مه‌ولانای رۆمی ده‌گێرێته‌وه: جارێك ده‌روێشێك به خۆیی و گوێ درێژه‌كه‌یه‌وه میوانی ته‌كیه‌یه‌ك ده‌بێ، ده‌یه‌وێ شه‌و له‌وێ بمێنێته‌وه، گوێدرێژه‌كه‌ی ته‌سلیمی خزمه‌تكاری ته‌كیه ده‌كات تا بۆی بحه‌وێنێته‌وه، ئێواره ده‌روێشه‌كانی ته‌كیه به گوێدرێژی میوانه‌كه‌یان ده‌زانن، ده‌مێكیش ده‌بێ نانێكی باشیان نه‌خواردووه، به دزیه‌وه ده‌چن گوێدرێژی ده‌روێشه‌كه ده‌فرۆشن و جه‌مه خواردنێكی باشی بۆ خۆیان و میوانه‌كه‌یان پێ ده‌كڕن، شه‌و دوای ئه‌وه‌ی تێر گۆشت و پلاو ده‌خۆن، ده‌روێشه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به شایی و هه‌ڵپه‌رین و كه‌یف خۆشی، هه‌موو پێكه‌وه هه‌ڵ ده‌په‌رن و هاوار ده‌كه‌ن (كه‌ر ڕۆی..كه‌ر رۆی) ده‌روێشی میوانیش له‌گه‌ل ئه‌وان ده‌ست ده‌كات به هه‌ڵپه‌رین و هاوار ده‌كات (كه‌ر ڕۆی كه‌ر رۆی) بێئه‌وه‌ی له‌ماناكه‌ی تێ بگات، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌و كه‌یف و شادی و هه‌لپه‌رینه به پاره‌ی گوێدرێژه‌كه‌ی ئه‌و كراوه!! به‌یانی پێش ئه‌وه‌ی میوان له خه‌و هه‌ستێ ده‌روێشه‌كانی ته‌كیه هه‌ر یه‌كه‌و به‌لایه‌ك دا خۆیان ون ده‌كه‌ن، كاتێك ده‌روێشی میوان به‌خه‌به‌ر دێ و ده‌یه‌وی بڕوات، ده‌چێته سۆراغی گویدرێژه‌كه‌ی لای خزمه‌تكاری ته‌كیه، ئه‌ویش پێی ده‌لێ كه گوێدرێژ نه‌ماوه، ده‌روێش خۆی له خزمه‌تكار تووڕه ده‌كات كه بۆچی ئاگاداری نه‌كردۆته‌وه، ئه‌ویش پێی ده‌لێ: قوربان ویستم پێت بلێم به‌لام كاتێك هاتم دیتم جه‌نابت له هه‌موان به گووڕتر هه‌ڵده‌په‌ری و ده‌تگووت (كه‌ر ڕۆی كه‌ر رۆی) منیش وام زانی به قسه‌ی تۆ بووه!! ئه‌وجار ده‌روێش په‌نجه‌ی خۆی گه‌ست و زانی چه‌ند ساویلكه بووه، بێ ئه‌وه‌ی بزانێ مه‌سه‌له‌كه چیه ئاوا كه‌وتۆته هه‌لپه‌رین!!.
ئه‌و چیرۆكه بۆ په‌ندو وانه وه‌ر گرتن گووتراوه نه‌ك بۆ پێكه‌نین، بۆ ئه‌وانه وتراوه كه دوای شتێك ده‌كه‌ون و بۆی هه‌ل ده‌په‌ڕن بێ ئه‌وه‌ی تێی بگه‌ن و هۆكاره‌كه‌ی بزانن..بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیانه یان له زه‌ره‌ریان!! ئێمه‌ی كورد چ وه‌ك میلله‌ت و چ وه‌ك حكومه‌ت وه‌ك ئه‌و ده‌روێشه‌مان لێهاتووه!! بووینه‌ته كۆرسی هه‌ڵپه‌رین و سه‌ما كردن..كوێرانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا هه‌ڵده‌په‌ڕین و به ئاوازی ئه‌وان سه‌ما ده‌كه‌ین بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ بكه‌ینه‌وه‌و له ئامانجه‌كه‌ی تێ بگه‌ین.
