زۆرجار له لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا، كه باسی زانای ئایینی ده‌كرێت، به‌زمانێك و به ده‌ربڕینێكی دوور له راستیی و دادگه‌ری گوزارشت له‌م كاراكته‌ره گرنگه‌ی ناو كۆمه‌ڵگای مسوڵمان ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبه ئیسلامییه‌كاندا وه‌كو پێویست قه‌درو حورمه‌تی لێناگیرێت، وه‌ك بڵێیت قه‌در نه‌گرتن له (مامۆستا) بووبێته خاڵی هاوبه‌شی ناو (سیاسی و سیاساوییه‌كان)، غافلڕ له‌وه‌ی زانای ئایینی (راسته‌قینه) وه‌ك ئه‌وه‌ی له میراسی فه‌رهه‌نگیی و ئه‌ده‌بیماندا نه‌قشی به‌ستووه، هه‌میشه سه‌رده‌سته‌ی كه‌سانی ژیر‌و زانا‌و ئه‌دیب و نووسه‌رو هه‌ڵكه‌وتوو بووه، به‌شێك له‌م بإ میهریی و كه‌م لوتفییه‌ی خه‌ڵكی (رۆشنبیر) وابه‌سته‌یه به (كه‌مته‌رخه‌می) و (سه‌نگه‌ر چۆڵكردنی) مامۆستایان خۆیان و، خۆ دوورخستنه‌وه‌یان له كایه فه‌رهه‌نگیی و سیاسیی و ڕوناكبیرییه‌كان، كه دیاره (شه‌قی زه‌مان) و (پیلانی) ده‌سه‌ڵاتدارانیش كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م وێناكردنه سه‌لبییه هه‌بووه، ئه‌م نووسینه پێشكه‌شه به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستاش نازانن (مه‌لا) ی كورد كی بووه‌و كیێیه‌و مه‌لای (ته‌واو) ده‌توانێت چ رۆڵێكی هه‌بێت له بنیاتنانی كۆمه‌لڕ و خزمه‌ت به گه‌ل و به‌رگریی له بوون و شوناس، به تایبه‌تی بۆ ئه‌و (كۆلكه خوێنده‌وار) و (فه‌ریكه رۆشنبیرانه) ی بێباكانه به ته‌وسه‌وه پلارو به‌رد ده‌گرنه زانای ئایینی و به‌وشه‌ی (مه‌لا) !!، كه دیاره له‌چه‌مكه بنه‌ره‌تییه‌كه‌یه‌وه گۆڕێنراوه‌و وه‌سفی ده‌كه‌ن، بإئاگا له‌وه‌ی مه‌لایه‌تی له‌كاتی خۆیدا پله‌یه‌كی زانستیی و مه‌عریفی به‌رز بووه‌و ته‌حه‌ددای هه‌موو رۆشنبیرانی سه‌رساحه‌ی كوردستان ده‌كه‌م هه‌ر هه‌موویان به ئه‌ندازه‌ی (مه‌لای گه‌وره) ی بیاره‌و (حاجی مامۆستا) ی نۆدشه‌و (ئیبنوئاده‌می باڵه‌كی) و (مه‌لا گچكه‌ی هه‌ولێر) و (مه‌لا عه‌بدوڵڵای بێتووشی) و (مه‌ولانا خالید) باری مه‌عریفی زانستیی و ئه‌ده‌بییان پێبێت.
ئیتر باباسی (مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه) هه‌ر نه‌كه‌ین، كه له‌سه‌رده‌می خۆیدا، ریفۆرمخواز، شاعیر، فه‌یله‌سووف، موته‌كه‌للیم، زمانه‌وان و پێشه‌وای میللیی گه‌له‌كه‌ی بووه.
له‌سه‌رده‌مێكدا كه كه‌س ئاگای له كاریگه‌ریی وشه‌و زمان نه‌بووه، (مه‌لای كورد) خاوه‌نی (دیوان) و (ده‌وات) و (قه‌ڵه‌م) بووه‌و (ڕشته‌ی مرواری) و (فه‌رهه‌نگی خالڕ) و (ئه‌حمه‌دی) و (دووڕشته) ی نووسیوه.
(سه‌یید ئه‌حمه‌د فائیز) له ئه‌سته‌مبوولڕ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای مه‌عاریف بووه‌و شاكاری (كنز اللسن) ی به‌یادگار بۆ به‌جێهێشتووین.
