یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بزربوونی مه‌رجه‌عییه‌ته، كابرای سووننی ده‌زانێت بۆ ده‌ستنوێژ شكان و گرتنه‌وه‌ی، یان بۆ ماره‌كردن و ته‌ڵاق چاكردنه‌وه‌ی روو له كێ بكات، به‌ڵام له پێناسه‌ی مرۆڤ و گه‌ردوون و ژیاندا، له بنه‌ماكانی فیكر‌و موفره‌داته‌كانی خیتابی سیاسیی و دیاریكردنی ئامانج و رێ و زانینی سنوره‌كانی ماف و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵكارییدا سه‌ری لێ ده‌شێوێت، چونكه ئه‌مانه لای مه‌لای كورد نین، یان لای مه‌لای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كورد نین..ئه‌مانه لای ئه‌فه‌ندییه سه‌ر رووته‌كانن..چونكه مه‌لای كورد له فه‌تحولقه‌ریبی یه‌كه‌مین كتێبی فه‌قێیه‌تیه‌وه تا توحفه‌ی ئیبنو حه‌جه‌ر وشه‌یه‌كی له‌سه‌ر سیاسه‌ت نه‌خوێندووه، په‌ی به‌وه نابات كه ئه‌م فیقهه‌ی ئه‌و ده‌یخوێنێت یاسا‌و رێسای كۆمه‌ڵگایه‌كن كه ئیسلام ئاڕاسته‌ی ده‌كرد، ئه‌و زه‌مانه‌ی ئیسلام نیوه‌ی سه‌رزه‌مینی به ده‌سته‌وه بوو، پێویستی به فیقهی بزاوتن بوو، نه‌ك فیقهی كتێبی كۆنی سه‌رده‌می نشێوی شارستانێتی ئیسلام..له‌به‌ر ئه‌م موفاره‌قه دژواره‌یه مه‌لای كورد ده‌بینی بێ باكانه پۆل پۆل ده‌چنه ناو حزبی عه‌لمانیه‌وه‌و بۆیان ده‌بنه موختاره درۆزنه!
له‌و به‌ریش ئه‌فه‌ندیه‌كان ده‌بینیت كه له زه‌مینه‌ی فیكر‌و سیاسه‌ته‌وه بۆ ئیسلام هاتوونه‌وه، چونكه پێشتر خاوه‌ن بۆچوون و پێناسه‌و هه‌ڵوێستێك بوون، نایانه‌وێت خۆ بده‌نه ده‌ست ئیسلام بیانگۆڕێت، ده‌یانه‌وێت ئیسلام بكه‌نه موختاره درۆزنه‌و شایه‌تی پێ بده‌ن كه ئه‌م رێباز‌و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌ی ئه‌وان گرتوویانه‌ته به‌ر هه‌مان بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌و به شێوه‌یه‌كی (مۆدێرن) ده‌یخه‌نه‌وه به‌رچاوی خه‌ڵكی..ئه‌مه‌ش له چه‌واشه‌كردنێكی سیاسیی به‌ولاوه هیچی تر نیه..
ئه‌و مه‌لایه چه‌ند له فیكر‌و سیاسه‌ته‌دا ده‌سته‌پاچه‌یه، ئه‌م سه‌ر ڕووته‌ش ئه‌وه‌نده له فیقهو شه‌رعدا ده‌سته‌پاچه‌یه..ئه‌مه ئه‌و ته‌نگژه‌یه كه له مه‌لای كورد‌و ئیسلامیانی سیاسیی‌دا بینیمان و ده‌یبینین..مه‌گه‌ر ئاحادێكی وه‌كو مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود..ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت..
