
له‌دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ (چه‌تر) ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌سلێمانی قسه‌له‌سه‌ر کۆنگره‌و هۆکار و پاشه‌کشێی ئه‌و داوا یاساییه‌نه‌ی ماوه‌ی رابردووی پارتی ده‌کات که‌له‌سه‌ر میدیای ئه‌هلی و نوسه‌ران هه‌یبووه‌و له‌هه‌مان کاتیش‌دا یاسای خۆپیشاندان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ده‌بنه‌ته‌وه‌ری گفتوگۆکان.
چه‌تر: به‌بۆچوونی تۆ له‌سلێمانیدا حزبێک هه‌یه‌یه‌که‌مین بێت؟
- ئه‌زانی ئێمه‌وا سه‌یری دنیا ناکه‌ین، پێمان وانیه ئێمه‌له‌دهۆک و هه‌ولێردا حزبی یه‌که‌مین بین.
چه‌تر: به‌ڵام ئه‌وه‌واقیعه؟
- ئێمه‌له‌وانیه‌ده‌نگی زۆرینه‌مان هێنابێ، به‌ڵام مانای وانیه‌یه‌کگرتوو یان کۆمه‌ڵ‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوونیان نه‌بێ، ئه‌وه‌ی که دیموکراسی جوان ده‌کات هه‌بوونی ئه‌حزابی جیاوازه.
چه‌تر: باست له‌گۆڕان کرد، له‌نزیک بوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیدا پارتی هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێ؟
- پێمان خۆشه‌هه‌موو رێکخراوه‌سیاسیه‌کانی کوردستان په‌یوه‌ندیان باش و ته‌ندروست بێت، چونکه‌وڵات به‌هه‌موومان به‌ره‌و پێش ده‌چێ.
چه‌تر: په‌یوه‌ندی پارتی و گۆڕان چۆنه؟
- په‌یوه‌ندیه‌کی ئاساییه، واتای ئه‌وه نیه‌بارگرژی له‌نێوانماندا هه‌بێ.
چه‌تر: پارتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌میشه‌به‌وه‌تاوانبار ده‌کرێ‌که‌ته‌زویرات ده‌کات، ئایا له‌کۆنگره‌ی (13)ی خۆیدا ته‌زویرات بوونی هه‌بوو؟
- کابرایه‌کم له‌هه‌رشوێنێکدا گه‌نده‌ڵی و ته‌زویرات بوونی هه‌بووه ئه‌وا ده‌می خۆم ناگرم و قسه‌ده‌که‌م ته‌نانه‌ت له‌م شوێنه‌ی خۆشمدا، جا وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی کۆنگره‌بووم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ته‌زویرات بوونی نه‌بوو.
چه‌تر: مه‌سعود بارزانی له‌کۆنگره‌دا باسی له‌یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کرد، ئایا هیچتان له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌کردووه؟
- ئێمه‌حزبێکی واقیع بینین ئه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆکیش باسی له‌وه‌نه‌کردایه‌هه‌موو تاکێکی کورد ده‌زانێ‌کوردستان یه‌ک پارچه‌بووه‌و ئێستا دابه‌ش بووه، سیاسه‌ت به‌عه‌قڵی واقیعه‌وه‌ده‌کرێ‌نه‌ک به‌فه‌نتازیا و خه‌ون، ئاواتی هه‌ر تاکێکی کوردی چ بێت ئه‌وه‌بابه‌تێکه‌و واقیعی سیاسیش بابه‌تێکی تره، بۆیه‌ئێمه‌به‌پێی واقیعی سیاسی مامه‌ڵه‌ده‌که‌ین.
چه‌تر: پێتوایه‌پارتی ویستبێتی له رێگه‌ی کۆنگره‌وه‌پارتی بکاته‌حزبی بنه‌ماڵه؟
- ئاخر بۆچی واده‌ڵێی.
