
- ئێستا كه‌س له لقی چوار ناترسێ
- دڵنیاین له‌وه‌ی كه ئێمه‌ش كه‌م و كورتیمان هه‌یه و شیاوی ئه‌وه‌ین كه هه‌ڵه‌مان كردبێت
- ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێك بێته لای ئێمه و سوور بزانین گۆڕان ده‌عمی ده‌كات، ده‌عوه‌تمان بكات و بڵێت پێویستمان به هاوكاری ئێوه‌یه بۆ رێزلێنان، ئێمه ده‌ڵێین به‌سه‌رچاو
- ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن له ناو پارتیدا باڵباڵێن هه‌یه، ده‌یانه‌وێت باڵ دروست بێت، به‌ڵام دروست نابێت
- ئه‌و شتانه‌ی كه گۆڕان باسی ده‌كرد و ده‌یان گوت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك جیا بوینه‌ته‌وه، خۆ ئه‌و هۆكارانه هه‌ر وه‌ك خۆیان ماون!
ئا/ زیره‌ك نامۆ- تایبه‌ت به چاوگ
به درێژایی مێژوی پارتی لقی چواری ئه‌و حیزبه به ئه‌ندازه‌ی لقه‌كانی دیكه‌ی جێگای بایه‌خ و گرنگیدان نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ رابردوو ره‌نگه چه‌ندین هۆكاری سیاسی رێگر بووبێت، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی به‌رپرسی لق له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا و ئه‌و گرنگیدانه‌ی كه له ئێستادا پارتی ده‌یه‌وێت به لقی چوار و سلێمانی بدات، چاودێران و راڤه‌كارانی سیاسی هێناوه‌ته سه‌ر چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆر به‌جۆر، به تایبه‌ت له رابردوودا هه‌میشه پارتی له سلێمانی خۆی به میوان ده‌زانی و بۆ یه‌كێتیش له هه‌ولێر به هه‌مان شێوه، لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێنه پێشه‌وه، ئایا تا ئێستاش پارتی هه‌ر میوانه له سلێمانی؟ یان بۆته خاوه‌ن ماڵ، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵویستی پارتی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی له هه‌ولێر و دهۆك چۆنه؟ وێڕای بوونی لقی چوار مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له لایه‌ن پارتیه‌وه له سلێمانی چی بوو؟ بۆچی خه‌ڵكی سلێمانی له لقی چوار ده‌ترسن؟ بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندین پرسیاری تر، وه‌كو گۆڤاری چاوگ به پێویستمان زانی له نزیكه‌وه له گه‌ڵ به‌رپرسی لقی چوار "هیوا ئه‌حمد" ئه‌م دیمانه‌یه ساز بكه‌ین.
هه‌میشه له رابردوودا له لایه‌ن به‌رپرسانی پارتیه‌وه بووبێت یان چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كرا كه پارتی له سلێمانی و ناوچه‌ی سه‌وز میوانه، به‌ڵام به‌رپرسی لقی چوار ئه‌مه به پێچه‌وانه ده‌بینێت و ده‌ڵێت "ئێره ناوچه‌ی سه‌وز نییه، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و شاری سلێمانییه، بۆ هه‌موو لایه‌كمان وه‌كو یه‌كه، ئێمه‌ش هیچ ڕێگرییه‌كمان له لایه‌ن برایانی یه‌كێتیه‌وه لی نه‌كراوه، له فه‌رمانگه ره‌سمیه‌كانیش هیچ جۆره كێشه و گیروگرفتێكمان نییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئیش بكه‌ین، ئیشی خۆمان ده‌كه‌ین و كه‌سیش ڕێگریمان لێ ناكات، هه‌روه‌ك ڕێگری له كه‌سی تریش ناكرێت، له هه‌مان كاتدا ئێمه میوان نین و خۆمان به به‌شێك له خه‌ڵك و خه‌ڵكیش به به‌شێك له خۆمان ده‌زانین، وه خۆمان به خزمه‌تكاری ئه‌و خه‌ڵكه ده‌زانین" به‌ڵام ئایا پارتی له هه‌ولێر و دهۆك، هه‌مان هه‌ڵویستی یه‌كێتی له سلێمانی هه‌یه؟ له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت "هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێره‌مان هه‌یه، چۆنكه لێره خۆمان به میوان نازانین ئه‌وانیش له‌وێ به میوان نازانین، له كوردستان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین، هاوسه‌نگی هه‌یه و رێز له به‌رامبه‌ر ده‌گرین و ئازادی را ده‌ربڕین و دیموكراتی و ئازادی كار كردنی پارته سیاسیه‌كان هه‌یه، كه له په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، بۆیه كار كردن لێره بۆ ئێمه ئازاده و له وێش بۆ برایانی یه‌كێتی و ئه‌حزابه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه، له‌م باره‌یه‌وه هیچ گیر و گرفتێك نییه"
له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا پارتی ئاڵوگۆڕ به به‌رپرسی لقی چوار ده‌كات، ئه‌مه‌ش ره‌نگه به هۆی چالاك نه‌بونی به‌رپرسی پێشوه‌وه بوبێت، له‌م باره‌یه‌وه "هیوا ئه‌حمه‌د" وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له كاركردندا هه‌ر كه‌سه و شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه، ده‌ڵێت "هه‌ر كه‌سێك به شێوازێك كار ده‌كات، شێوازی ئێمه‌ش له‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد كه خزمه‌تی كرێكاران بكه‌ین، له ڕۆژێكدا نزیكه‌ی 300 كه‌س له‌وانه‌ی كه حه‌قی كرێكارێك چه‌نده بۆمان دیاری كردن و پێمان دان، پاشان ڕێز لێنانمان بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك كرد، وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له زنجیره درامای نامه‌كانی ئه‌شره‌فدا به‌شدار بوون، دواتر بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم و كه‌ریم زه‌ند پاشان بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره عومه‌ر دڵ پاك رێزلێنانمان كردووه، هه‌روه‌ها بۆ نوسه‌ران و مامۆستایانی ئایینی و ماف په‌روه‌ران به هه‌مان شێوه، له راستیدا ئه‌وانه زۆرن و ناكرێت لێره‌دا ناوی هه‌موویان بێنین، له‌و رێ‌و ڕه‌سمانه به‌رده‌وامین، جگه له‌مانه‌ش جلوبه‌رگمان بۆ 750 قوتابی هه‌ژار نشین دابین كردووه، ئێستاش كۆمه‌ڵێك كاری ترمان به‌ده‌سته‌وه‌یه" هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به به‌رپرسی پێشوی لقی چواری پارتی ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت "ره‌نگه ئه‌و هه‌ڤاڵه به‌ڕێزه‌ی پێشتر لێره بوبێ زۆر له من باشتر كاری كردبێت، من ئه‌وه نازانم، به‌ڵام من خۆم ویژدانم ئاسوده‌یه به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌م چوار مانگه‌ی كه هاتوومه‌ته ئێره وه‌ك به‌رپرسی لق، ئه‌و هه‌نگاوانه‌م ناوه" دواتر به‌رپرسی لقی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له رێگه‌ی دیداره‌كانی و تێكه‌ڵ بوونی به جه‌ماوه‌ر، مه‌به‌ستیانه جارێكی تر خۆیان به هێز بكه‌نه‌وه و ده‌ڵێت " تا ئێستا (7000) كه‌سم له‌ناو باره‌گای لقدا بینیوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گوێ له خه‌ڵك بگرین و بزانین كه‌م و كورتیمان چییه و چۆن خۆمان به‌هێز بكه‌ینه‌وه و چۆن خۆمان خۆشه‌ویست بكه‌ین، ئه‌و دابڕانه‌ی كه هه‌بووه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر حیزبه‌كانی له خه‌ڵك دوور خستۆته‌وه، ئێمه وه‌كو پارتی ده‌مانه‌وی له شاری سلێمانی ئه‌گه‌ر دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌كیشمان هه‌بوبێت، نزیك ببینه‌وه و بتوانین كه‌م و كورتیه‌كانی خۆمان چاك بكه‌ین، چونكه دڵنیاین له‌وه‌ی كه ئێمه‌ش كه‌م و كورتیمان هه‌یه و مرۆڤ شایه‌نی هه‌ڵه كردنه، ئێمه‌ش شایه‌نی ئه‌وه‌ین كه هه‌ڵه‌مان كردبێت و ده‌مانه‌وێ ئه‌گه‌ر له شوێنێك خاڵێكی لاوازمان هه‌بێت، چاكی بكه‌ینه‌وه و خاڵه به‌هێزه‌كانیشمان به‌هێزتر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانین ئامانجه‌كانی خۆمان بپێكین"
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه پارتی له رێگه‌ی لقی چواره‌وه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پێدانی پاره‌وه خه‌ڵك به لای خۆیدا كێش بكات، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به تایبه‌ت پزیشكان و رۆژنامه‌نوسانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسی لقی چواری پارتی ئه‌مه به ناڕاست ده‌زانی و ده‌ڵێت "ئێمه پاره دابه‌ش ناكه‌ین، وه من یه‌كه‌م جاره كه ئه‌مه ده‌بیستم و ئه‌مه دووره له ڕاستیه‌وه"
جیاواز له رابردوو ئه‌مجاره پارتی ده‌یه‌وێت گرنگیه‌كی زیاتر به شاری سلێمانی بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا لقی چوار ده‌یتوانی هه‌ر خۆی كاره‌كانی رایی بكات، له‌م باره‌یه‌وه "هیوا ئه‌حمه‌د" ده‌ڵێت "ئه‌و نوسینگه‌یه كاك عیزه‌دین به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌رپرسیه‌تی، چه‌ند هه‌ڤاڵیكی تر كه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندین واته سه‌ركردایه‌تی ئێمه‌ن له‌وێ ئه‌ندامن، ناویشی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانییه و سه‌رپه‌رشتی لقه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، ئێمه له جیاتی نوسراو و شته‌كان بنێرین بۆ مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌ینێرین بۆلای ئه‌وان و له‌وێ وه‌ڵامه‌كان وه‌رده‌گرینه‌وه و كاری پێویستیش هه‌ر ئه‌وان ده‌یكه‌ن" به‌ڵام هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م نوسینگه‌یه مه‌ركه‌زیه‌تی بڕیاردانی له لقی چوار سه‌ندۆته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسی لقی چوار ده‌ڵێت "ده‌سه‌ڵاتی ئێمه پێشتر چۆن بووه هه‌ر هه‌مان شێوه‌یه، ئێمه ڕێگاكه‌مان بۆ نزیك بووه‌ته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ نوسراوه‌كان ئاراسته‌ی مه‌كته‌ب سیاسی بكه‌ین و له‌وێوه وه‌ڵام وه‌ربگرینه‌وه، ئێستا ئه‌ندامێكی مه‌كته‌ب سیاسی كه كاك عیزه‌دینه له‌و سه‌ركردایه‌تییه‌یه و ئێمه ڕۆژانه گۆڕینه‌وه‌ی بیر و رامان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، ده‌سه‌ڵاته‌كانیشمان وه‌ك خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ر به‌هێز تر نه‌بوبێت لاوازتر نه‌بووه"
زۆرێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه لقی چواری پارتی گرنگیه‌كی تایبه‌ت به به‌شێك له‌و رێكخراوانه ده‌دات، ئه‌مه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه یان پارتی ده‌ست له كاروباری ئه‌و رێكخراوانه وه‌رده‌دات، یان خودی رێكخراوه‌كان به‌و شێوه‌ی كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن سه‌ربه‌خۆ نین و له ژێره‌وه سه‌ر به پارتین، له‌م باره‌یه‌وه "هیوا ئه‌حمه‌د" ده‌ڵێت "نه‌خێر به‌و شێوه‌یه نیه، له هه‌مان كاتدا شتێكی زۆر ئاساییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێكخراو و سه‌نته‌رێك بانگهێشتمان بكات، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه سه‌ر به برایانی یه‌كێتی یان تا ڕاده‌یه‌ك به‌ینیان له‌گه‌لڕ گۆڕانیشا هه‌بێت، بێن و بڵێن پێویستمان به‌وه‌یه كه هاوكاریمان بكه‌ن، بۆ ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌كو كه‌مال چالاك، ئێمه ده‌ڵێین به‌سه‌ر چاو، بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بده‌ین كه ئه‌و سه‌نته‌ره كێ ده‌عمی ده‌كات یان كێ هاوكاریه‌تی، چونكه ئه‌و سه‌نته‌رانه خه‌ڵكی جۆر به جۆر له خۆ ده‌گرن، خه‌ڵكی تیایه پارتیه و تیایه‌تی گۆڕانه و خه‌ڵكی تێدایه كۆمه‌ڵه یان شیوعیه یان هه‌ر حیزبێكی تره، ئێمه گوێمان به‌وه نه‌داوه و ئێستاش گوێی پێ ناده‌ین، هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ر سه‌نته‌رێك بێته لای ئێمه و سوور بزانین گۆڕان یان یه‌كێتی و هه‌ر حیزبێكی تر ده‌عمی ده‌كات، ده‌عوه‌تمان بكات و بڵێت پێویستمان به هاوكاری ئێوه‌یه بۆ ڕێز لێنان له هونه‌رمه‌ندێك یان له نوسه‌رێك یان له شاعیرێك، ئێمه ده‌ڵێین به‌سه‌رچاو، ته‌نانه‌ت به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین" به‌ڵام پێشتر له سلێمانی له لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌م جۆره كارانه نه‌كراوه، واته به‌و شێوه‌یه خه‌ڵاتی به سه‌ر هونه‌رمه‌ند و رۆشنیرو...هتد دابه‌ش نه‌كردووه، كه‌واته مه‌به‌ست له‌م كارانه‌ی ئێستای لقی چوار چیه؟ له وه‌ڵام ئه‌م پرسیاره‌دا ناوبراو ده‌ڵێت "ئێمه چه‌ند په‌یامێكمان هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر دۆستی هونه‌ر و بواری ڕۆشنبیرین، ئه‌مه په‌یامی من نیه، به‌ڵكو په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆكه كه ئێمه تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بین و خۆمان له خه‌ڵك جیا نه‌كه‌ینه‌وه، خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و مامۆستا ئایینیه‌كان و ڕوناكبیره‌كانیان خۆشده‌وێت، بۆیه ئێمه له لایه‌ك ده‌مانه‌وی له‌م رێگه‌یه‌وه ئاسووده‌یی به ده‌رونی خۆمان ببه‌خشین و بڵێین ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌ین، له لایه‌كی تر وه‌كو حیزبیش پێیان بڵًێین كه ئێمه له ئێوه جیا نین و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی چه‌ند ساڵه خزمه‌تی ئێوه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش ئاماده‌ین خزمه‌تیان بكه‌ین" به‌رپرسی لقی چوار له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشنیارێك ده‌خه‌نه به‌رده‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌ڵێت "بێگومان ئه‌مه هاندانێكه بۆ گه‌نج و كوڕ و كچه لاوه‌كانمان، ئه‌وانه‌ی كه له بواری ڕۆشنبیری و هونه‌ریدا كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر له كاری خۆیان به‌رده‌وام بن، له داهاتوودا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێ ده‌به‌خشرێت، وه‌كو مامۆستا كه‌ریم زه‌ندی مێژوو نوس و جوگرافی ناس، یان وه‌كو هونرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌كو عه‌دنان كه‌ریم، یان وه‌كو كاكه عومه‌ر دڵپاك، یان شاعیرێكی گه‌وره‌ی وه‌كو مامۆستا حمه عمر عوسمان، ئه‌مانه هه‌موویان جێگه‌ی ڕێز و ته‌قدیرن، هه‌رچه‌ند هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه شایه‌نی ڕێزن، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه و له بوارێكدا كار ده‌كات، ئێمه هه‌وڵَ ده‌ده‌ین له گه‌ڵ حیزبه سیاسیه‌كانی تردا كاری باشتر بكه‌ین، من پێشنیارێكم هه‌یه و ده‌مه‌وێ له‌گه‌لڕ برایانی یه‌كێتی و گۆڕان و حیزبه‌كانی تر به هاوده‌نگی و ده‌ست له ناو ده‌ست، كۆمه‌ڵێك ڕێز لێنان بكه‌ین بێ گوێدانه لایه‌نی سیاسی، گرنگ ئه‌وه‌یه به هه‌موومانه‌وه خزمه‌تی ئه‌م شاره بكه‌ین، جا مه‌رج نییه هه‌ر بواری هونه‌ری بگرێته‌وه، ڕه‌نگه بواری كوَمه‌ڵایه‌تی وئایینی و وه‌رزشی و كلتوریش بگرێته‌وه"
له‌گوَڤارێكدا هاتووه به‌رپرسی لقی چوار شانازی به پاراستنه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ندی كه‌س ته‌نانه‌ت له ناو هێنانی لقی چوار ترسی هه‌بێت، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئێستا پاراستن نیه "هیوا ئه‌حمه‌د" دوباره شانازی به پاراستنه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت "حه‌ق نیه خه‌ڵك له پاراستن بترسێت، به‌ڵام من ئێستا پاراستن نیم و كاری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی ده‌كه‌م و من ئه‌گه‌ر كه‌سێكی سیاسی نه‌بومایه ده‌بوومه شاعیر، چونكه من هه‌ستم زۆر ناسكه و یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه شیعر ده‌نووسم و ئاوازیشم بوَ گوَرانی داناوه، هه‌ر له مناڵیه‌وه حه‌زم له‌كاری هونه‌ری بووه و له كاری شانۆشدا به‌شداریم كردووه، له هه‌مان كاتدا وێنه‌كێشیشم و ده‌توانم وێنه بكێشم، زۆر حه‌زیشم له گۆرانییه و ئاواز و هه‌ڵپه‌ڕینه، به‌ڵام كه من شانازیم به پاراستنه‌وه كردووه، پاراستن ده‌زگایه‌كی ئه‌منی ستراتیژییه بۆ كورد، واته پاراستن ده‌زگایه‌كی داپڵۆسێنه‌ر نییه، ئه‌وه‌ی كه پاراستن به‌و شێوه‌یه ده‌ناسێنێت ئه‌وه پاراستن نییه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه ناحه‌زی پاراستنن و وا پیشانی ده‌ده‌ن، ئه‌گینا پاراستن ده‌زگایه‌كه خزمه‌تی ئاسایشی هه‌رێم ده‌كات و ڕێگا ده‌گرێت له كاری تیرۆرستی، به هاوكاری له‌گه‌لڕ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزی پێشمه‌رگه و پۆلیس توانیویانه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، بۆیه شانازی پێوه ده‌كه‌م و ره‌نگه سه‌ره‌تا به هه‌ڵه لێمان تێگه‌یشتبن، به‌ڵام كه زانیان ئامانجی ئێمه چیه و ده‌مانه‌وێ چه‌ند شتێكی جوان پیشان بده‌ین، ئێستا كه‌س له لقی چوار ناترسێ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ناكه‌ین ركابه‌ری ئێمه قسه‌ی باشمان بۆ بكات، من له ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگدا (7000) كه‌سم له‌ناو لقدا بینیوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه خه‌ڵك سه‌ردانی لق ده‌كات، من شه‌وانیش ده‌گه‌ڕێم، ئه‌گه‌ر له‌خۆم بترسم نه‌م ده‌گوت شه‌وان ده‌گه‌ڕێم، نه خه‌ڵك له من بترسێ و نه منیش له خه‌ڵك ده‌ترسم"
