ساڵی 2011 گۆڕانکاری زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا که چاوه‌ڕوانه‌کراو بوو ئه‌م ڕوداوانه له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی ئه‌مساڵدا ڕوبده‌ن وه ئه‌م ڕوداوانه له‌لایه‌ن گه‌لانی دونیادا زۆر به ڕوداوی ده‌گمه‌ن وه‌سفده‌کرێن وه پێده‌چێت ئه‌م ڕوداوانه ته‌شه‌نه‌بکات بۆ ناو زۆرینه‌ی ئه‌و کێشمه‌کێشمانه‌ی که له‌ناو گه‌لانی دونیادا سه‌ریانهه‌ڵداوه بێگومان گه‌لی کوردیش بێبه‌شنیه له‌و ڕوداوانه‌ی که سه‌رتاسه‌ری جیهان چاوه‌ڕوانی ده‌کات که وه‌ک بۆمبێک له کوردستانیشدا بته‌قێته‌وه له لایه‌ن هاوڵاتیه‌کانیه‌وه، ئه‌و دوو ڕوداوه گرنگانه‌ش باشوری ( سودان ) و شۆڕشی چینی کرێکاری ( تونس ) بوون .
ساڵی تازه ساڵێکی شومه به ڕوی کورده‌کان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، له باشوری کوردستان کێشه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداری حکومه‌تی عێڕاق بووه به کێشه‌یه‌ک که هه‌مان ڕوداوی ساڵانی دیکتاتۆریه‌تی ڕژێمی پێشومان نیشانده‌دات له‌وانه که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان که وای کرد سه‌رۆکی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بگه‌ینێته به‌غداد بۆ تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی ساڵی تازه که بۆچی که‌مکراوه‌ته‌وه، وه له‌لایه‌کی تر هه‌رچی پۆسته باڵاکانی کورد هه‌یانبووه له کابینه‌ی یه‌که‌می حکومه‌ته‌که‌ی ماله‌کی له‌م که‌بینه‌یه‌دا کورد ئه‌و پۆستانه‌ی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه وه ترسی هه‌ره سه‌ره‌کی کورد له سه‌رنه‌کوه‌تنی عه‌ره‌به سونه‌کانی عێڕاق بوو که کورد هه‌وڵی زۆری‌دا تاکو بتوانێت ده‌سه‌ڵاته سیادیه‌کانی عێڕاق له چنگی سونه‌کان بێنێته ده‌ر هه‌رچه‌نده ئه‌نجامی پۆسته باڵاکانی عێڕاق له پێش سه‌ری ساڵ دیاریکران له‌وانه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆک کۆمار، وه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق له بێبه‌شکردنی کورد وه که‌مکردنه‌وه‌ی بوجه‌ی ساڵی تازه ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه وه له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکی ئه‌جومه‌نی وه‌زیران خۆی بێده‌نگ کردوه و نوێنه‌رانی کوردیش هه‌رچه‌ند هه‌وڵی زیادکردنی بودجه ده‌ده‌ن به‌ڵام ماله‌کی به‌رپرسیاریه‌تیه‌کان له ئه‌ستۆی سه‌رۆکی په‌رله‌منداده‌نێت خۆی ده‌خاته خانه‌یه‌ک که ئه‌و دورو نزیک په‌یوه‌ندی به که‌مکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه نیه هه‌رچه‌نده له سه‌ردانه‌که‌ی د.به‌رهه‌م به پێی ڕاگه‌یاندنه‌کان پێده‌چێت تاڕاده‌یه‌ک توانیبێتیان بودجه‌ی هه‌رێم زیاد بکه‌ن به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌و زیادکردنه‌ش هێشتا زۆری ماوه بگاته ئاستی ئه‌و بودجه‌یه‌ی که له کابینه‌ی پێشوتر کورد هه‌یبوو .لێره‌دا ئه‌وه به کورده‌کان نیشانده‌درێت که عه‌ربی شیعه مه‌زهه‌ب وه عه‌ره‌بی سونه مه‌زهه‌بی عێڕاقی ئه‌گه‌رچی له ڕابردودا کێشمه‌کێشمی زۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حکومه‌ت به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ دابه‌شکردنی بودجه‌و پۆسته وه‌زاریه‌کان ئاماده‌ی ئه‌وه‌نین نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک کورد پێشه‌نگ بێت یاخود ده‌ستی هه‌بێت له کاروباری حکومه‌ت .