چه‌تر: بۆنمونه‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک و جێگره‌که‌ی و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی که‌سانی نێو بنه‌ماڵه؟
- ئێ‌باشه‌خۆ که‌س رێگه‌ی له‌من نه‌گرتبوو که‌خۆم کاندید بکه‌م له‌جێگه‌ی ئه‌وان، بۆیه ئه‌م قسه‌یه‌دووره‌له‌راستیه‌وه، ئێمه‌له‌سه‌ر ئه‌ساسی که‌فائه‌و دڵسۆزی کار ده‌که‌ین، هه‌رچه‌نده‌ئه‌و ژماره‌به‌رچاوه‌ش نیه که‌باسده‌کرێ، ئه‌وه‌شی چووه‌ته‌سه‌ره‌وه‌هه‌موو که‌سی دڵسۆزن ئیتر بۆچی رێگه له‌وانه‌بگرین که‌له‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانین و نه‌هێڵین بچنه‌سه‌ره‌وه، ئه‌مه که‌ی مه‌نتیقی سیاسیه.
چه‌تر: یه‌کێتی له‌سه‌ر سێداره‌ی حه‌بیبوڵای له‌تیفی هاته‌ده‌نگ، به‌ڵام پارتی بێده‌نگ بوو، بۆ؟
- ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی کرد یه‌کێتی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی کردی جه‌نابی مام جه‌لال بوو که‌له‌کورسی سه‌رۆک کۆماره‌و به‌ناوی گه‌لی عێراقه‌وه‌کردی.
چه‌تر: واته‌وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق داوای کرد نه‌ک وه‌ک کوردێک؟
- راسته‌جه‌نابی مام جه‌لال کورده، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆک کۆماری عێراقه، سه‌رۆکی شیعه‌و ئێزدی و سونه‌یه، که‌داوایان کرد واته‌به‌ناوی گه‌لی عێراقه‌وه‌داوای کرد، نه‌ک به ناوی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه، به‌بۆچوونی من ئه‌گه‌ر وا سه‌یری بکه‌ین زۆر زۆر بچوکی ده‌که‌ینه‌وه‌له‌سه‌رۆک کۆماره‌وه‌بۆ سه‌رۆکی حزبێک.
چه‌تر: به‌و پێیه‌ی سه‌رده‌مانێک له‌میدیای ئه‌هلیدا کارت کردووه، تا چه‌ند پێتوایه‌میدیای ئازاد و ئه‌هلی بوونی هه‌یه؟
- ده‌مه‌وێت ئه‌و تێرمه‌راست بکه‌مه‌وه، ناوی نانێم ئازاد، چونکه‌میدیا ده‌بێت ئازاد بێت له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌حزبی و ئه‌هلیشه‌وه، پێی ده‌ڵێم ئه‌هلی، به‌بۆچوونی من ئه‌زموونی میدیای ئه‌هلی لای ئێمه‌ئه‌زمونێکی سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام سه‌ره‌تاییه‌کی باشه گه‌شبینم به‌ره‌و ئه‌هلییه‌کی پێشکه‌وتوو هه‌نگاو بنێت به‌جۆرێک به‌رپرسیارانه‌و باشتربێ‌له‌میدیای حزبی.
چه‌تر: ئێستا شتێک هه‌یه‌به‌ناوی میدیای ئه‌هلی؟
- به‌ڵێ‌به‌ته‌ئکید..ئه‌ی چۆن نیه.
چه‌تر: زۆر جار ده‌وترێ‌ئه‌وانه‌ده‌ستێ‌یان شتێکیان له پشته‌وه‌یه؟
- نا..نا..ئێمه‌ئه‌وه‌ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌و به‌هیچ جۆرێ ئه‌مه‌قسه‌ی پارتی دیموکرات نیه، به‌هیچ جۆرێ‌پێمانوانیه‌جاسوسی هیچ لایه‌ک بن، چونکه‌ئه‌وانه‌کوڕی ئه‌م وڵاته‌ن، هه‌رچه‌ند هه‌ندێ‌جار لێک حاڵی نه‌بوون هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز رێگه‌به‌خۆمان ناده‌ین تۆمه‌ت بۆ هیچ که‌سێکی رۆشنبیر دروست بکه‌ین.کاتێ‌ره‌خنه‌ش ده‌گرن لێمان بۆ چاره‌سه‌رکردنه‌نه‌ک دوژمنایه‌تی شه‌خسی.
