دەزگای ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەزگای گشت هاووڵاتیانی کوردستانە وەڵامێک بۆ دەهۆڵ کووتەکانی دووژمنان .. محەمەد سەعەد شکاک

هەمیشە دووژمنان ئەگەر خاڵی لاوازی کەسی بەرامبەریان دەست نەکەوێت تا پەلاماری بدەن، دەست دەکەن بە تانە لێدان لە خاڵە سەرکەوتنەکان تا هەوڵی ناشرینکردنی بدەن، بەڵام ئەوە لە حاڵەتێک دەبێت کە دووژمن میسداقیەتی هەبێت بەڵام کە نەیبوو کوتانی ئاسنی ساردە ..

بزووتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا کە خاوەن کەمترین دەستکەوتی سیاسین لە کوردستان بەهۆی کەم شارەزایی هەڵسوڕاوانی و زۆری قسەی باق و بریق، بۆیە ناچار بۆمانەوەی خۆیان ڕۆژانە کەوتونەتە تانە لێدان لە دەستکەوتە مەزنەکانی دەزگا فەرمیەکانی کوردستان ..

نەمدەویست بزووتنەوەی گۆڕان بە دووژمن ناو ببەم چونکە هیچ نەبێت چەند کوردێک کاری تیا ئەکەن، بەڵام ئەوەی ناچارمان دەکات وای ناوبنێین ڕۆژانە دەبینین لە خزمەتکردن بە دووژمنانی ووڵاتەکەمان هیچی تر پیشەیان نیە ..

ئەوەتا ئێستا کەوتنە هەڵەی واقیعەوە هەر دوێنێ بوو ئاژانسی ئاسایشی پاراستنی کوردستان حەشارگەیەکی پڕ تەقەمەنی لە شاری هەولێر دەست بەسەر کرد کە بۆ ڕژاندنی خوێنی سەدان گەنجی ئەم وڵاتە ئامادە کرابوو، هەر ئەمڕۆش دەزگای ڕاگەیاندنەکانی سەر بە بزووتنەوەکەی گۆڕان کەوتنە سەر هێرشی ڕاگەیاندن لە دەزگای ئاسایش و پاراستنی هەرێمی کوردستان لە بری دەستخۆشی لە شێرە کوڕەکانی ئاسایشی کوردستان کە ڕۆژ و شەویان خستۆتە سەر یەک بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتیان کەوتنە تانە لێدان لە سیستەمی ئیداری ئەو دەزگایە ..

لێرە گومانێک لامان دروست دەبێت، ئەویش ئەوەیە کە چالاکیەکانی هەر دەزگایەکی ئەمنی کە لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیان بێت جێگەی دەستخۆشی هەموو مرۆڤێکە تەنها ئەو دووژمنە نەبێت کە هەوڵی بۆ تێکدانی باری ئەمنی ئەو ناوچەیەیە، هێرشی ڕاگەیاندنی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی گۆڕان لەو کاتەدا هاخەمی نیە بۆ شکست هێنانی دووژمن لە پلانێکی تێکدەرانەی؟

ئەگەر وانیە بۆ لە ئێستادا کە ئەو دەزگایە بۆتە چەترێکی ئارام بۆ حەسانەوەی هاووڵاتیان لە کەشێکی پڕ ئەمنی، کەوتە بەر هێرشی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ؟ئایا ئەوە بۆ ڕازیکردن و قەرەبووکردنەوەی ئەو دووژمنانە نیە کە ئاژانسی پاراستن بوونەتە ڕێگریان لە هەڵگیرسانی ئاگری تیرۆر و هەَلقوڵانی خوێنی گەنجانی ووڵاتەکەمان ؟

بەلای هاووڵاتیانەوە هیچ گرینگ نیە کە ئیداریەن ئەو دەزگایە سەر بە کوێیە یان چیە ؟ئەوەی هاووڵاتی گەرەکیەتی کە ئەوان بتوانن کەشێکی ئەمنی توند و تۆڵیان بۆ بەرجەستە بکەن، لەوەشا لە ئاست داواکاری هاووڵاتیان بوونە و ئێستا هاوڵاتیانی کوردستان ئەو دەزگایە بە موقەدەس دەزانن چونکە ئەوێ بۆتە مایەی فەراهەم کردنی ئارامیان و ئەوێ سەنگی مەحەکە بۆ جیا کردنەوەی هەرێمی کوردستان لە پارچەکانی عێراق لە ڕووی ئەمنیەوە

بۆیە ئەو کارانەی ئێوە جگە لە بەلا ڕێبردنی خەڵک و خزمەتکردنی دووژمن هیچی تر نیە بەڵام ئەفسوس بۆ شکستێکی دیکەتان، چونکە هاووڵاتیانی کوردستان دەزانن کێ دڵسۆزە و کورد ووتەنی دەزانن دەنگی ئێوە لە کوێوە دێت .

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.