
بۆ رای گشتی
هه‌ر وه‌ك ده‌زانرێت كۆماری ئیسلامی ئێران، به هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر گه‌لانی ئێران، پێی ناوه‌ته ساڵی (2011) ه‌وه.رۆژ نیه كه میدیا هه‌رێمی و جیهانییه‌كان هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی زیندانیانی گرتووخانه‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت گیراوانی سیاسی بڵاو نه‌بێته‌وه.له‌مرۆژانه‌دا دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه دژی ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی زیندانی سیاسی كورد، حه‌بیبوڵا له‌تیفی، به‌داخه‌وه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی حسێن خزری، رای گشتی به‌تایبه‌ت چالاكانی مافی مرۆڤی هه‌ژاند.له دۆخێكی وه‌هادا كه ئێران هه‌موو یاسا نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ته‌نانه‌ت یاسا نێوخۆییه‌كانیشی پێشێل ده‌كات، شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه باقی زیندانیانی تری سیاسی كه سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له ناكاودا له‌سێداره بدرێن.بۆیه له هه‌موو رێكخراوه نێوه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤی، راگه‌یاندنه ئازاد و سه‌ربه‌خۆوه‌كان، رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، پارته سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌ر تاكێكی به‌رپرسیار له مه‌ڕ پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ داوا ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر كرده‌وه نامرۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هوشیار بێت و به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌م قۆناغه‌دا ببنه په‌رژینێك بۆ پاراستنی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه له‌به‌ر مه‌ترسی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمی سێداره‌ن.هاوكات ئێمه وه‌ك فیدراسیونی زیندانیانی سیاسی كوردستان پشتگیری ده‌كه‌ین له پێشنیاری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ داخستنی دوكان و بازار و نه‌چوونه سه‌ر كار له رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی (2011.1.22) واتا دووی رێبه‌ندانی 1389 هه‌تاوی.
هه‌روه‌ها گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان، داموده‌زگا ناحكومییه‌كان، پارته سیاسییه‌كان و له هه‌موو چالاكوانانی بواره جۆراجۆره‌كان داوا ده‌كه‌ین كه به‌شداری خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بكه‌ن له رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی (2011.1.20) كاتژمێر دووی پاش نێوه‌ڕو له‌به‌رده‌م باخی گشتی به‌ره‌و به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سڵیمانی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه كه ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نوێی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
فیدراسیونی زیندانیانی سیاسی كوردستان
2011.1.18
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