حکومه‌تی عێڕاقی هه‌روه‌ک چۆن له کابینه‌ی پێشوی ماله‌کی له کڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پرسیان به کورد نه‌کرد وه وه‌ک هه‌رێمێک که مافی خۆیه‌تی چه‌کی تازه‌و فڕۆکه‌ی هه‌بێت به‌ڵام له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی عێڕاق هه‌رێمی کوردستان ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار زۆر له به‌دجه‌ی ساڵی 2011 بڕاوه بۆ کڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌کنه‌لۆژیای تازه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ی هه‌رێمیشی که‌م کردوه به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا دیار نیه ئاخۆ هه‌رێمی کوردستان پشکی ئه‌بێت له‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه یاخود نا، کێشه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌کی هه‌رێمیش هه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆپڕچه‌ککردنی حکومه‌تی عێڕاقه و فه‌رامۆش کردنی کوردستانه .
هه‌ر له باشوری کوردستان سیمایه‌کی تری جه‌ماوه‌ری به‌دیده‌کرێت ئه‌ویش ته‌شه‌نه‌کردنی خۆپیشاندانه‌کانی هاوڵاتیا‌نه له دژی یاسای خۆپیشاندان که له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه واژۆی له‌سه‌رکرا وه به گوێره‌ی تێڕوانینه سیاسه‌یه‌کان (پاری دێمۆکراتی کوردستان ) هه‌موو ئه سکاڵایانه‌ی که له ڕابردودا له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسانی تۆمار کردبوو وه ده‌ستکێشانه‌وه له سکاڵاکانی سه‌ر ڕۆژنامه‌کان سیاسه‌تێکی پارتی بوو بۆ هێورکردنه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی به‌ڵام هاوڵاتیان سورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونیان به خۆپیشاندان له دژی ئه‌و یاسایه وه به‌رداری خۆپیشاندان نابن تاکو یاساکه هه‌موار نه‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر یاساکه‌ش هه‌موار نه‌کرێته‌وه ئه‌وا کوردستان چاوه‌ڕێی شتی زۆر گه‌وره‌تری لێده‌کرێت هه‌ر له‌م ساڵه‌دا .
وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه په‌یوه‌ندیه ستراتیژیه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات که‌لێنی تێکه‌وتوه چاوه‌ڕوانیشده‌کرێت هه‌روه‌ک چۆن گۆڕان و یه‌کێتی له سه‌ره‌تاوه له ده‌می میدیاکانه‌وه ده‌بیسترا که له‌ناو یه‌کێتیدا ده‌نگۆی جیابونه‌وه‌ی باڵه‌کانی ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌کرا ئه‌مڕۆش ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌له میدیاکانه‌وه ده‌بیسرێت سه‌باره‌ت به نێوانی یه‌کێتی و پارتی ده‌نگۆی ئه‌رێنی نین به‌ڵکو چاوه‌ڕێی پڕژانی ناکۆکیه‌کان ده‌کرێت له میدیاکانی خۆیانه‌وه .
