دەنکە مرواری ... هاوڕێ زەنگەنە - ئەڵمانێا

(ئەم چیرۆکە پێشکەشە بە گێانی پاکی هونەرمەند بە بۆنەی ماڵ ئاوای کردنی)

سبەی لە غەریبی دەگەرێتەوە، بۆیە ئەو شەوە هەر بیرم دەکردەوە .تا درەنگانێ خەوم لێ نەدەکەوت.زۆر لە بیری باوکمدا بووم، کە لەغوربەت دەگەرێتەوە، بە دێاری چیم بۆ دەهێنێ.

تۆ بڵێ ملوانکەیەکم بۆ بهێنێ، منیش وەکو کچەکەی پۆلەکەم بیکەمە ملم ونیشانی هاوڕێکانمی بدەم و پێان بڵێم منیش ئەوەتە دێاریم بۆ هاتووە.لە سەر سەرینەکەم بە دەم ئەم بیرکردنەوەیەوە ئەم دیو ئەو دیوم دەکرد، تاکو خەو بمباتەوە.

کچەکەم هەستە لە خەو بزانە چیم بۆ هێناوی.کە چاوم کردەوە خەوەکەم بوو بەراستی خەوەکەم بوو بەراستی.

باوکم لە سەفەرەکەی گەڕابووەوە ملوانکەیەکی جوانی بە دێاری بۆ ‌هێنابووم.‌ئەمەندە جوانبوو، هەرگیز لە سەیرکردنی تێرم نەدەخوارد.ئیتر لە خۆشێا تێر تێر باکمم لە باوش گرت و ئەڵمان گوتەنی خۆشترین گیبۆگنهایتی (ئاسودەیی ) هەتا هەتای بەمندا.

ئیتر هەرکە ملوانکەکەم لەمل دەکرد و دەستی باوکمم دەگرت وبە ناو بازاری حەسیرەکە ی شاری کەرکوکدا پێاسەمان دەکرد، وام دەزانی شازادەی کوردستانم.تەنانەت کاتێ، کە دەچووینە ماڵی خزمەکانم لە گەرەکی شوریجە و ئازادی وبڵاغ ملوانکەکەم دەردەخستە دەرەوە بۆ کچەکانی خزمەکانم، تاکو ئەوانیش بە جوانی بیبینن، کە ئەمە دێاری باوکمەو شانازی پێوە دەکەم.

بە شەوانیش ملوانکەکەم لە گەڵ خۆم دەبردە جێگاوە.لە هاویندا ئێمە هەمیشە لەسەربان دەخەوتین.کاتێ کە دایکم لەسەربان جێگەی بۆ ڕادەخستم پێش خەوتن توند ملوانکەکەم بەهەردوو دەستم دەگرت و سەیرم دەکرد، کە چۆن لەبەر ڕۆشنایی مانگەشەو دەبریقێتەوە.ئیتر ئەوەندەی تر ملوانکەکەم لا لاجوانترو خۆشەویستر دەبوو.منیش بە دەم خۆشی بریقانەوەی ملوانکەکم خەو دەی بردمەوە.

لە خەوما ملوانکەکەم لە ملدایەو لە ناو باخ و باخاتێکی زۆر گەورەدا بۆ خۆم پێاسەم دەکرد .لە ناو ئەو باخەدا تاوسێکی تێدا بوو، ئەوێش پێاسەی دەکرد.کاتێ منی بینی هات بەرەو لای من، کە گەیشتە نزیکی من، بریقەی ملوانکەکەی بەرکەوت یەکسەر تاوسەکە پەڕەکانی بە هەموو لایەکدا بڵاو کردەوە، وەک ئەوەی لە خۆشەویستی یەکترئەو ناوە ێان ڕەنگ باران کرد.

تاوسەکە ووتی: سڵاوت لێبێت ئەی کچە نازدارەکە.

منیش ووتم : سڵاو سەر چاوان ئەی تاوسی نازداری ڕەنگ سحراوی.دەزانی تۆ نهێنیەکت هەیە، هەتا دەرنەکوێ، کەس پێی نازانێ.

تاوس : نهێنی چی ؟ کچە نازدارەکە ؟

منیش ووتم : کاتێ کە پەڕەکانت دەکەیتەوە هەموو ڕەنگێکی ئەم دونێایە لە باوەشی تۆدا یە وبە هەموو ڵایکدا پەخشی دەکەیتەوە زۆر جوانترو پڕ ڕەنگتر دەبیت.

تاوس : کچە نازداەرەکە دەزانی تۆش نهێنیەکت هەیە

کچەکە : من

تاوسەکە : بەڵێ تۆ.

کچەکە : چی چی ؟ چیە نهێنیەکەی من ؟

تاوس : ملوانکەکەی ملت ٢١ بیست و یەک دانەیە .لە هەر دانەیەکدا روناکیەکی بریقەدار خۆی حەشار داوە .تۆ دەتوانی بۆ هەر مەرازێکی دڵت، کە بتەوێ بێتە دی، دەتوانی دانەیەکی بکەی بە مەرازو دێتە دی.چی مەرازی هێنانەدی خۆشی بێت ێان لە ناو بردنیگرفت وسەختی ژێانت بێت.

 بەیانی کاتێ، کە لە خەو هەلسام حەزم دەکرد ئەو خەوە هەر کۆتای نەهاتایە.

هەر شتێکم بویستایە لەم جیهانەدا دەنکە مراوریەکم دەکرد بەمەرازو دەگەیشتمە مەرازی خۆم.چونکە ئەو دەنکە مرواریە دەبوو بە هێز بۆ خۆم .هێندە باوەڕەکەمی بەهێزتر دەکرد، کە مەرازەکەم دەهاتە دی.

زۆر ڕۆژگارم بینی زۆر سەختیم لێبووبە خۆشی.٢٠ بیست مەرازی جۆراو جۆرم بۆ هاتە دی.لەو ملوانکەیە یەک دانەم ماوە

.ئەوەندەم خۆش دەوێت، بە قەد روناکی چاوەکانم خۆشم دەوێت.هەڵم گرتووە بۆ مەرازێکی زۆر بەرز وبەنرخیبێ هاوتا.زۆر جار ویستوومە هەر بەکاری بهێنم هەر ووتوومە نا.دەبێت ئەم قلە ( دانە) مراوریەی ملوانکەیەم بۆ ئازیزترین مەرازم بەکاری بهێنم.بۆیە ئەم شەو دوا دانەی مراوریەکەم دەکەمە مەرازوو دێاری بۆ باوکی خۆشەویستم، بە بۆنەی رۆژی چلەی ماڵ ئاوایتەوە لە کەرکوک و لەم جیهانە.بۆ ئەوەی هەتا هەتایە ڕوناکی و ئاسودەیی میوانت بێت.

 هاوڕێ زەنگەنە / ئەڵمانێا

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.