له‌ساڵی (385) پێش زاینی له‌شاری (ئه‌ستاگیرا) كه ناوه‌كه‌ی تری (ئه‌ستا فرۆ)ی (گریك) له‌كه‌ناری ده‌ریای (ئیجه) له‌دایك بووه‌و خێزانه‌كه‌ی به‌یه‌كێك له‌به‌ناوباگترین خێزانه‌كانی (گریك) ناسرابوون‌و به‌خێزانه پزیشكه‌كه ناو ده‌بران.
باوكی ئه‌رستۆ كه‌ناوی (نیقۆ ماخوس)بوو، پزیشكی تایبه‌تی پاشایی مه‌كدۆنی ( ئه‌مینتاس ) بووه كه یه‌كێك بووه له‌هه‌ره پزیشكه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌رستۆ په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و دروست ده‌كات له‌نێوان خۆی‌و پادشای مه‌قدۆنیدا كه به‌یه‌كێك له‌په‌روه‌رده‌كارانی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌قدۆنی داده‌نرا.
ئه‌رستۆ ته‌مه‌نی منداڵبوو كه باوكی له‌ده‌ستدا، دوابه‌دوای مردنی باوكی، له‌ته‌مه‌نی (18) ساڵیدا په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ئه‌كادیمیاكه‌ی (ئه‌فلاتۆن ) له‌ئه‌سینای پایته‌ختی (گریك)و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاوڕێیانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنبێت، له‌سه‌ره‌تادا به‌كه‌سێكی زۆر زیره‌ك‌و بیر فراوان ناسرا، هاوكات له‌به‌ر زیره‌كی لێهاتوویی ئه‌رستۆ بووه مایه‌ی سه‌رسورمان‌و تێرامانی مامۆستا بلیمه‌ته‌كه‌ی كه ( ئه‌فلاتۆن ) بوو، هه‌ربۆیه لای (ئه‌فلاتۆن) به‌شۆڕشی هه‌ست‌و شۆرشی خوێندنه‌وه ناوبرا.
ئه‌م بیر فراوانه بلیمه‌ته ماوه‌ی بیست ساڵ وه‌ك سه‌ربازێك له‌ئه‌كادیمیاكه‌ی مامۆستای گه‌ره‌ی بونگه‌رایه‌تی (ئه‌فلاتۆن )مایه‌وه، چه‌ندین زانیاری به‌نرخ له‌و ئه‌كادیمیایه‌وه فێربوو، تا ئه‌و كاته‌ی كه مامۆستای بیری نوێ‌و زانست‌و بونگه‌رایه‌تی (ئه‌فلاتون) گیانی له‌ده‌ستدا، ئیتر بۆ هه‌میشه ئه‌رستۆ ئه‌و ئه‌كادیمیایه جێ ده‌هێڵێت كه به‌ماڵی خۆی ده‌زانی بڕیارده‌دات كه ئه‌سینا جێبهێڵێت‌و به‌ره‌و ئاسیای بچوك به‌ڕێبكه‌وێت دواجار بریارده‌دات.
پاش ماوه‌یه‌كی زۆركه‌م هاوسه‌ری ژیانی ده‌ستنیشان ده‌كات، دوای چه‌ند ساڵێك له‌مانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌سینای كانگای نوێگه‌رایه‌تی، هه‌ر له‌ئه‌سینا قوتابخانه‌یه‌ك له‌یه‌كێك له‌یاریگا وه‌رزشیه‌كاندا داده‌مه‌زرێنێت، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر هه‌ستیاربوو بۆ ئه‌رستۆ، چونكه پێداویستی دامه‌زردندنی وه‌ها قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌سته‌م بوو بۆ ئه‌وكاته‌ی (ئه‌سینا)، له‌به‌ر هه‌ندێك فاكته‌ری گرنگی تر بڕیارده‌دات له‌پاڵ دیواره‌كانی یاریگاكه‌وه، هاوڕێیان‌و قوتبیه‌كانی به‌پێوه خوێندن بخوێنن‌و په‌ره به‌خوێندن بده‌ن، دواتر له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێچكه‌ی ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌رستۆ زۆر په‌لی هاویشت‌و قوتابیه‌كانی زۆر كارا‌و بلیمه‌ت بوون، قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌رستۆ ناونرا (فه‌لسه‌فه‌ی خوێندن به‌پێوه).
شۆڕشه‌كه‌ی ئه‌رستۆ زۆری نه‌خایاند، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌سیناوه به‌بێباوه‌ر ناوه‌زه‌دكرا، وه‌ك چۆن له‌پێشتردا مامۆستا گه‌وره‌كه‌شی كه(ئه‌فلاتون)بوو به‌وتاوانه تۆمه‌تباركرا كه دواجار سزای مه‌رگی بۆ ده‌رچوو، هه‌ربۆیه بۆئه‌وه‌ی كه زیانی پێنه‌گات بڕیار ده‌دات قوتابخانه‌كه‌ی ڕاده‌ستی یه‌كێك له‌قوتابیه‌كانی بكات كه ناوی (پاوفرا ئه‌ستۆس ) بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سینا بۆجاری دووه‌م جێ ده‌هێڵێت له‌شاری (خلسیس) كه ده‌كه‌وێته نزیك یه‌كێك له‌دورگه‌كانی ولاَتی (گریك ) كه ناوی (ئوبا)یه نیشته‌جێ ده‌بێت، تا دواجار له‌ساڵی (322) پێش زاین، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایكرد .
یه‌كێك له‌فه‌لسه‌فه زۆرگرنگه‌كانی ئه‌رستۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت:" سروشت جێگیره‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت"
فه‌یله‌سوفی هه‌ره گه‌وره‌ی گریک و مامۆستای یه‌که‌م ئه‌ریستۆ له‌ساڵی 384 ی پ.ز له‌شاری ( ئیستاگیرا ) ی مه‌کدۆنیا له‌داییک بووه .( نیکۆڵاس ماخۆس ) ی باوکی نوشادری تایبه‌تی ( شا ئامنتاس ) ی مه‌کدۆنی باپیری ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره‌ی مه‌کدۆنی بووه .ئه‌ریستۆ تازه لاو بووه که باوکی کۆچی دوایی کردووه و که ته‌مه‌نی بووه‌ته 17 ساڵ ناردراوه‌ته ئه‌کادیمیاکه‌ی ئه‌فلاتون و ماوه‌ی بیست ساڵ زانست و فه‌لسه‌فه‌ی لێوه فێربووه و دیارترین شاگردی زیره‌ک و بلیمه‌ت بووه ئه‌ریستۆ دوای کۆچی دوایی ( ئه‌فلاتون ) ی مامۆستای له‌ساڵی 347 ی پ.ز دا ڕووی کردۆته ( ئاترینۆس ) که یه‌کێک بووه له‌شاره‌کانی ده‌وڵه‌ته گرێکییه‌کان له ئاسیای بچوکدا له‌وێ خوشکی حوکمڕانی ئه‌و شاره‌ی هێناوه .دوای سێ ساڵ مانه‌وه‌ی له‌و شاره و له دورگه‌ی لیسبۆسدا .نامه‌ی ( شا فیلیپ ) ی مه‌کدۆنی پێ ده‌گات تاکو ببێته مامۆستای ئه‌سکه‌نده‌ری کوڕی که له‌دوای ئه‌ودا بووه شا ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره .
ئه‌سکه‌نده‌ر ئه‌رستۆی فه‌یله‌سوفی کرده هاوڕێ و مامۆستا و ڕاوێژکاری خۆی تاوه‌کو له ساڵی 334ی پ.ز دا هێرشه مه‌زنه‌که‌ی بۆسه‌ر ئاسیا ده‌ست پێ‌کرد .ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌سکه‌نده‌ر هه‌ر وڵاتێکی داگیرکردبایه هه‌ر ڕووه‌کێک و گیاندارێکی سه‌یری ئه‌و وڵاتانه‌ی دیبایه نمونه‌ی بۆ ئه‌ریستۆی مامۆستای ده‌نارده‌وه وڵاتی گریک، تاکو پتر ئاگاداری ئه‌و جۆره ڕووه‌ک و گیاندارانه بێت و یارمه‌تی باس و لێکۆڵینه‌وه‌کانی بدات له‌و بوارانه‌دا، تاکو له‌ئه‌نجامدا ئه‌ریستۆ توانی یه‌که‌مین ( باخچه‌ی گیانداران ) له‌جیهاندا دابمه‌زرێنێ و ئه‌و جۆره گیانداره سه‌یرانه‌ی له‌ناو دابنێ و ئه‌و نمونه ڕووه‌کانه‌یشی تێدا بڕوێنێ .
ئه‌ریستۆ توانی له‌ساڵی 333ی پ.ز دا له‌شاری ( ئه‌سینا ) خوێندنگایه‌ک به‌ناوی ( لۆکیۆن ) بکاته‌وه و شاگرده‌کانی به ( ڕۆیشتووه‌کان ) ناوده‌بران، چونکه ئه‌ریستۆی مامۆستایان به ڕویشتنه‌وه ده‌رسی پێ ده‌گوتن و بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ ئه‌و خوێندنگایه‌ی به‌ڕێوه‌برد و ده‌رسی تێدا گوته‌وه و زنجیره کتێبێکی گرنگی له‌و ماوه‌یه دانا .
خوێندنگاکه‌ی ئه‌ریستۆ زۆر له شاگرده‌کانی شاری ئه‌سینای ڕاکێش کرد و بووه مه‌ڵبه‌ندێکی گرنگ بۆ باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی بایۆلۆژی و مێژوویی و کاروباری حوکمڕانی به‌ڕێوه‌بردن .له‌سه‌رده‌می ئه‌م فه‌یله‌سوفه مه‌زنه هیچ بابه‌تێک نه‌مابوو له‌و خوێندنگایه‌ی و له‌ناو کتێبه‌کانیدا باسی لێوه نه‌کرێ و ڕوون نه‌کرێته‌وه .
گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌ریستۆ :
گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه زانستی و فه‌لسه‌فیه‌کانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه مه‌زنه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن :
1-کتێبی ( ئۆرگانۆن ) له ( لۆجیک ) واته مه‌نتیق : ئه‌م کتێبه بریتییه له 3 باش و گرنگترین به‌شیان له‌باره‌ی پێوانه
2-سیاسه‌ت
3-هونه‌ری شیعر
مێژووی 4-گیانداران
5-زانستی گه‌ردوون
6-کتێبی ده‌روون
له فه‌لسه‌فه‌کانی ئه‌ریستۆدا جیهان بریتییه له جۆر و ڕه‌گه‌ز و ڕه‌گه‌زی تایبه‌تی ده‌خرێته ژێر باڵی ڕه‌گه‌زی گشتی و له‌لای ئه‌و ئاده‌میزاد جۆرێکه له ڕه‌گه‌زی گیانداران وگیاندارانیش جۆرێکن له ڕه‌گه‌زی زیندووی فراوانتر .
له‌لای ئه‌م فه‌یله‌سوفه له جیهان دوو بنچینه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه ؛ ئه‌م دووه‌ش بابه‌ت ( الماده ) و شێوه ( الصوره ) یه و ( نه‌فسی ئاده‌میزاد ) نه‌بێت .مادده له‌توانایدا هه‌یه ببێته هه‌موو شتێک گه‌ر شێوه‌یه‌ک وه‌ربگرێت .واته مادده ( هه‌یوولا ) به‌هۆی ( شێوه ) له بارێکه‌وه ده‌چێته بارێکی تر .خودا بزوێنی مادده‌یه و له ژێره‌وه‌ی په‌یژه‌ی بوونه‌وه‌ردا ( شتی بێ گیان ) هه‌یه، له‌دوای ئه‌و ( هه‌یوولا ) یه به‌هۆی شیوه‌ی خۆراک خواردن و گه‌شه‌کردن ده‌بێته ڕووه‌ک که پله‌یه‌ک له شتی بێ گیان ( جماد ) به‌رزتره، ئنجا ئه‌و هه‌یوولا ( مادده ) یه شێوه‌یه‌کی تر وه‌رده‌گرێت ئه‌ویش شێوه‌ی هه‌ست کردنه لێره‌دا ده‌که‌وێته باری گیاندار که شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی وه‌رگرت ده‌بێته ( ئاده‌میزاد ) که پێشکه‌وتووترین بونه‌وه‌ره .
دوا دوای ژیانی ئه‌ریستۆ و مردنی :
کاتێک که ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی له ساڵی 323ی پ.ز دا له‌گه‌رمه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانیدا له‌بابل کۆچی دوایی کرد و حکومه‌تی ئه‌سینا که‌وته ده‌ست دوژمنه‌کانی مه‌کدۆنیا ئه‌ریستۆش یه‌کێک بوو له پشتگیر و یارمه‌تی ده‌رانی مه‌کدۆنییه‌کان، بۆیه دوژمنه‌کانی تاوانی بێ دینی باوه‌ڕنه‌بوون به خوداوه‌ندیان دایه پاڵ ئه‌ویش له‌وه ترسا چاره‌نوسی وه‌کو چاره‌نوسی ( سوکرات ) بێ بۆیه به‌ره‌و شاری ( خلیسیس ) هه‌ڵات و له‌وێ دوای ساڵێک 322 ی پ.ز کۆچی دوایی کرد .
کارتێکردنی ئه‌ریستۆ له فه‌یله‌سوف و زاناکانی دوای خۆی :
ئه‌ریستۆ زانا و فه‌یله‌سوفێکی مه‌زن بوو کارێکی ته‌واوی کرده سه‌ر زانا و فه‌یله‌سوف و ڕۆشنبیرانی دوای خۆی به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر فه‌یله‌سوفه‌کانی ئیسلام، یه‌کێک له‌وانه ( فارابی 870 – 950 ز ) بوو له‌ناو فه‌یله‌سوف و زانا ئیسلامیه‌کاندا به ئه‌ریستۆ ده‌وترا ( مامۆستای یه‌که‌م ) و به فارابیش ده‌گوترا ( مامۆستای دووه‌م ) چونکه زۆر له فه‌لسه‌فه‌کانی شی کرده‌وه و ڕای خۆی به‌رامبه‌ریان ده‌ربڕی له‌دوای ئه‌ویش فه‌یله‌سوفی ئه‌نده‌لوسی ئیبن ڕوشد ( 1126 – 1198 ز ) گه‌لێک له کتێبه فه‌لسه‌فیه‌کانی ( ئه‌ریستۆی شی کرده‌وه، له‌وێشه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ریستۆ بۆ هه‌موو ئه‌وروپا گه‌یشت و سوودیان لێ وه‌رگرت .
Facebook:rahel xalifany
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
