نیشتمانی دایك یان دایكی نیشتمان ئه‌و زارا وه به‌نرخ و پربه‌هایه یه كه‌هه‌میشه دڵسۆزانی گه‌ل و خاك له‌سه‌رده‌م یانه، به‌تابیه‌ت بۆگه‌لێكی چه‌وساوه و زه‌حمه‌تكێشی وه‌ك گه‌لی كورد ئه‌وه‌نده له‌خاك و نیشتمانی خۆی بی به‌ری كراوه كه‌هه‌میشه خه‌ونی به‌نیشتمانی دایكه‌وه بینیوه، لای هه‌مووكه‌س ئاشكرایه كه باوه‌شی دایك هه‌مان تام وچێژی باوه‌شی نیشتمانی هه‌یه بۆیه هاوته‌ریب دایك وخاكی نیشتمان به‌یه‌ك چوێندرا ون، هه‌موودایكێك پێی خۆشه ناچار نه‌كرێت و به‌وپه‌ری سه‌ربه‌رزی رۆڵه‌كانی گه‌وره بكات كه‌دوارۆژشانازیان پێوه بكات خاك ونیشتمانیش به‌هه‌مان شێوه پێی خۆشه رۆڵه‌كانی چاو كراوه و زیره‌ك و ئازابن چوونكه ئه‌و شانازیه بۆوڵات ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بیستین فڵانه وڵات فڵانه سه‌روه‌ری هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی دایكێك رۆڵه‌كه‌ی باش و لێهاتوو په‌روه‌رده‌بكات شانازیه‌كه بۆخۆی ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ك ده‌ڵێن هه‌رمرۆڤێكی مه‌زن ژنێكی مه‌زن له‌پشتیه‌تی، لێره‌وه مه‌به‌ستمه بڵێم گه‌وره‌ی خاك ودایك هانده‌ری هه‌ره به‌هێزن بۆ پاك وبێگه‌ردی هه‌رتاكێك له‌به‌رامبه‌ر وڵات دا.هه‌رمرۆڤێك بی نیشتمان بێت و نه‌زانێت كوی خاك و وڵاتی خۆیه‌تی نامۆده‌بێت وده‌چێته خانه‌ی ئه‌و كۆچه‌ریانه‌ی كه‌ئینتیمایان بۆهیچ شوێنێك نییه‌و هه‌رۆژه‌ی له‌شوێنێك ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن سه‌رگه‌ردانی ئه‌و كه‌سانه هیچی له‌سه‌رگه‌ردانی منداڵێكی بی دایك كه‌مترنیه كه‌له‌وپه‌ری بێنازیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و هه‌میشه چاوی كز‌و برسیان له‌باوه‌شێ گه‌رمی دایكیانه، بۆهه‌رتاكێك سروشت چه‌نده جوانی سحراوی ده‌نوێنێت و بی ئه‌وه‌ی خۆت هه‌ست به‌وه‌بكه‌ی ئه‌وه دیمه جوان و دڵ رفێنه‌كانی سروشت زۆرئاسوده‌ی پێبه‌خشیوی كه‌دواجارئاوێته‌ی روحت ده‌بێت، دایك به‌هه‌مان ته‌مه‌نت له‌هه‌چ قۆناغێكدابێت ئه‌وه‌تۆبه‌سه‌یركردنی دایكی میهره‌بانت ئاسوده‌و دڵخۆش ده‌بیت به‌بی ئه‌وه‌ی خۆت هه‌ست پێبكه‌ی روح وگیانت ئاوێته‌ی سۆزی دایكت ده‌بێت، كه‌واته ده‌بێت هه‌موومان بی هیچ دوودڵ یه‌ك خۆشه‌ویستی ومیهره‌بانیمان بۆئه‌و دوو كائینه گه‌وره‌یه‌هه‌بێت و هه‌میشه بۆیان دڵسۆز‌و خه‌مهۆربین ئه‌ویش (دایك و نیشتمان) ه چوونكه مرۆڤ به‌بی ئه‌و دوانه ناتوانێت پی ناسه‌ی بوون به‌مرۆڤی خۆی بكات...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
