له‌ناوخه‌بات وتێكۆشانی سه‌ختی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی خه‌ڵكی كوردستان حزب ولایه‌نه چه‌په‌كان جێپه‌نجه‌یان دیاربووه، وه‌ك هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكی كردندابوون له‌به‌رامبه‌رداگیركه‌رانی گه‌له‌كه‌مان، وابه‌سته‌بوون به‌ئایدۆلۆژیا ی حزبی و پشت به‌ستن به‌قوتابخانه‌ی فكری وسیاسی یه‌كێك بووه له‌تایبه‌ت مه‌ندییه كانی لایه‌نه چه‌په‌كان هه‌ربۆیه كادره‌كانیان به‌ئاسانی پۆلێن ده‌كران له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری سه‌رگۆره‌پانی خه‌بات، ده‌كرێت بڵێین به‌شێك له‌حزب ولایه‌نه چه‌په‌كان له‌ژێركاری گه‌ری حزبی كۆمۆنیستی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوودابوون هه‌ربۆیه دوای روخانی دیواری به‌رلین له‌ساڵی 1989وهه‌ره‌س هێنانی ئایدۆلۆژیای شكست خوادوی ماكسیزم ئه‌وه راسته‌و خۆ لایه‌نه چه‌په‌كانی كوردستان كه‌وتنه قۆناغی مت بوون و پاشه‌كشه‌ی سیاسی وجه‌ماوه‌ری، دوای راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان له‌ساڵی 1991 لایه‌نه‌سیاسیه‌چه‌په‌كان نه‌ك نه‌یان توانی له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌ی نوی هه‌نگاو بنێن به‌ڵكو زۆربه‌خێرایی كێرڤی جه‌ماوه‌ریان هاته خوارو له‌روی قه‌باره‌و پێك هاته‌وه بچوك بوونه‌وه، له‌كاتێكدا دوای ئازادی باشوری كوردستان له‌هه‌موو كات پێویست تربووكه‌یه‌كگرتووبن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر جیاوازیه‌كان و نه‌مانی په‌راگه‌نده‌یی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی كوردستانی، به‌داخه‌وه هیچ هێزێكی سیاسی خۆی نه‌كردبه‌خاوه‌نی گرێدانی هزرو توانای ئه‌و كه‌سایه‌تی و رێكخراو لایه‌نانه‌ی به‌رگری له مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌كرێت بڵێن تاكو نه‌فه‌س و هیوایه‌ك بۆلایه‌نه چه‌په‌كان ماوه پێویسته به‌هه‌ست كردن به لێپرسراویه‌تێكی كوردانه‌خه‌باتی بی وچان بكرێت بۆ چاكسازی ریشه‌یی و دووباره بنیات نانی ته‌وژمی بیری چه‌پی كوردستانی، ئه‌زموونی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باشترین به‌ڵگه‌ن بۆده‌رخستنی توانای جه‌ماوه‌ری حزب و لایه‌نه چه‌په‌كان ئه‌وه له‌كاتێكدا به‌سه‌دان كادر و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی چه‌پ و پیِشكه‌وتوخواز له‌گۆره‌پانی سیاسی كوردستاندا بوونیان هه‌یه به‌ڵام له‌وپه‌ری په‌رته‌وازه‌یدان و هیچ هێزو بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌پ له‌كوردستان نه‌ی توانیووه ببێته سێبه‌ر بۆیان، واتادواجار دورله‌بیركردنه‌وه‌ی ته‌سك و به‌رژه‌وه‌ند تاكه‌كه‌س چه‌په‌كانی كوردستان پێویسته گه‌ڵاڵه‌ی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و فكری بكه‌ن بۆده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا تێی كه‌وتوون، له‌چه‌ندمانگی رابردوو یه‌كگرتنی چه‌ندلایه‌نێكی سیاسی چه‌پی كوردستانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كگرتنیان راگه‌یاند كاریگه‌ری ئه‌م یه‌كگرتنه زویان دره‌نگ له‌مه‌یدانی پراكتیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت چوونكه چه‌په‌كان له‌هه‌مووكه‌س باشترده‌زانن تاكه ده‌روازه‌ی ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانی گه‌شه كردن و په‌رش وبڵاوی ته‌نهاو ته‌نها یه‌كگرتن ویه‌كبوونیانه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