(مه‌لا خدری نالی) له مه‌ككه بووه‌ته (مه‌رجیعی) زمانه‌وانی و سه‌فیری (عوله‌مای كوردستان بووه له‌ناو زانایانی (حه‌ره‌مه‌ین) دا.
(مه‌لا مه‌حموودی حه‌مزاوی) موفتی شام بووه‌و ته‌فسیری بإ نوقته‌ی له قورئان كردووه، له دووبه‌رگی گه‌وره‌دا، كه كارێكی ئێجگار سه‌رسوڕهێنه‌ره، له رووی ئه‌ده‌بیی و عیرفانییه‌وه.
شانازییه ئه‌ده‌بی و كه‌لتوورییه‌كانی ئێمه له‌سه‌ره‌تای (خۆناسین) ی كورد‌و (ده‌فته‌ر نووسین) ـه‌وه، زۆرینه‌ی زۆری له‌حوجره‌كانی كوردستاندا به‌رهه‌مهاتووه، له‌و حوجرانه‌دا هه‌ركه‌سێك كه‌مێكیشی خوێندبإ، دوایی له زمان و ئه‌ده‌بیاتدا له (مه‌كته‌بلییه‌كان) پڕترو زاناتربووه، به‌ڵگه‌شم بۆ قسه‌كانم ئه‌وه‌یه، هه‌موو پێشه‌واكانی ئه‌ده‌بیات و شیعری نوێی كوردی، په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ستی زانایانی حوجره‌و فه‌قإ هه‌ژارو لانه‌وازه‌كانی ناو مزگه‌وته‌كانی كوردستان بوون، (عه‌بدوڵڵا به‌گی گۆران، فایه‌ق بێكه‌س، قانیع، زێوه‌ر، پیره‌مێرد، هه‌ردی، شێخ نووری شێخ ساڵح) و ده‌یان و سه‌دانی تر له نووسه‌رانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی ژیانیان هه‌ڵده‌ینه‌وه، ده‌بینین سه‌ره‌تا به‌كه‌لتوورو فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی حوجره‌كان زمانیان پژاوه، هه‌ژاری موكریانیی و هێمنی هاوڕێی، ئه‌و ئه‌ده‌به به‌رزو زمانه پاراوه‌یان له كوێوه هێناو؟ كإ فێری كردن؟ زه‌بیحی و قزڵجی و موفتیزاده كإ فێری فه‌رهه‌نگ نووسین و مه‌وله‌ویناسیی و پێكه‌نینی گه‌دای كردن؟ ئه‌م قسانه ته‌نها مشتێكن له خه‌رواری ئه‌و رۆڵه بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زرێنه‌ره‌ی زانایانی مزگه‌وت به‌گه‌لی كوردیان كردووه، ئه‌و زانایانه‌ی به ته‌وازوع و ته‌ساموحێكی زۆره‌وه، هه‌م په‌یامداری ئیسلامه‌تی و هه‌م مه‌شخه‌ڵداری زانست و رووناكبیری و هه‌م عه‌له‌مداری شۆڕش و به‌رخۆدان بوون، هه‌ر بۆیه كه‌مكردنه‌وه له‌نرخ و بایه‌خیان، له راستیدا به‌مانای سڕینه‌وه‌ی شوناسی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كورده له تۆماری مێژووی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتدا.
له‌م ڕوانگه‌وه پێویسته بڕوانینه میژووی رابوونی ئیسلامی كوردستان، كه به‌بإ پێچ و په‌نا درێژه‌ی كاروانی سپی و سه‌وزی زانا گه‌وره‌كانی پێشوومانه له هه‌رسێ ره‌هه‌ندی ئاینداریی و سیاسه‌ت و كه‌لتووردا، رابوونی ئیسلامیی دووباره گێڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی زانایانی ئاینییه، بۆ كاریگه‌ربوون له‌سه‌ر ئاكارو ئایینی خه‌ڵك، له‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵات و له‌سه‌ر ره‌وتی هۆشیاری و رووناكبیریی نه‌وه‌ی نوإ.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بزاڤه بۆ ئه‌وه دروستبوو كه ئه‌م گه‌له له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت، له تێگه‌یشتنی چه‌مكه‌كانی ئیسلامدا، نه‌رۆین بۆ فتوای ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و خۆمان موفتیی و حه‌كیمی حاڵی خۆمان و باری دینداری خۆمان بین، له سیاسه‌تدا سه‌ربه‌خۆو خاوه‌نی ئیراده‌و ئیداره‌ی خۆماڵی بین، له كه‌لتوورو ئه‌ده‌بیشدا خودانی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌ن و سه‌ربه‌خۆبین، چاولێگه‌رو لاساكه‌ره‌وه‌ی تووتی ئاسا نه‌بین.
ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كان، ئه‌دیبه‌كان، دینداره‌كان، به باشی سوودیان له‌م رابوونه وه‌رگرتبا، ده‌ستباریان گرتباو رێزیان له مه‌لای راسته‌قینه‌ی كورد وه‌كو پێویست گرتبا، به دڵنیایی كارمان هه‌نووكه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه باشتر ده‌بوو، ئه‌و ده‌سته‌به‌ندی و ریزبه‌ندییه سیاسییه ده‌ستكردو نامۆیه پێشنه‌ده‌هات و ئه‌و هه‌موو پێشهاته ناهه‌مواره نه‌گونجاوه‌ش رووی نه‌ده‌دا.
من ناڵێم هه‌موو (مه‌لایانی كوردستان) به پێی مه‌رج و مواێه‌فاتی زانا پێشینه گه‌وره‌كانن، به‌ڵام خۆ هه‌رهه‌موویان ئه‌و ویست و تمووحه‌یان هه‌یه رێبوارێكی ئه‌و ڕێگایه بن و زۆربه‌شیان ئه‌وه‌نده ته‌وازوع و ته‌ساموحیان هه‌یه كه له‌و كه‌سانه‌ی زاناترو داناترن فێری ئیتیكی خوێندنه‌وه‌و نووسین و توێژینه‌وه بن.
له ساڵیادی كۆچی دوایی زانای ئایینی و نووسه‌ری خامه ڕه‌نگینی رابوونی ئیسلامیی (مامۆستا ئه‌حمه‌دی كاكه مه‌حموود) دا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه بكه‌مه‌وه، كه ئه‌م پیاوه نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی زانای سه‌رده‌میانه‌ی به هه‌ڵوێست و بوێر بوو، ئیمتیدادی زانایانی پێشین و سه‌رده‌سته‌ی زانا گه‌نجه‌كانی هاوته‌مه‌نی بوو، له دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌دوین و توێژینه‌وه‌و خزمه‌ت به‌زمان و فه‌رهه‌نگ، ته‌فسیری رامانی نووسی، وه‌ك بڕوایه‌كی له‌بننه‌هاتوو به په‌یوه‌ستبوونی په‌یامی ئیسلامه‌تی و ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی، له‌م ته‌فسیره‌دا تێكۆشاوه بیر‌و بڕوا ئاینییه‌كان به‌لۆجیكی سه‌رده‌میانه‌و زمانێكی كوردی پاراو دابڕێژێت، به‌حوكمی ئه‌وه‌ش له قۆناغی كامڵبوونی ته‌مه‌نی هزری خۆیدا ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی نووسیوه، هه‌ستده‌كه‌ین پوخته‌ی ئه‌زموونی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی شه‌خسی خۆیی تێدا تۆمار كردووه.
