ئه‌ركی رۆماننوس هێند قوڵبونه‌وه‌یه به‌فه‌نتازیادا پترله‌وه‌ش ره‌نگرێژكردنێكی واقیعبینانه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌ژیان خۆ راسته زۆرێك له‌نوسه‌روئه‌دیب وته‌نانه‌ت شاعیرانیش زۆربه‌ی كاتیان ده‌رگای ئه‌ودنیایه به‌رووی خۆیاندا داده‌خه‌ن وسه‌ری خۆیان له‌نێو جه‌نجاڵی دا هه‌ڵده‌گرن به‌ڵام بۆ هه‌تاهه‌تایه بریاریان نه‌داوه ته‌ركی دنیا بكه‌ن ئه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خولاوه له‌ده‌روبه‌ر بروانن باشترین ئه‌كته‌ری تیادا دیاری بكه‌ن ئه‌وه‌بۆیه كۆلن ولسنی گه‌وره رۆمانوسی رۆژئاوا بریاری دا سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت وله‌كونجی لادێیه‌كدا بژی نه‌ك چونكه به‌لایه‌وه وابوو مرۆڤ بارگاوی بوه به كاری قێزه‌ون، رۆماننوسی وریا زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانی به‌تێرامانی ورد به‌دیوی ده‌ره‌وه‌دا ده‌گوزه‌رێنی ئه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌یه ته‌ختی رۆژانی ئاینده بنه‌خشێنی، به‌ته‌قینه‌وه‌ی كانیاوی وشه‌كانی سه‌رگوزشته‌یه‌ك ده‌رازێنێته‌وه ده‌گه‌ر وردتر لێی بروانین زۆرجا ته‌نها به‌شوبهاندن ده‌توانین په‌ی به‌كۆدی نێو زمانی ئاماژه‌ی رۆماننوس به‌رین، وه‌ك مه‌زرای حه‌یوانه‌كانی جۆرج ئۆرێل ورۆمانی 1984 كه‌به‌هه‌مان هه‌ناسه‌وه نوسراوه له‌هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌دا نوسه‌ر واقیعی مرۆڤایه‌تی له‌به‌رگێكی دی دا وێنا ده‌كات ئه‌وجیهانبینیه‌ی نوسه‌ر واده‌كات له‌رێگای فه‌نتازیاوه پێشبینی ئاینده بكات رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌رۆمانی دۆنكیخۆته یان دۆن‌كیشۆت ی سێرڤانتس وێنای ده‌كات، دۆنكیخۆت به‌خۆی وته‌ورێكه‌وه به‌گژ باڵی په‌روانه دا ده‌چێت ولێ‌ی ده‌بێته دێوه‌زمه وبه‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستی له‌نێو ئه‌و فه‌نتازیایه‌دا به‌ڵێنی به هاوه‌ڵه‌كه‌ی داوه گه‌ر سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌وا دورگه‌یه‌كی خه‌ڵات ده‌كات هاوه‌ڵه‌كه‌شی شێڵگیرانه دێته ریزیه‌وه‌وده‌بێته هاوده‌م بۆی تا ئه‌وده‌مه‌ی هه‌رچی هه‌یه له‌ده‌ستی ده‌دات ئه‌م وێنا كردنه به‌ئه‌ندازه‌یه‌كه مرۆڤ تا له‌دیمه‌نی خولاوه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانه وردبێته‌وه زیاترین وێنای جودا ده‌دۆزێته‌وه ئاخر ئه‌وه‌ی سێرڤانتس باسی لێوه‌ده‌كات به‌ته‌نی ئه‌و كه‌سێتیه فه‌نتازیه نیه كه‌مرۆ توشی حه‌په‌سان بكات به‌قه‌ده‌رئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستێتی رامانگرایه‌تی لای خوێنه‌ر گه‌ڵاڵه بكات، ئه‌مه دێوێكی ئه‌فسونه‌ی واقیعی نیه كه‌له‌ئه‌مركیای