پارتی ژیانی ئازادی كوردستان نیگه‌رانه له‌هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و داوای لێده‌كات له‌باره‌ی به‌تیرۆریست ناسینیانه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات و هه‌ڵوێستی خۆی بخاته ڕوو شێرزاد كه‌مانگه‌ر ووته‌بێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی ووشیار زێباری خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كورد ناكات و ده‌بێت له‌باره‌ی وه‌سف كردنی په‌ژاك به‌تیرۆریست وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات چونكه ناوبراو به‌بی هه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی پارتمان له‌به‌رده‌م وه‌زیری كاتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌تیرۆریست ناساندووه ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ڕه‌سمی ڕوونكردنه‌وه بدات و ووته‌بێژه‌كه‌ی په‌ژاك زیاتر ده‌ڵێت زێباری له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد و به‌ڕژانی خوێنی ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی كورد گه‌یشتۆته ئه‌م پۆسته له‌به‌ر ئه‌وه لێدوانێكی له‌مشێوه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی كورده‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانه چونكه ته‌واوی جیهان ئێران به‌تیرۆریست ده‌زانێت و تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی پشتیوانی له‌تیرۆر ده‌كات به‌ڵام زێباری پێچه‌وانه‌ی ده‌كاته‌وه شیاوی باسكردنه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌ژاكی وه‌كو پارتێكی تیرۆریست وه‌سف كرد و له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تائێستا جگه له‌دكتۆر مه‌حمود عوسمان هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی زێباری ئیدانه نه‌كردووه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
