
له 19/1/2011 بابه‌تێك به ناونیشانی (هاتوچۆ ی سلێمانی لافیته زۆر گران نه‌بوو) له نوسینی [ دیاری ئه‌حمه‌د ] به پێویستمان زانی بۆ كاك دیاری و خوێنه‌رانی كوردستان نێت ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بده‌ین:
له كاتێكدا ساڵانه كارمه‌ندانی هاتوچۆ له ناوچه جیا جیاكانی كوردستان له پێناو چه‌سپاندنی یاسادا تووشی كه‌م ئه‌ندام بوون و گیان له ده‌ست دان ئه‌بن...
به‌ڵام خواستی سه‌روه‌ری كردنی یاسا‌و چه‌سپاندنی چه‌مكی سه‌لامه‌تی هاتوچۆ بۆ هه‌مووان ئاواتی هه‌موو یه‌كێكمانه له كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆ.
جوانه مه‌رگ (ئاواره محمد امین) كه له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا له ڕۆژه سارد‌و به‌فراویه‌كانی قه‌ره هه‌نجیر به‌هۆی شێلانی ئوتۆمبێله‌وه گیانی سپارد...
وێڕای خه‌م و په‌ژاره‌ی زۆرمان بۆ گیان له‌ده‌ست دانی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی كوردستانه‌كه‌مان به ڕووداوی هاتوچۆ بێگومان خه‌مبارتر ده‌بین ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كارمه‌نده دڵسۆز‌و باشه‌كانمان گیان له‌ده‌ست بدات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كارمه‌ندی ناوبراو وه‌ك ڕاژه و كاری ئیداری و سنوری كاره‌كه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ ی گه‌رمیان بووه...
به‌ڵام وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤ دۆستانه‌و هاوپیشه‌ییانه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆ به‌شداری ناشتن و پرسه‌ی ناوبراویان كردووه وه مه‌فره‌زی تایبه‌ت له به‌رده‌م مزگه‌وته‌كه‌دا دانراوه بۆ هاوكاری دۆستان و پرسه گێڕانی هاوپیشه‌كه‌ی خۆمان.وه‌ك چۆن جوانه مه‌رگ.
له ڕۆژه سه‌رماو به‌فر بارینه‌كاندا به گیانی هه‌ست كردن به به‌ر پرسیارێتی له ئه‌رك دابووه...
ڕه‌وشی خراپی كه‌ش و هه‌وا كاری له ئاماده بوونی هاوپیشه‌كانی له هاتوچۆی سلێمانی نه‌كردووه وه كو كاك (دیار) یش شایه‌تی داوه...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