هه‌روه‌كو باس ده‌كرێت به‌رده‌وام شه‌ڕێكی نادیاری باڵباڵێن به‌رۆكی پارتی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی پارتی ئه‌وه به ناڕاست ده‌زانن، كه‌چی له مه‌ڕ پرسی باڵباڵێن له ده‌ڤه‌ری بیتوێن به ئاشكرا ئه‌ندامانی پارتی دژایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی لی كه‌وتۆته‌وه، له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسی لقی چوار ده‌ڵێت "من له لقی چوارم له ڕانیه و قه‌ڵادزێ نیم و ئاگام له‌وه نییه، به‌ڵام ئاگام له‌وه هه‌یه كه له‌ناو پارتی بالڕ باڵێن نییه، ره‌نگه دوو كه‌س یان سێ كه‌س به‌یه‌كه‌وه زیاتر بگونجێن له سێ كه‌س و چوار كه‌سی تر، به‌ڵام به واتای بالڕ باڵێن له‌ناو پارتیدا نییه، ئه‌وانه‌شی كه وا ده‌ڵێن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه بالڕ دروست بێت، به‌ڵام دروست نابێت" به‌ڵام ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی باڵێكی ریفۆرم له ناو پارتیدا هه‌یه، كه‌وایه كێن ئه‌وانه‌ی باس له ریفۆرم ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیان چیه؟ له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو لایه‌ك خوازیاری ریفۆرمن و ده‌ڵێت "سه‌باره‌ت به ریفۆرم جه‌نابی سه‌رۆك وا ئه‌ڵێت، كاك نێچیرڤان وا ئه‌ڵێت، كاك مه‌سرور وا ئه‌ڵێت، هه‌روه‌ها كاك فازڵ میرانیش وا ئه‌ڵێت، ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه پارتی زیاتر گه‌شه بكات، چونكه پارتی زۆر گه‌وره بووه، په‌ندێكی كوردیش هه‌یه كه ئه‌ڵێت داری به‌به‌ر به‌ردی تێ ده‌گیرێت، پارتیش به‌ری هه‌یه و به‌روبومه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه خزمه‌تێكی گه‌وره به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، له‌و نێوه‌نده‌شدا هێزی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌یناسن و له ناو خۆشدا زۆر گه‌وره بووه، بۆیه هه‌ندێ خه‌ڵك ته‌حه‌مولی ئه‌مه ناكات و پێی وایه كه ئه‌مه نابێت وابێ، بۆیه پارتی پێویستی به‌وه‌یه كه جارێكی تر به‌خۆیدا بچێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر بێت و هه‌نگاو بنێ، به‌ڵام هه‌نگاوی هێمنانه و ژیرانه و مه‌نتقی به‌دوور له مه‌نتقی هێز"
پارتی له سلێمانی 23000 ئه‌ندامی هه‌یه و له نێوان ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نها 11000 دانه‌یان به‌شدارییان له كۆنفراسدا كردووه، ئه‌مه قسه‌ی به‌شێك له كادیرانی پارتییه، به‌ڵام "هیوا ئه‌حمه‌د" ئه‌مه به ناڕاست ده‌زانێت و ده‌ڵێت "ئه‌مه ڕاست نیه چونكه له‌ناو پارتیدا تا ئێستاش لایه‌نگر هه‌یه و پاڵێوراو هه‌یه و ئه‌ندام هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه به‌شدا ری كردووه جه‌ماوه‌ری پارتی نییه، به‌ڵكو ئه‌ندامه، چونكه پاڵێوراو و ئه‌وه‌ی كه ناوی نه‌بوبێت له رێكخستن به‌شداری نه‌كردووه، له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی كه ئێمه هاتوین سه‌دان خه‌ڵك په‌یوه‌ندیان پێوه كردووین، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری مه‌كته‌بی ڕێكخستن بووه كه نابێ ئه‌وانه داخلی