إ مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی، پله به پله‌ی فه‌قێیه‌تی بڕی، له‌و سه‌رده‌مه‌ی نوێژ‌و رۆژووی بۆ خه‌ڵكه‌كه روون ده‌كرده‌وه هه‌ستی به بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران كردبوو، كه وه‌حی خوایی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره مه‌لایه‌ك بیكات به خزمه‌تكاری عه‌له‌مانیه‌تی حزبێكی سه‌رلێشێواوی كوردی..بۆیه هه‌ستی به‌رپرسێتی ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی له رووی سیاسییه‌وه ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوا نه‌ك بۆ پارتیی و یه‌كێتیی..ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ده‌رككردنی ئاوێته‌بوونی فیقهو فیكر بوو له‌لای..تا ده‌شهات ئه‌م دیدو پێناسه‌و ئینتیمایه‌ی لا گه‌وره‌تر ده‌بوو..ئه‌مه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و رێیه‌یه كه فه‌قێی كوردی له حوجره‌وه لێی بزر بووه..
إ مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی، وه‌كو شه‌رعناسێكی قاڵ و قووڵ توانای ته‌رجیحی راجوێییه‌كانی مه‌زهه‌به‌كه‌ی بۆ دروست بوو بوو، جورئه‌تی ئه‌وه‌شی بۆ دروست بوو بوو، فه‌توا له‌سه‌ر غه‌یری مه‌زهه‌بی شافیعیش بدات كه مه‌رجه‌عیه‌تی شه‌رعناسیی مه‌لای كورده..ئه‌م دوو خاڵه‌ش كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزتری دایه مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود..
إ مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی، له لایه‌كه‌وه رێسای مه‌زهه‌به‌كانی ناسیبوو، به قه‌ناعه‌ته‌وه بوو بوو به مه‌لایه‌كی سووننی، بۆیه له هه‌موو ژیانیدا، به تایبه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕِشی ئیمام خومێنی له ئێران به هیچ كلۆجێك توخنی سنووری شیعه‌و ئێرانیزم نه‌بۆوه، نه له رووی عه‌قائیده‌وه، نه له‌رووی عیباده‌ته‌وه، نه له‌ڕووی شه‌ریعه‌ت و ئوسوڵی فیقهو رێسا شه‌رعیه‌كانه‌وه..ئه‌مه ئه‌و سنووره ئاسنینه بوو كه مه‌لای تری كورد پێش مامۆستا ئه‌حمه‌دو دوای مامۆستا ئه‌حمه‌د كردبوویانه پاوانه قه‌رسیل و به‌زاندبوویان..چونكه ده‌ركه‌وتنی خۆیان و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵوێستیان له مه‌زهه‌به‌كه‌یان پێ گرنگتر بوو، ئه‌گه‌ر گومانی باشیان زۆر پێ ببه‌ین ده‌ڵێین: به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێكه‌ڵ به سه‌ركه‌وتنی مه‌زهه‌به‌كه كردبوو..مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود وا نه‌بوو..
إ مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی، ئه‌و جورئه‌ته‌ی له فه‌تواداندا به پێی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی، یان به پێی دیدو بۆچوونی مه‌زهه‌به‌كانی تر هه‌یبوو، له پێشه‌وایه‌كی به‌ڕێزو خواناسی وه‌كو مامۆستا مه‌لا عوسمانی رابه‌ریشدا نه‌بوو..مامۆستا ئه‌حمه‌د پێی وا نه‌بوو كه فه‌توایه‌ك كه به پێی مه‌زهه‌بی ئیمام ئه‌حمه‌د بیدات، كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ئنی مه‌زهه‌بی شافیعی بێت..ئه‌م جورئه‌ته سه‌ره‌تاییه‌ی ئیقتیدایه‌ك بوو به شێخ یوسف قه‌ره‌زاوی، تا دواتر خۆی له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیداو به تایبه‌تی له ساڵانی دواییدا هاته ئاستی قه‌ره‌زاویی و زۆر ئاسان ده‌كرا ببێته مه‌رجه‌عیه‌تی ئیسلامیه‌كان، به مه‌لاو بیرمه‌ندی فیكریی و ده‌ركه‌وتووی سیاسییانه‌وه..به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مه‌خابن بۆ نه‌خوێنده‌واری خۆمان و مه‌رگی خێرای حسێب بۆ نه‌كراوه‌ی مامۆستا..