ئه‌و لێکترازانه ستراتیژیه‌ی نێوان هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات هه‌موی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکبونه‌وه‌ی (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه یه‌کێتی ) له هه‌مان کاتیش‌دا پارتی ئه‌و لێکنزیکبونه‌وه‌یه به سیاسه‌تێکی یه‌کێتی داده‌نێت پێیانوایه که گۆڕان خودی یه‌کێتی ده‌ستی هه‌بوه له دروستکردنی بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا ده‌سه‌ڵات له ژێر چنگی پارتی ده‌ربێنن وه‌هه‌روه‌ها پارتیش قبوڵی ئه‌وه‌ی نیه که ئه‌و لێکنزیکبونه‌وه‌یه له سه‌ر حیسابی ئه‌و بکرێت ئه‌مه‌شیان یه‌کێکه له ڕوداوه‌کانی سه‌ره‌تای ساڵی تازه له هه‌رێم .
ئه‌گه‌ر چاوێک به باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بخشێنین دوو جیاوازی گه‌وره هه‌یه، له‌وانه له باکوردا کوردان به هیوایه‌کی تازه‌وه کارده‌که‌ن وه پێیانوایه که ئه‌م ساڵ ساڵێک ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشچونی مافی کوردان له ڕێگای ده‌نگدان وه تورکیاش دانی به‌وه‌ناوه تاڕاده‌یه‌ک که سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستی ڕێگه له پێشکه‌وتنه‌کانی تورکیا ده‌گرێت .به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ ئومێدیه‌ک به‌دی ده‌کرێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه چه‌ندین کورد خراونه‌ته به‌ندیخانه‌کان وه یه‌که‌م له سێداره دراویش له سه‌ره‌تای ساڵی تازه چالاکوانێکی سیاسی کورد به ناوی (حسێن خزری) بوو، وه چه‌ندانیتریش تا ئێستا له ژێر په‌تی سێداره‌دا بێ ئومێد دانیشتون و تاکه پارتێک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌گه‌ر بجه‌نگێته‌وه دژ به جمهوری ئیسلامی ئێران ( پژاکه ) له ڕستیشدا زۆرینه‌ی پارته سیاسیه‌کانی تر که سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن دژایه‌تی پژاک ده‌که‌ن .
دوو ڕوداوه گرنگه‌که‌ی 2011 ئه‌زمونی کوردستان ده‌گۆڕێت یاخود هه‌روه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه ؟!
سیاسه‌ته درێژخایه‌نه‌کانی ئینگلیز که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردودا نه‌خشه‌ی بۆ کێشراو چه‌ندین ووڵاتی پارچه پارچه کرد‌و دابه‌شی سه‌ر چه‌ند وڵاتێکی کردن له‌وانه‌ش باشوری ( سودان )یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2011 دا خه‌ڵکه‌که‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسینیان به‌ده‌ست هێناو ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆی خۆیان دا .لێره‌دا جارێکی‌تر کوردان به تایبه‌ت له باشوری کوردستان که‌وتنه ده‌نگو وه‌ک چۆن له ڕابردودا له کوردستانیش ڕیفراندۆم کرا له ساڵی 2004 و که‌سیش نازانێت ئه‌و ده‌نگانه‌ی که بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی کوردستاندرا به‌ره‌و کوێ ڕۆشت، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌مڕۆ له شه‌قامی کوردی‌دا باس باسی ڕیفراندۆمه‌و به تایبه‌ت که‌سانی ڕۆشنبیرو نوسه‌ران که‌وتونه‌ته خۆ ئاماده‌کردن بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که بۆچی نابێ باشوری کوردستان له عێڕاق جیا ببێته‌وه، به بڕوای من ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد کاری جدی نه‌که‌ن بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی ( 140 ) و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌وا متمانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه نامێنێت، چونکه ئه‌مڕۆ باشترین ڕۆژه که به ڕۆژی ( زێڕین ) ناوده‌برێت بۆ ده‌نگدانمان به‌سه‌ر‌به‌خۆیی و به پشتبه‌ستن به سیاسه‌ته شکستخواردوه‌که‌ی ئینگلیز له باشوری ( سودان ) باشترین کارت له ده‌ستی کورده ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بێت یاری پێ‌بکات ! ئه‌گه‌ر که‌سیش نه‌بوو بێگومان ئه‌وهه‌له‌مان جارێکی تر بۆ ناڕه‌خسێته‌وه .