چه‌تر: تا چه‌نده‌ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی له به‌رامبه‌ر پرۆژه‌یاسای خۆپیشاندا توانیویه‌تی هه‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه‌بگۆڕێ؟
- با واقیعی بین، له‌هه‌موو دنیادا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ده‌کات ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌نا که‌مینه‌حسابی بۆ نه‌کرێ، بۆیه‌که‌یاسایه‌ک ده‌رده‌چێ‌ره‌نگه‌که‌مینه‌پێی خۆش نه‌بێ، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ‌که‌تۆ حسابت بۆ که‌مینه‌نه‌کردبێ.
چه‌تر: به‌ڵام زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێکهاتووه‌له‌هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار که‌هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌نێوانیاندا بوونی هه‌یه؟
- ئه‌ی باشه‌به‌ڕێز یه‌عنی بۆ نمونه‌له‌په‌رله‌مانی دانیمارک هه‌ر دوو حزبی سۆشیال دیموکرات و لیبراڵ زۆرینه‌ی حکومه‌ت پێکده‌هێنن ئه‌مه‌هه‌ڵه‌یه.
چه‌تر: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌سه‌رۆکی هه‌رێم چاوێک به‌و یاسایه‌دا ده‌خشێنێته‌وه‌یاخود بیگه‌ڕێنێته‌وه‌په‌رله‌مان؟
- مۆڵه‌تی ئه‌وه‌م نیه‌به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌لێدوان بده‌م، وه‌ک هاوڵاتیه‌ک ده‌توانم، به‌ڵام ئه‌وان وته‌بێژی خۆیان هه‌یه‌و ده‌توانی له‌وان بپرسی.
چه‌تر: وه‌ک هاوڵاتیه‌ک تاچه‌نده‌له‌گه‌ڵ‌ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی خۆپیشاندان دایت؟
- پێموایه‌ده‌بێت خۆپیشاندان به‌یاسایه‌ک رێک بخرێ، مه‌به‌ست له‌رێکخستنی خۆپیشاندان مه‌به‌ست رێگه‌گرتن نیه‌له‌خۆپیشاندان، به‌ڵکو مه‌به‌ست لێی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێکه‌بۆ چۆنێتی خۆپیشاندانه‌که‌بۆ نمونه (2000) که‌س له‌سلێمانیدا خۆپیشاندان ده‌کات ئه‌ی نابێ‌پۆلیس و ئاسایش ئه‌مه رێکبخات، ئێمه‌زۆر هه‌ڵه‌له‌وه‌گه‌یشتوین.
چه‌تر: ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر پارتی دیموکرات کۆمه‌ڵێک داوای یاسای له‌دژی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان تۆمارکرد، هۆکاری تۆمارکردن و هۆکاری کشانه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه چی‌بوو؟
- هۆکاری داواکان ئه‌وه‌یه‌که‌تۆ ده‌زانی له‌شوێنێکدا جگه‌له ته‌شهیر پێکردن هه‌واڵی ناڕاستت له‌سه‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بیت ئه‌وا خه‌ڵکی لێت دێته‌ده‌نگ، بێده‌نگیش نابێ ده‌بێ‌رێگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه بگریته‌به‌ر، بۆ ئه‌مه‌سه‌رکردایه‌تی بیری له‌وه‌کرده‌وه‌که‌رێگه‌ی یاسا بگرێته‌به‌ر، چونکه‌رێگه‌یه‌کی مه‌ده‌نیه، به‌ڵام پاش کۆنگره‌ی (13) وه‌ک په‌ڕه‌یه‌کی سپی وه‌هایه‌بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵک و میدیای ئه‌هلی بڵێین ئێمه پشتیوانی له‌ئازادی راده‌ربڕین ده‌که‌ین.
