کاتێک دینی ئیسلام بلاوبۆوه‌و به‌ره‌و کوردوستان هات کۆمه‌لگای کوردی له چاو میلله‌ته‌کانی تردا به‌بێ به‌رهه‌ڵستیه‌کی زۆر قوبوولیان کردوو بوون به ئیسلام گه‌رچی ده‌سبه‌جێ هه‌مووی نه‌بوو.بێگوومان که زمانی عه‌ره‌بی وه‌ک ئێستا خه‌لکی نه‌ی ده‌زانی که‌چی بوونه ئه‌و میلله‌ته‌ی ئیسلامه‌ی که له‌پێناویدا خۆیان به‌ختکه‌ن، ژیانی خۆیشیان به‌رنه‌سه‌ر به‌پێی ئاستی رۆشنبیری وعه‌قڵێته‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه وه دوور له ترساندن و زۆره‌ملێ زۆر که‌سیش دیانه‌تی تریان په‌یره‌وکردووه ونه‌بوون به‌ئیسلام .
ئێستاش که حیزبی ده‌سه‌ڵات یه‌کێک له سیاسه‌ته‌کانی بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌و خه‌ریک، کردنی کۆمه‌ڵگا و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه، ئه‌و دینه به‌کاردێنێت، له رێگای خوتبه بێژه‌کانی مزگه‌وته‌کانه‌وه، که خاوه‌نی هیچ بروانه‌مه‌یه‌کی خوێندنی وا بالا نین تاوه‌کو بڵێین به شێوه‌یه‌کی دروس تر، زاناتر شیکردنه‌وه‌یان هه‌یه بۆ خه‌ڵکی یان هێنانی بابه‌تی تازه‌تر، به‌ڵکو پێشتر له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی وانه‌ی ئاینینان وتۆته‌وه‌و زووربه‌ی ئایه‌ته‌کانی له‌به‌ره وبه‌و شێوه‌یه‌یی که فێربووه، ووشه‌یه‌ک زیاوکه‌م باس ده‌کات، ، زۆر ئایه‌تیش بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه نابێت، که به‌کاری دێنن بۆسه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاورۆشنبیران و نووسه‌ران .
ئه‌م مه‌لا مۆدێرنانه‌ی که بێ عه‌مام وجلی مه‌لایه‌تین، زماره‌یه‌کیان تا بۆیان کرا له ئه‌وروپا ژیانیان بردۆته‌سه‌ر دوای فه‌شه‌لیان هێنا، ئێستا بوونه‌ته دارده‌ستی حیزبه ئیسلامیه‌کان و هه‌رۆژه‌ی ده‌چنه ناوچه‌یه‌ک و سیمنارده‌که‌ن و قسه‌کانیان واده‌گیه‌نن که تازه به تازه ئیسلامه‌تی بلاوبۆته‌وه، ئه‌مانه‌ش نوێنه‌ره‌کانیان، وه‌به قسه‌ی سواو بێ نرخ ده‌یانه‌وێت هوشیاری وئازادی خه‌لکه‌کان له بیر ببه‌نه‌وه‌و ببنه دارده‌ستی ئه‌مانه‌و ئه‌ندامی حیزبه‌کانیان، ئه‌مانیش خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرن .
ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه‌ش پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتن بۆیه له‌م رووه‌وه ده‌سه‌ڵات هیچ یاسایه‌کی نیه بۆ ئه‌مانه .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
