ماوه‌ی چوار ساڵه هاوڕێی خۆشه‌ویستم و هاورێبازم كاك حسێن له‌كاتی جێبه‌جێكردنی كاروخه‌باته دیموكراتیه‌كانی له‌شاری كرمانشا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستگیركراو، دوای ئه‌شكه‌نجه‌ێكی دڕندانه‌و له‌دادگایه‌كی ناعادیلانه‌و كارتۆنی و ناڕه‌وادا به‌تۆمه‌تی دژایه‌تی شۆڕش و خودا، به‌ناحه‌ق سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاند.
كاكه حسێن ئه‌وا ماوه‌ی سێ ساڵه چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یه‌تی.باوه‌ڕده‌كه‌م زۆر بێ‌باك و مه‌ردانه له‌به‌رده‌م په‌تی سێداردا وه‌ستاوه.چونكه له‌نه‌وه ره‌سه‌نه‌كه‌ی شاری ورمێیه‌و له‌خێلی راپه‌ڕیوی شكاكه، كه‌به‌درێژای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌رده‌وام له‌سه‌رهڵدان دابوون.
كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌له‌سه‌ر به‌رهه‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران دامه‌زراوه، گه‌لانی ئێران ویستیان به‌تێكۆشانی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ له‌ده‌ستی رژێمێكی ملهوڕی وه‌كو شا ره‌زای په‌هله‌وی ئازادیان بێت، به‌ڵام نه‌یانزانی تووشی رژێمێكی خراپتر له‌ودێن و له‌لای خۆیان بڵێن"هه‌زار خۆزگه‌مان به‌كفن دز".سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌شت سالڕ له‌گه‌لڕ رژێمی عێراق بوونه هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه چه‌ند سه‌دێك بۆ دواوه، هێشتاش پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌له ره‌قیه مه‌زهه‌بیه‌ی كه‌بووه هۆكاری نه‌هامه‌تی بۆ ته‌واوی گه‌لانی ئێران.
دوای كۆتای هاتن به‌شه‌ڕی ناڕه‌وای عێراق ـ ئێران، گه‌لانی ئێران وایان زانی جا ئیتر ده‌حه‌سێنه‌وه‌و كۆتای به‌نه‌هامه‌تیه‌كان دێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كان وه‌ك خۆیان مابوونه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام گه‌لانی ئێران له‌دوای لێگڕینێكی نوێدابوون، بۆیه‌ش دوایی بێده‌نگیه‌كی كه‌م له‌كۆتایه‌كانی ساڵانی نۆوه‌ت ئیتر گه‌لی كورد رێگای خۆی دۆزیه‌وه، به‌خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له‌به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌ئه‌نجامی ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه‌ی كه‌كرابووه سه‌ری له‌ساڵی"1999"، له‌وێوه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی وڵات بڕیاری تێكۆشانێكی نوێیداو ئه‌وه‌ش بووه هۆكار كه‌هه‌زاران له‌كوڕان و كچانی به‌شداری شۆڕشی گه‌لی كوردبن كه‌هه‌ر چوارپارچه‌ی وڵاتی گرتبووه‌وه.
هه‌ڤالڕ حسێن یه‌كێكه له‌و لاوه خوێنگه‌رمانه‌ی له‌گه‌لڕ كرانه‌وه‌ی چاوه‌كانی و هه‌ستكردن به‌ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی رووده‌كاته ناو كۆڕی تێكۆشان و وه‌كو گه‌نجێك له‌گه‌لڕ لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌ست به‌تێكۆشانی شۆڕشگێڕی ده‌كات، ئیتر له‌كوێ كاروخه‌بات دیموكراتی هه‌بێت حسێن له‌وێ ئاماده‌یه.كوڕان و كچانی رۆژهه‌ڵات ئیتر به‌فروانی له‌ناو تێكۆشاندا جێده‌گرن و ئه‌و رۆحه گه‌نج و پڕ ووزه‌یه‌یان ده‌گاته هه‌موو هه‌رێمه‌كانی وڵات، له‌كاتێكدا داگیركه‌ران و هێزه پیلانگێڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆنه‌په‌رستانی كورد، به به‌دیل كه‌وتنه ده‌ستی به‌ڕێز ئۆجه‌لان وایان دانابوو كه‌ئیتر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كۆتای پێدێت.به‌ڵام ئه‌و رۆحه تازه‌یه‌ی كه‌لاوانی رۆژهه‌ڵات خستیانه ناو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخواز، شۆڕ‌شیان له‌مه‌ترسی له‌ناوچوون و گه‌ڕانه‌وه دواوه رزگاركرد.بۆیه لاوانی رۆژهه‌ڵات مۆڕالێكی نوێبوون بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان.