ئه‌مڕۆ عێڕاق به ڕۆژگارێکی زۆر دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت پێویسته کوردان ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی که ڕوبه‌ڕوی عێڕاق هاتۆته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له ساڵی 1991 هه‌لێک بۆ کورد ڕه‌خسا که ڕاپه‌ڕین بکات وه سه‌رکه‌وتنیشمان به‌ده‌ست هێنا چونکه ئه‌وسا عێڕاق بێهێز بوبوو به هۆی شه‌ڕی کوێته‌وه نه‌یده‌توانی به‌ره‌نگاری باشور ببێته‌وه به‌ڵام ئه‌مڕۆعێڕاق له قۆناغێکی تره ئه‌ویش نه‌بونی حکومه‌ته، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ململانێکانی نێوان لیستی عێڕاقیه‌و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی وه به هه‌رێم کردنی پارێزگای به‌صره ئه‌گه‌ر به‌راوردی حکومه‌تی عێڕاقی ئێستا‌و ساڵی 1991 بکه‌ین ئێستا حکومه‌تی عێڕاقی زۆر زۆر بێهێزتره، بۆیه پێویسته ئێمه‌ی کورد به تێکڕایی سود له‌و بێهێزیه‌ی حوکومه‌تی عێڕاق وه‌ربگرینو بتوانین ئه‌زمو‌نێکی تر له باشوری کوردستان به‌ده‌ست بێنین .
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌و کاره نه‌کات له ساڵی 2011 ماده‌ی 140 به هه‌موو بڕگه‌کانیه‌وه جێبه‌جێ نه‌کات ئه‌وا دڵنیام شه‌قامی کوردی هه‌ڵوێستێکی خێراتری ده‌بێت به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی عێڕاق و به‌تایبه‌تیش هه‌رێم .بۆیه پێویسته کورد ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له باشوری ( سودان ) هاته ئاراوه که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت چونکه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیز ئه‌مریکا شکستی هێناوه له عێڕاق حوکومه‌ت و حوکمڕانیکردێک به ڕێوه ده‌چێت که به هه‌وای ئیێران شه‌نده‌کات ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی خۆرئاوادانیه، پێویسته بۆ جارێکی تر کورد لۆبی خۆی به‌هێز بکاته‌وه له گه‌ڵ ئینگلیز‌و ئه‌مریکا و ستراتیژیه‌تی خۆی به‌هێزبکات له گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا .
ڕوداوی تریان شۆڕشی کرێکاری وڵاتی ( تونس ) بوو که ئاڵوگۆڕیه‌کی زۆر به‌سه‌ر ناوچه‌که‌یدا هێناو چاوه‌ڕوانیشده‌کڕێت ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له دژی سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کان زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بگرێته‌وه له وانه میصر و لوبنان و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی .
ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی تونس له لایه‌ن هاوڵاتیانی کورده‌وه به ئه‌زمونێک ده‌خونرێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو له کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی هه‌ڵه‌کانی خۆی چاک نه‌کاته‌وه یاخود ئازادیه‌کان به‌رته‌سک بکرێنه‌وه و یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێتو بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف دابه‌شنه‌کرێتو بێزاری هاوڵاتیان له ده‌ست ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری حکومه‌ت له لایه‌ن هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات به تایبه‌ت ( پ.د.ک ) وای له شه‌قامی کوردی کردوه که هه‌مان ڕوداوی تونس دوباره بکه‌نه‌وه .بۆیه پێویسته هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات هه‌رچی زووه به هه‌ڵه‌کانی خۆیاندا بچنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵات بۆ حکومه‌تو په‌رله‌مان بگێڕنه‌وه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بکه‌ن و چیتر حکومه‌ت مۆرکی دوو ئیداره‌یی پێوه دیار نه‌بێت .
ئاواره ئه‌مین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