لاتینی سه‌ری ده‌رهێناو دره‌نگانێك له‌كوردستان گیرسایه‌وه‌وهه‌موومان پێوه‌ی سه‌راسیمه بوین، دۆنكیخۆت به‌دیارخستنی لایه‌نێكی نادیاری كه‌سێتی مرۆڤه كه‌زۆرجار له‌ناوماندا وله‌نێوماندا ده‌دیۆزینه‌وه كه‌سانگه‌لێك به‌جۆره‌ی دۆنكیخۆت ره‌فتار ده‌كه‌ن ومه‌به‌ستیانه وله‌ودنیای یۆتیپیه‌ی خۆیاندا به‌ویستی خۆیان مه‌له‌ده‌كه‌ن دۆنكیخۆته‌كان تاك وته‌را نین هێند زۆرن ئه‌وده‌مه‌ی رۆمانه‌كه ده‌خوێنیته‌وه پتر هه‌ست به‌دۆنكیخۆته‌كانی ده‌روبه‌رت ده‌كه‌یت مرۆڤگه‌لێكن له‌باری نه‌زه‌ریه‌وه موحه‌لیل وموفه‌سیرن به‌ڵام له‌پراكتیكدا تاسه‌ر ئێسقان ناخیان بوه‌به‌قه‌ره‌بروت هه‌مودنیای جوان به‌لایه‌نه‌وه ناشرینه‌و بارهه‌ڵگره‌كه‌ی خۆیان لێبوه‌ته شاجوانی ئه‌م كه‌ونه جا رووبه‌روو بونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆنكیخۆت دا كارێ:ی مه‌حاڵه ناكری ونابێت نه‌گوی له‌قه‌وانه سواوه‌كه‌یان بگریت ونه‌له‌دواشیانه‌وه ته‌راتیل بڵێیته‌وه ئه‌مه‌شیان كاره‌ساتێكی تر به‌دوای خۆی دا كێش ده‌كات.
ئه‌وه‌بۆیه وه‌زیفه‌ی رۆماننوس و چیرۆك نوس هه‌رئه‌وه‌نیه په‌نا به‌رێته به‌ر هۆینینه‌وه چیرۆك وسه‌رگوزشته به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌جێهێشتنی كاریگه‌ری وئاینده بینیه، ئه‌نتوان چیخۆفیش له‌چیرۆكی بێداری شه‌ودا به‌جۆرێكی دی فه‌نتازیا وێناده‌كات له‌سه‌ره‌تادا پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه پاسه‌وانێكی شه‌وانه وله‌گه‌ڵ مردویه‌كدا ده‌بێته هاوری سه‌ره‌تا به‌گیانی یارمه‌تی دانه‌وه به‌هاواریه‌وه ده‌چێت له‌كۆتایی رێگادا هه‌ستی پێده‌كات كه‌ئه‌مه مردویه‌كه وهیچی تر بۆیه ده‌یه‌وێت له‌ده‌ستی دره‌باز بێت پاش مشتومرو بێده‌نگیه‌ك كه زیاتر له ده‌خوله‌ك ده‌خایه‌نێت پاڵه‌وانه‌كه هه‌ڵدێت وبه‌ره‌و ئه‌و جێگای نیگابانیه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه به‌ڵام ده‌بینێت پاسه‌وانیه‌كه‌ی به‌هه‌ده‌ر چوو ماڵیان بریوه‌ومردوه‌كه‌ش له‌پلاندارێژه‌رێك زیاتر نه‌بوو ئاخر زۆرجار ئه‌وه‌ی له‌به‌رگی فریشته دا خۆی ده‌نوێنێت دوژمنێكی هێجگار نامیهره‌بانه ئه‌وه‌بۆیه گورزی وان له‌دوژمنی ئاشكرا كاریگه‌رتره بۆیه مرۆڤ ده‌بێت خۆ له فێڵه‌كانیان په‌نا بگرێت ده‌نا له‌وه‌رامی ئه‌مانیشدا دیسانه‌وه توشی كاره‌سات ده‌بیه‌وه، دۆنكیخۆته ومردوی هاوه‌ڵ به‌پاسه‌وانی شه‌وانه كه‌سانگه‌لێكن له‌دوو دیمه‌نی جیاجیا دا خۆده‌نوێنن به‌جۆرێك دواجار له‌ستایشی دوژمندان، مۆرڤ پێویسته له‌ره‌فتاركردن له‌ته‌كیاندا هێجگار وشیاربێت زیاتر له‌وه‌ش ده‌كرێت له‌بیره‌وه‌ری خۆیدا توریان بدات ئه‌مه‌یان ره‌وایه....
ئامانج عه‌بدوڵا سور
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
