
ماوه‌یه‌که ڕژێمی ئاخونده‌ی ئیسلامی ئێران که‌وتووه‌ته له‌سێداره‌دانی ڕؤله‌کانمان له باژێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تاران.هاوکات خه‌بات و چالاکیه هه‌موجۆره‌کانی کوردستانیان له زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی جیهاندا، تا راده‌یه‌ک توانی ببێته فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران و ڕاگرتنی له سێداره‌دانی حه‌بیبووڵا له‌تیفی .به‌ڵام ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره که گاڵته‌ی به ژیانی مرۆڤ دێت دیسان ده‌ستی کرده‌وه به له سێداره‌دان و له هه‌فته‌ی ڕابردوودا چالاکوانێکی گه‌نجی کوردی به ناوی حسین خه‌زری له سێداره‌دا.
بۆ پرۆتێستکردنی له‌سێداره‌دانی حسین خه‌زری هاوکات بۆ ڕێگه‌گرتن له سێداره‌دانی مرۆڤه‌کان له‌ئێران به‌گشتی ڕؤله‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تایبه‌تی که چه‌ندینیان چاوه‌ڕیی له سێداره‌دانن .هه‌ڵده‌سین به خۆپیشاندانێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
داواکارین له ڕه‌وه‌ندی کوردی له دانمارک به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و ئه‌رکی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌جێ بهێنن.
شایانی ئاماژه‌یه چه‌ندین که‌سایه‌تی دانمارکی له ئه‌ندام په‌رله‌مان و داکۆکیکارا له مافی مرۆڤ و که‌سانی سیاسی له دۆستی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئامده‌ده‌بن.
ڕۆژ/ شه‌ممه
کاتژمێر/14
به‌روار/22.01.2011
شوێن سه‌نته‌ری شاری کۆبنهاگن
Rådhuspladsen
لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