ئه‌وه‌ی كه گرنگه له‌م وتاره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م زانا ئاینییه له كوإ خوێندیی و چی خوێند؟ له‌كام زانكۆ فێری ئه‌و زمانه بوو؟ له‌چ كانگایه‌كه‌وه ئه‌م به‌هره‌یه‌ی ته‌قییه‌وه؟ بۆچی زانكۆكانمان به‌و هه‌موو پلان و به‌رنامه‌و مامۆستا‌و ئیمكاناته‌وه، به‌و هه‌موو ئیددیعاو فه‌لسه‌فه لێدانه‌وه، له به‌شه‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه‌و فیقهو یاسا‌و مێژوودا ته‌نانه‌ت له قۆناغه‌كانی ماسته‌رو دكتۆراشدا ناتوانن نووسه‌رو زانای وه‌ها به‌و باره زانستیی و مه‌عریفییه‌و به‌و سه‌نگه سیاسی و كه‌سایه‌تییه دامه‌زراوه‌وه په‌روه‌رده ناكه‌ن؟
من ناڵێم: مامۆستا ئه‌حمه‌د ره‌خنه‌ی لێناگیرێت و هیچ كه‌م و كورتییه‌ك له سیره‌ی ژیانیدا یان له هه‌ڵوێست و كاره‌كانیدا نه‌بووه، چونكه هه‌ركه‌سێك بگریت هه‌ندێك خاڵی لاواز، له تۆماری ژیانیدا ده‌دۆزیته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌م (مه‌لا) حوجره دیده‌و ئیمامی مزگه‌وته به‌راورد ده‌كه‌م به رۆشنبیران و ده‌رچووانی ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌قه‌بی گه‌وره‌و بڕوانامه‌ی گه‌وره‌یان هه‌یه، هه‌ستده‌كه‌م مامۆستا ئه‌حمه‌د شتێكی تره! ئه‌م له كوإ و ئه‌وان له كوإ؟
كاتێك به دوای راز‌و سه‌به‌بی ئه‌م موفاره‌قه‌و جیاوازییه‌دا ده‌ڕۆم، ده‌بینم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دووسه‌به‌بی سه‌ره‌كی:
یه‌كه‌م: ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی مه‌دره‌سه‌ی قورئان و په‌یامی ئایینپه‌روه‌رانه‌ی ئیسلام، له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤـ هه‌یه‌تی، به‌جۆرێكی وا كه ماهییه‌تی ئه‌و ساغ ده‌كاته‌وه‌و مرۆڤێكی نه‌وعیی لێدروستده‌كات.
دووه‌م: به‌هێزیی ئه‌و مه‌نهه‌جه په‌روه‌رده‌ییه‌ی كه له حوجره‌كانی كوردستان په‌یڕه‌و كراوه، كه خوێندكار بۆ خۆی به دوای مامۆستا‌و موده‌رریسدا ده‌گه‌ڕاو به‌وردی كتێبه مه‌نهه‌جییه‌كانی ده‌خوێندو هه‌وڵیده‌دا له هه‌موو رشته زیندووه‌كانی زمان و ئه‌ده‌ب و مه‌نتیق و كه‌لام و اێول و فیقهو ته‌شریع و مێژووی ئیسلامی و ئینشاو موراسه‌لات، شاره‌زا و به‌هره‌مه‌ندبێت.
به ره‌چاوكردنی ئه‌و راستییانه‌ی سه‌ره‌وه پێویسته نه‌وه‌ی نوێی كوردستان، وێنای راسته‌قینه‌ی مه‌لای كورد له نموونه‌ی زیندووی كه‌سانی وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌ده‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه كوشنده‌كان دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
مه‌لای كورد هه‌رچی بێت، ده‌توانێت مه‌رجیعی ئایینیی و فیقهیی و ئه‌خلاقی گه‌له‌كه‌ی بێت، مه‌رجیعێكی باشتر له‌و موفتییه عه‌ره‌ب و موفه‌ككیره داغنه‌دیدانه‌ی به‌بإ ئاگاداری له واقیعی كوردستان فتوای ئاماده‌مان بۆ ده‌نێرن و هه‌موو میراسیی و عیلمیی و ئایینی و فیقهیمان ده‌سڕنه‌وه‌و مافی پێشه‌وایه‌تی به زانایانی خۆمان ناده‌ن.
له هه‌مانكاتدا مه‌لای كورد بۆ نووسه‌ران و ئه‌دیبانی كوردستان ڕێنمایه‌كی باشترن له‌و خۆرهه‌ڵاتناس و به‌ناو موفه‌ككیرانه‌ی له‌سه‌ر خوانی فه‌یله‌سووفانی خۆرئاوای كه‌چدیده‌ی به‌دوور له مه‌عریفه‌ی قورئانی، ده‌یانه‌وێت له هه‌موو رابردووی خۆمان له‌میراتی فه‌رهه‌نگیمان بێگانه‌و یاخی ببین.
باسیاسییه‌كانیش به ئیسلامیی و نائیسلامیشه‌وه، جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بایه‌خدان به عه‌قلڕ و ژیریی و زانسته‌كانی ناو حوجره‌كانی كوردستان، گره‌نتییان ده‌ده‌مێ كه به‌هره‌ی زۆریان له خزمه‌ت زانایانی ئایینی ده‌ستبكه‌وێت و بیریان بكه‌وێته‌وه به ته‌نها دانیشتن له گه‌لڕ مه‌لایه‌كی خواناس و زانای كورد بۆیان له سه‌د كۆرسی وڵاتانی دیكه به‌سوودترو به ئه‌نجامتره!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