بۆ هه‌موو بۆنه‌یه‌ك شایی و هه‌ڵپه‌ركێ ئاماده‌یه..بۆ هه‌موو ناسراوو نه‌ناسراوێك، بۆ هه‌موو ئاشنا‌و بێگانه‌یه‌ك بێ قه‌یدو شه‌رت ده‌رگای ولاتمان له‌سه‌ر پشته به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بێگانه‌یه گۆرانی بێژ یان كۆمپانیای نه‌وت بێ!! هه‌ر شتێك ریكلامی بۆ بكرێ ئێمه یه‌كه‌م كریارین..زێری خۆمان ده‌گۆرینه‌وه به زبڵ و خاشاكی ده‌ره‌وه..نه‌ك گڵی دوور به‌لكو زه‌هره‌كه‌شی به ده‌رمان ده‌زانین..ئه‌وه‌ی لای میلله‌تانی تر كۆن ده‌بێ ئێمه به‌وپه‌ری حه‌ماسه‌ته‌وه زیندووی ده‌كه‌ینه‌وه..ڕاگه‌یاندنه‌كانمان به‌رماوه‌ی دراوسێ عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌كان ده‌رخواردی بینه‌رو بیسه‌ری كورد ده‌ده‌ن..سورین له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆمان و خۆڕه‌نگ كردن به‌ڕه‌نگی ئه‌وانه‌ی پێیان سه‌رسامین..له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و پاشكۆیه‌تیه‌مان به نیشانه‌ی پێشكه‌وتن ده‌زانین!!.
ده‌یان بۆنه‌ی نامۆ‌و نه‌خواردوو به واقیعی ولات و میلله‌تمان كردۆته بار به‌سه‌ر خۆمانه‌وه، خه‌لكی پێوه سه‌رقال ده‌كه‌ین و سامانی گشتی تێدا به‌زایه ده‌ده‌ین، له بۆنه‌یه‌كی وه‌ك كریسمس و سه‌ری ساڵ دا هه‌فته‌یه‌ك پشوو به‌كه‌م ده‌زانین، له‌كاتێك دا ئه‌وان نه‌ك جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زان به‌لكو نه‌ورۆزیش ته‌نها رۆژێك ناكه‌نه پشوو بۆ ئه‌و هه‌موو كورد‌و رۆژهه‌لاتیانه‌ی تر كه له ده‌ره‌وه ده‌ژین، ئێمه‌ش كلتور‌و زمان و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆمان واز لێ ده‌هێنین بۆ ئه‌وان..له مێژوودا كێ بیستوویه‌تی كورد له زستان دا جه‌ژنی گێرابێت و هاتبێته ده‌ره‌وه، هه‌ركه‌س ته‌ماشای جاده‌و شه‌قام و راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كردبێت له بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی دا وای هه‌ست ده‌كرد زۆرینه‌ی كورد فه‌له‌ن و هه‌زاران ساڵه ئه‌و جه‌ژنه ده‌گێڕن، ئه‌وه‌نده به‌جۆش و خرۆش و گه‌رمیه‌وه خۆی بۆ ئاماده‌كراو ئاهه‌نگی بۆ گێڕدرا سلێمانی و هه‌ولێر بووبوونه پاریس و رۆما!! به‌دووری نازانم دوای چه‌ند سالێكی تر واز له سه‌ری سالی كوردی و نه‌ورۆز بێنین یان بیهێنینه چله‌ی زستان بۆ ئه‌وه‌ی پێمان نه‌ڵێن میلله‌تێكی دواكه‌وتوون!! ئه‌مه‌یه واقیعی ژیان و بیركردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتن خوازه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ناجێگیره‌ی كوردستان!!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