إ مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی، خاوه‌ن دیدی سیاسی بوو، له ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بۆچوون و پێناسه‌ی زیاتر ده‌خه‌مڵا..مامۆستای رابه‌ری بۆ ببووه ماوه‌ردی خاوه‌ن ئه‌حكامی سوڵتانی..راسته ئه‌و له خزمه‌ت مامۆستای رابه‌ردا پێگه‌یشتبوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندی كه‌سایه‌تی ئه‌وو رابه‌ری مه‌زن وه‌كو په‌یوه‌ندی ئیمامی به‌یهه‌قیی و ئیمامی شافیعی بوون..مێژوونووسان ده‌فه‌رموون: هه‌موو مه‌زهه‌بییه‌كی شافیعی قه‌رزاری ئیمام محمدی كوڕی ئیدریسی شافیعیه جگه له به‌یهه‌قی، كه ئیمام محمدی كوڕی ئیدریسی شافیعی قه‌رزارێتی، چونكه مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئیمامی به هه‌موو دنیا ناساند‌و ده‌یان به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بۆفه‌تواو بۆچوونه‌كانی هێنایه‌وه..مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودیش وابوو، زۆر جار دیدو پێناسه‌یه‌كی رابه‌ری مه‌زن خه‌مڵاوی لای مامۆستا ئه‌حمه‌د بوو، به‌ڵام خرابووه به‌رده‌ستی رابه‌ری مه‌زن..وه‌كو كه فه‌قێیه‌ك ته‌خریجی فه‌رمووده‌یه‌ك بۆ مامۆستاكه‌ی ده‌كاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌غروور ببێت، یان له مه‌زنیی ئه‌ویان كه‌م ببێته‌وه..ئه‌مه‌ش نهێنی ئه‌وه‌یه كه مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود به سه‌ربه‌رزییه‌وه ببووه راوێژكاری مامۆستا مه‌لا عوسمانی رابه‌ر، به‌ڵام دوای كۆچی دوایی ئه‌و، بووه راوێژكارێكی بزووتنه‌وه..
ئه‌م جۆره زانا شه‌رعناس و بیرمه‌نده سیاسیانه له ناو ئه‌هلی سوننه‌تدا كه‌من، له ناو ئێمه‌ی كوردا ده‌گمه‌نن، بۆیه هه‌قه كه یه‌كێكی وامان لێ ده‌ركه‌وت، ده‌وری بگرین و دیدو بۆچوونه‌كانی به‌رفراوانتر كه‌ین تا ده‌بێته مه‌دره‌سه‌یه‌كی ئاڕاسته‌وانی رابووان و كۆمه‌ڵكارییه‌كانیان..ئه‌مه بچووك بوونه‌وه‌مان نیه، ئه‌مه خۆ گه‌وره‌كردنی راستیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر سێبه‌ری چڕی دیدی شارستانێتی رۆژئاوادا دووڕێیانی ئه‌م راستیه‌مان پێ جوێ ناكرێته‌وه..
له‌م كاته‌دا كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم له‌سه‌ر شه‌رعناسی سیاسی مه‌زنی كورد مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود، له ناخمدا ساته‌كانی دیداریانم دێته‌وه به‌رچاو، له‌گه‌ڵ دانیشتنی تایبه‌تی باسه عه‌قائیدیه‌كانی ته‌كفیرو داراڵاسلام و هیجره‌ت، خۆم به قه‌رزاری ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌ی ده‌زانم، ئه‌وه‌ش هاوڕێیه‌تیه‌كه خوای مه‌زن لێی ده‌پرسێته‌وه، بۆیه له ناخی دڵی پڕ سوێمه‌وه هه‌ڵوێستی ره‌سه‌نی وه‌فاداریم پێشكه‌ش به شه‌رعناس و بیرمه‌ندی سیاسی كورد مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی ده‌كه‌مه‌وه‌و چه‌پكێك گوڵی وه‌فای موسوڵمانانه پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌مه‌وه، له براو خێزانی، له كوڕ‌و كچه‌كانی، له خزمه هاوبیره‌كانی..خوای مه‌زن یارو یاوه‌ریان بێت..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
