ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ئه‌ده‌ب و مه‌سه‌له‌كانی ژنانه‌وه جۆرێك له بارگرژی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ندێك له وتار بێژانی ئاینی و ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران هاتۆته ئاراوه، یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به پێویستی زانی دیالۆگێكی كراوه، به‌دروشمی (ئاشتی، دیالۆگ، پێكه‌وه‌ژیان)، له نێوان نوخبه‌یه‌ك له‌و دوو توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه سازبداتـ، دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان هه‌موان گه‌یشتینه ئه‌م رایانه‌ی لای خواره‌وه.
1-پێویسته كه‌ناڵی دیالۆگی فراوان له نێوان وتاربێژانی ئاینی و نووسه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت.
2-له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له ئازادی بیر‌ورا، پێویسته وتاربێژانی ئاینی و نووسه‌ران رێز له بیروبۆچونی یه‌كتری بگرن و دوور له هه‌ڵچون و به‌كارهێنانی وشه‌ی زبر، به‌گیان و زمانێكی سه‌رده‌میانه و نه‌رم وه‌ڵامی یه‌كتری بده‌نه‌وه.
3-نابی ململانێ فیكری و رۆشنبیریه‌كان بكرێته پرۆژه‌ی سیاسی و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاربێت.
4-له‌گه‌ڵ ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی هیچ كه‌س و لایه‌ن و ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نین و داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین پابه‌ندبین به پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و ئاینه ئاسمانییه‌كان، كه رێز له هه‌موو مرۆڤێك ده‌گرن.
5-پێویسته كلتوری مرۆڤدۆستی و یه‌كتر قبوڵكردن په‌ره‌ی پێ بدرێت و مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان و دامه‌زراوه ئاینیی یه‌كان و دامه‌زراوه رۆشنبیریه‌كان نه‌كرێته بڵندگۆ و پانتاییه‌ك كه ته‌شهیر به‌دین و هیچ كه‌سێك بكرێت.
6-ئه‌گه‌ر جیاوازی بیر و را رویدا و هه‌مووان به‌حیوار و نووسین و گفتوگۆ نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام، ئه‌وا باشترین چاره‌سه په‌نابردنه به‌ر دادگایه كه مافی هه‌موو لایه‌ك ده‌پارێزێت.
7-رۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی رۆڵی ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ده‌بینن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له پره‌نسیپه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و پێشكه‌وتوو به‌به‌شێك له ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن.
په‌یامی رێز و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌ییمان قبوڵ بكه‌ن
ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و وتاربێژانی ئاینی
هه‌ولێر 23/1/2011
وێنه‌یه‌ك بۆ:
-سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
-په‌رله‌مانی كوردستان
-سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
-وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
-وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
-ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
