م وڵاته له ڕابه‌رایه‌تی ئه‌حزابدا بوون و هه‌ن، وه‌لی هه‌تا كۆچ نه‌كه‌ن ئێمه قه‌دریان ناگرین و باسیان لێوه ناكه‌ین، دیاره ئه‌مه‌ش به گشتی ناڵێم و ده‌زانم لێره‌و له‌وی خه‌ڵكانێكی دیندار مافی ئه‌و زانایانه ده‌زانن و ده‌یپارێزن..زۆر مامۆستاش هه‌ن ڕابوون له دوای مردن فه‌رامۆشی كردن و له بیریدا سڕینیه‌وه وه‌ك مامۆستا سید نجم الدینی هه‌ڵه‌بجه و شێخ عبداللگیفی به‌رزنجی و...
كاتی من ئه‌م ڕه‌خنه ده‌نووسم و هاوارو نركه‌یه‌كی دڵم بۆ ئه‌مه ده‌رده‌بڕم خۆم به شه‌رمه‌زار ده‌زانم و خۆزگه‌مه كه زاناكانی ئێمه‌ش وه‌ك سعودیه حورمه‌تیان لی بگیرایه‌و وته‌و وتارێكیان نه‌بوایه نه‌كرێته كتێب و گه‌نجه به‌ڕێزه‌كانی ئێمه‌ش له‌بری تانه‌دان و غه‌یبه‌تكردنی زاناكانی، خزمه‌تی بكردنایه‌و په‌روانه ئاسا به ده‌وریانه‌وه بوونایه...
مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕابه‌ر و زانای هه‌ڵكه‌وته‌ی زه‌مه‌نی خۆی له‌بیر ناچی كاتی هه‌ڵه‌بجه‌ی به دڵشكاوی به جێهێشت و له غه‌ریبیدا كۆچی كرد!
مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود كه به ئاهو نزوله‌ی ته‌فره‌قه‌ی ێه‌حوه‌و غه‌می شكستیه‌وه له كنجوڕی ماڵه‌كه‌یدا وه‌ك سجنیه‌ك سه‌ری نایه‌وه!
كه تا ئێسته من نازانم به‌ڵگه‌ی بی ڕێزی گه‌نجی ڕابوون به‌رامبه‌ر به‌م پیره پیاوانه چی بوو!! تۆ بڵێی دڵی پڕ خۆشه‌ویستی ئه‌مانه بۆ گه‌نج گه‌ردنمان له‌و هه‌مووه غه‌یبه‌ته ئازاد بكه‌ن!!
من خۆم وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی بیر ئیسلامی دوور له سیاسه‌تی پڕ درۆ و زوڵمی ئه‌مڕۆ، زۆر كات به‌خۆم ده‌ڵێم كی له مامۆستا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی زاناتر و له مامۆستا ئه‌حمه‌د وتار زانتره؟ تۆ بڵێی مامۆستایانی هاوه‌ڵم له ئه‌حزابدا ڕۆژێك ده‌رنه‌كرێن و به ئاهو نزوله‌ی دڵی پڕ غه‌میان له غه‌ریبیداو به ده‌ست زوڵمی ڕابوونی ئیسلامیه‌وه سه‌رنه‌نێنه‌وه...
پێم وابی كاتی ئه‌وه هاتووه به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و گریانێك له‌به‌رده‌م هه‌ڵه‌ی راِبردوودا بكه‌ینه دیاری ڕۆحه زیندوو و زاناكانی ڕابوون، وه‌گه‌رنا مامۆستایانی ئایینی به چ ڕوویه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ڕابوونی ئیسلامی بژین و بمرن...
عبدالدائم هه‌ورامانی - پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگه‌وتی شێخ عزالدین له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