چه‌تر: داواکانی پارتی ته‌نها له‌هه‌واڵێکدا خۆی نه‌ده‌بینیه‌وه، به‌ڵکو له‌وتاری نوسه‌رێکیشدا خۆی ده‌بینیه‌وه‌که‌بیروڕای نوسه‌ره‌که‌یه‌تی؟
- به‌ڵێ‌دوای ئه‌وه‌ی که وتاره‌که‌یان بینی و پێیداچوونه‌وه‌پێیان وابوو که‌وتارێک له‌و بابه‌ته‌و وتارێکی شیکاری و فکری قابیلی ئه‌وه‌نیه‌که‌تۆ داوای له‌سه‌ر تۆمار بکه‌یت.
چه‌تر: به‌رله‌وه‌ی ئه‌و داوا یاساییانه‌تۆمار بکرێ‌کێ سه‌یری ئه‌و بابه‌تانه‌ی کردوه، ئایا لیژنه‌یه‌ک هه‌یه‌بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و نوسینانه؟
- نازانم، چونکه‌ئه‌و بواره‌کاری من نیه.
چه‌تر: به‌ڵام تۆ راگه‌یاندکارێکی باشی؟
- نا..سوپاس، به‌ڵام کاری منبوایه‌پێم ده‌وتی، به‌ڵام هه‌ندێ‌شت هه‌یه‌لای ئێمه‌خه‌ڵک پێی سه‌یره‌بۆ نمونه‌دوێنێ‌بڕیارێکم داوه‌چی تێدایه‌ئه‌مڕۆ بیری لێبکه‌مه‌وه‌و بیگۆڕم.
چه‌تر: زانیاریه‌کت نیه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌ک هه‌بێ‌بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و بابه‌تانه؟
-نا..نیمه، به‌ڵام وای بۆده‌چم لیژنه‌یه‌ک یان که‌سێک هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆک سه‌لماندی که‌وتارێک ته‌عبیر له‌بۆچوونی یه‌ک که‌س ده‌کات و هی ئه‌وه‌نیه‌داوای له‌سه‌ر تۆمار بکرێ.
چه‌تر: سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان، به‌رنامه‌تان چیه‌ئایا به‌هاوپه‌یمانی یه‌کێتی ده‌مێننه‌وه؟
- هێشتا به‌رنامه‌که‌مان جێگیر نه‌بووه‌و هاوپه‌یمانێتیش ده‌که‌وێته‌وه‌سه‌ر دانیشتنی هه‌ردوو مه‌کته‌ب سیاسی.
چه‌تر: کاندیدتان بۆ ئه‌و پۆسته‌دیاری کردوه؟
- نه‌خێر.
چه‌تر: له‌لێدوانێکیدا هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق (پژاک و په‌که‌که) به‌تیرۆریست ناوده‌بات، ئایا ئه‌مه تێڕوانینی پارتیشه‌یان ته‌نها تێڕوانینێکی شه‌خسیه؟
- جه‌نابی کاک هۆشیار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه، کاتێک ئه‌و قسه‌ده‌کات له‌و پۆسته‌وه‌قسه‌ده‌کات، وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و نه‌چووه‌ته‌پشت مێزه‌وه‌و بڵێ‌من وه‌ک پارتی دیموکرات ده‌ڵێم پژاک و په‌که‌که‌تیرۆریستن.
چه‌تر: به‌ڵام کورده، ئایا له‌رووی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌له‌سه‌ریان ناکه‌وێ؟
- ئه‌وه ده‌توانی له‌خۆی بپرسی، به‌ڵام له‌رووی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه‌بڕواناکه‌م له‌سه‌ری بکه‌وێ‌وه‌ک کورد، راسته‌ئه‌و کورده، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌ی هه‌یه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات له‌به‌سره‌وه‌هه‌تا زاخۆیه
پرۆفایل:
ئاری شێخ محه‌مه‌د هه‌رسین
(1964) له‌سلێمانی له‌دایکبووه
ماتماتیکی له‌هۆڵه‌ندا خوێندوه
ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌هۆڵه‌ندا مامۆستا بووه
ئێستاش به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رکردایه‌تی پارتیه‌له‌سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