ئه‌و شه‌پۆڵه نوێ و گه‌نجه‌ی كه‌له‌رۆژهه‌ڵات به‌ره‌و تێكۆشانی ئازادی هاتبوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ئه‌زموونگرتن ئیتر به‌ره‌و خۆبه‌رێكخستنی تایبه‌ت چوو.ئیتر له‌مه‌ودوا "په‌ژاك" وه‌ك هێزێكی نوێ له‌گۆڕپانی سیاسی رۆژهه‌ڵات به‌ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتوو، توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خۆی بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێنێت.بۆیه له‌ساڵی"2004" به‌دواوه ئومێدێكی نوێ چه‌كه‌ره‌ی كرد‌و خه‌ڵكیش باوه‌شی بۆ كرده‌وه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو گووێبیستی چه‌ندین چالاكی مێژووی بووین، چ له‌تێكۆشانی گه‌ریلای و چ له‌تێكۆشانی زیندان و هه‌روه‌ها له‌تێكۆشانه‌كانی تری مه‌ده‌نی و سیاسی و جه‌ماوه‌ریدا.
ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی وڵات له‌هه‌موو بواره‌كانی تێكۆشاندا گۆڕانێكی ریشه‌یی دروستكردوه، به‌تایبه‌تی وه‌رچه‌رخانیشی له‌خه‌باتی زینداندا كرد، ئیتر زیندان بۆته خوێندنگای تێكۆشه‌رانی ئازادی، ئه‌نجامی ئه‌و خۆبه‌ڕێكخستنه‌ش گه‌وره‌ترین مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامدرا له‌ساڵی"2008"، ئه‌و مانگرتنه سه‌لماندی كه‌گه‌لی كورد ئیتر كونجی زیندانیش ده‌كاته گۆڕه‌پانێكی فره‌وان بۆ تێكۆشان.هه‌رچه‌نده رژێمی داگیركه‌ر ده‌ستبه‌رداری كرده‌وه‌كانی نه‌بوو، به‌ڵام تۆكمه بوونی ئیراده‌ی زیندانیان هاوته‌ریب له‌گه‌لڕ خه‌باتی شاخ و سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌ریه‌كان توانی یه‌كڕیزی ئه‌و بزووتنه‌وه گه‌نجه نیشانبدات.
كۆماری ئیسلامی دوای ئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌تی ته‌سلیمگرتنی زیندانیان شكستی هێنا، سه‌یری كرد ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا له‌تێكۆشاندایه وه‌كو نه‌وه‌ی رابردوو نییه، نه‌ته‌سلیم ده‌بێ و نه‌ده‌ترسێ و نه‌كۆڵده‌دات، بۆیه كه‌وته ناو نزیكاتیه‌كی كۆنه‌په‌رست و دڕندانه له‌به‌رامبه‌ر زیندانیانی بێ چه‌ك په‌تی سێداره‌ی كرده چه‌كی ترسنۆكی.
جاری یه‌كه‌م له‌مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی هاوده‌مدا كادیرانی له‌سێداره بدرێن، ئه‌ویش یه‌كه‌م كه‌س حیكمه‌ت حه‌سه‌ن ده‌میر بوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و سه‌رمای زستاندا قاچێكی له‌ده‌ستده‌دات، بێ ئاگاداری پارێزه‌رو هیچ كه‌سێك له‌یه‌كێك له‌رۆژه‌كانی زستانی "2007"له‌سێداره‌یاندا.دوای ئه‌ویش ئیحسان فه‌تاحیان كه‌له‌رێكخستنه‌كانی كۆمه‌له‌دابوو، پاشانیش لاوێكی وڵاتپارێز و بێ وه‌ی باوكی دوو زارۆكی چاوگه‌ش فه‌سیح یاسه‌مه‌نیان خسته ژێر په‌ته ترسنۆكه‌كه‌یان.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه ئاشتی خوازانیه‌كانی بزاڤی كورد به‌ڵام كۆماری ئیسلامی له‌كرده‌وه قێزه‌ونه سێداریه‌كانی نه‌كه‌وتوو ئه‌مجاره چوار لاوی كوردی شۆڕشگێڕی خسته به‌رده‌م قناره‌و سێ كوڕ و كچێكی شۆڕگێڕی له‌ناوه‌ندی پایته‌ختی زوڵمی تاران‌دا له‌سێداره‌دان، هاوڕێیان" شیرین، عه‌لی، فه‌رزاد و فرهاد" بوونه بوومه‌له‌رزێك و له‌ناو رۆحه زوحاك ئاساكانی تاران‌دا هه‌ژان و جیهان هه‌مووشی به‌و كرده‌وه‌یه سه‌رسام بوو، زیندانیانیش له‌راست ئه‌و ئیراده پۆلاینه‌ی چوار شۆڕشگێڕی كورد تووشی شۆك بوون، باوه‌ڕده‌كه‌م نه‌وه دوای نه‌وه ده‌بێ باسی قاره‌مانیه‌تی ئه‌و چوار دلێره بكات.چونكه تائێستا نه‌بووه كه‌سێك كه‌به‌ره‌و سێداره‌بچێت و نوقڵ ببخشێته‌وه‌و به‌سروودی ئه‌ی ره‌قیب و خۆی په‌تی سێداره بخاته گه‌رده‌نی.ئه‌مه قاره‌مانیه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه‌له په‌تی سێداره بڵندترن.