ناو هه‌یكه‌لی ڕێكخراوه‌یی و ته‌نزیمی پارتی بن تا دوای كۆنگره، بۆیه نه‌مان توانیوه له‌ناو هه‌یكه‌لی ڕێكخستندا جێگه‌یان بكه‌ینه‌وه و به‌شداری ده‌نگ دانیان نه‌كرد، جگه له‌وه خه‌ڵكێكی زۆریش ئه‌م ماوه‌یه هاتن دوباره بۆ رێكخستن، به‌ڵام هه‌ر به‌پێی ئه‌و ته‌وجیهاتانه‌ی بۆ ئێمه هاتبوون، نه‌مان توانی داخڵی رێكخستنیان بكه‌ین، چونكه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه وه‌رگرتن بۆ ناو هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی پارتی ڕاگیراوه، بۆیه 3700 كه‌س نه‌یتوانی ده‌نگ بدات، به‌ڵام ئێستا 15 ئه‌ندام كوَنگره‌مان هه‌یه جگه له‌سه‌ربازی و ده‌زگای ئه‌یلول وهه‌ڵگرانی مه‌دالیای بارزانی و كوَتایی ئافره‌ت"
له ماوه‌ی رابردوودا له ناوه‌ندی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كرا كه نزیك بوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی مه‌ترسی بۆ سه‌ر پارتی دروست ده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت "ئێمه زۆر حه‌ز ئه‌كه‌ین ئه‌وان یه‌ك بگرنه‌وه و دوعاشیان بۆ ده‌كه‌ین، یه‌كگرتنه‌وه‌یان نه سوود و نه زیانی بۆ ئێمه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه دوو لایه‌نی دژ به‌یه‌ك ببنه‌وه برا بۆ كورد باشه، به‌ڵام پێمان وایه كه ئاسان نه‌بێت، چونكه ئه‌و شتانه‌ی كه گۆڕان باسی ده‌كرد و كه ده‌یان وت له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك جیا بوینه‌ته‌وه، خۆ ئه‌و هۆكارانه هه‌ر وه‌ك خۆیان ماون، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌وان له نێوان خۆیاندا زۆر شتیان له‌سه‌ر یه‌كتر ووت، هه‌ربۆیه ئه‌و شتانه ساڕێژكردنیان ئاسان نیه، هه‌رچه‌ند من پێم وایه شه‌ڕی گۆڕان و یه‌كێتی ته‌نیا راگه‌یاندن نه‌بوو، یه‌كگرتنه‌وه‌شیان هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك بۆ پارتی دروست ناكات و ئێمه زۆریش حه‌ز ده‌كه‌ین" به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی هیچ زیانێكی به پارتی نه‌گه‌یاندووه، ؟ "هیوا ئه‌حمه‌د" ده‌ڵێت "هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك كه ده‌كرێت له كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌ری سلبی و ئیجابی هه‌یه، به‌شێكی زیاتره و به‌شێكی كه‌متره"
دوای تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس "سه‌رده‌شت عوسمان" گرژی كه‌وته نێوان گۆڕان و پارتی، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك داوای هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یان ده‌كرد، كه‌وایه ئێستا نێوانی پارتی و گۆڕان له چ ئاستێكدایه؟ به‌رپرسی لقی چوار له كۆتایی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا و له وه‌ڵامی دوا پرسیارمان ده‌ڵێت "ئێمه له لقی چوار هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمیمان نییه، ئیتر نازانم له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌ب سیاسی چۆنه و چۆن نیه، به‌ڵام تا ئێستا نه ئه‌وان هاتوون بۆلای ئێمه و نه ئێمه‌ش چوین بۆلای ئه‌وان، به‌ڵام به‌ڕێزه‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه"
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