كاك حسێن یان به‌نازناوه‌كه‌ی تری هێمن، به‌ڕێكه‌وت له‌هاوینی "2007" به‌دیداری شادبووم، له‌یه‌كه‌م یه‌كترناسینمانه‌وه هۆگری یه‌كتری بووین، من دڵخۆشبووم كه‌لاوێكی ورمێی به‌وشێوه چالاك و بزێو و رۆشنبیر‌و زرنگه ده‌ناسم، له‌و ته‌مه‌نه‌دا سێ زمانی سه‌ره‌كی و سێ زاره‌وه‌ی كوردی به‌ڕه‌وانی ده‌زانی، خوێندكارێكی باشی فه‌لسه‌فه و زانست و هۆگری شیعر‌و ئه‌ده‌بی كوردی، هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه بوو نازناوی هێمنی شاعیری هه‌ڵگرتبوو، حسێن ده‌یگووت بنه‌ماڵه‌كه‌مان خۆشه‌ویستی زۆریان هه‌یه بۆ شاعیرانی كورد به‌تایبه‌ت هێمن موكریانی، بۆیه منیش له‌سه‌ر داوای ئه‌وان نازناوی هێمنم بۆ خۆم هه‌ڵبژارد.هێمن كه‌سێك بوو به‌رده‌وام ده‌یویست نهێنی و دواین زانیاری له‌لای ئه‌و بێت، بۆیه‌ش له‌هه‌موو كاتێكدا له‌ناو مشتومڕو گفتوگۆی چڕدابوو، خه‌مخۆرێكی ئازادی گه‌ل و رۆحێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌عشق و خۆشه‌ویستی و ئازادی بۆ وڵاته‌كه‌ی.
له‌به‌رواری ده‌ستگیركردنی كاكه هێمنه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی له‌زیندانی ورمێ گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار، به وره‌یه‌كی پۆلاینه‌وه سه‌رپه‌رشتی هاوڕیانی ده‌كرد و خه‌ڵكی رزگارده‌كرد له‌هه‌وڵه ته‌سلیمكارو وره روخێنه‌ریه‌كانی جه‌لادانی زیندان.به‌و هۆیه‌ش بوو له‌نیوه‌ڕۆیه‌كی ئه‌م هاوینه زنگێكم بۆ هات به ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو، دوای ئه‌حوالڕ پرسین گوتیان كاك هێمن ده‌یه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌لڕ بكات، منیش له‌خۆشیدا كه‌وتمه ناو شله‌ژانێكی سه‌یره‌وه باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد له‌زیندانه‌وه گوێبیستی ده‌نگی هێمن بم، بۆیه دوای كه‌مێك كه زنگم بۆی لێدایه‌وه وه‌ك جاران به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه ئه‌حواڵپرسی لێكردم وپرسیاری دۆستانی كرد، پێمگووت ئێمه خه‌می ئێوه‌مانه نه‌وه‌ك ئه‌و جه‌لادانه له‌كاره خراپه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام بن و له‌سێداره‌تان بده‌ن، هێمن وتی خه‌می ئێمه‌تان نه‌بێ ئێستا مێژوو به‌ده‌ستی ئێمه‌یه، ئه‌وان له‌ئێمه ده‌ترسێن چونكه ئێمه شۆڕشگێڕ‌و ئه‌وانیش جه‌لادی مه‌رگی مرۆڤ.دوای ئه‌و دیداره ئیتر ته‌نها جارێكی تر ده‌رفه‌تی ئه‌حواڵ پرسینێكمان بۆ رێكه‌وت، ئیتر له‌و رۆژه‌وه هه‌ر چاوه‌ڕێم، ده‌بێ كه‌ی زه‌نگی ته‌له‌فۆنێكم بۆ بێت و پێم بڵێن كاك هێمن ده‌یه‌وێت قسه‌ت له‌گه‌لڕ بكات.
هاوڕێی خۆشه‌ویستم ده‌زانم ئێستا له‌ناو سه‌رماو به‌سته‌ڵكی شاری ئاخونده‌كان و له‌به‌رامبه‌ر بێڕه‌حمی جه‌لاده كۆنه‌په‌رسته فارس و عه‌جه‌م و شیعه‌گه‌ره ریشدرێژه كۆنه‌په‌رسته‌كانی، ئێستا له‌ململانێدای له‌گه‌لڕ مه‌رگێكی داسه‌پاو، ده‌زانم ئێستا چاوه‌ڕی په‌تی سێداره ده‌كه‌ی، له‌وانه‌شه له‌سێداره‌شیان دابیت، به‌ڵام باوه‌ڕكه ده‌زانم كه‌تۆ له‌په‌تی سێداره به‌رزتری.ئه‌وه‌ی له‌كۆتایدا سه‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌و تێكۆشانه‌یه كه كاكه حسێن و هه‌موو ئاشقانی ئازادی رێبواری رێگاكه‌ین.نه‌ك ئاخونده‌كان و ئه‌وانه‌ی خۆیان
به‌سیاسه‌تمه‌داری كورد داده‌نێنن، به‌ڵام هێشتا له ریشی مه‌لاكان ده‌ترسێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
