
بانگه‌وازی بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی له سێداره‌دانی چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد و ده‌ربڕینی ناره‌زایی له‌ژێر ناوی (كه‌مپینی نا بۆ سێداره) وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقی و ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی له رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری (20/1/2011) كاتژمێر (2) ی پاشنیوه‌ڕۆ رێپێوانێكی مه‌ده‌نیانه ساز ده‌كه‌ین له‌به‌رده‌م باخی گشتیه‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌را، به‌ئامانجی شه‌رمه‌زاركردنی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ستاوه به له‌سێداره‌دانی چالاكوانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (حسێینی خزری) .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له سه‌رجه‌م (هاوڵاتیان، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، پارت و كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان، چالاكانی مافی مرۆڤ و ویژدان زیندووان...) ده‌كه‌ین...كه ئه‌و رۆژه بكه‌نه رۆژی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی سێداره و وه‌ك ئه‌ركێكی ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی دژبه هێرشی له‌سێداره‌دان بووه‌ستنه‌وه و به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه بكه‌ن...
به‌شداریتان له‌و خۆپیشاندانه‌دا رێگریكردنه له له‌سێداره‌دانی چه‌ندین چالاكی تری سیاسی و مه‌ده‌نی كه ئێستا له زیندانیه‌كانی رژێمی ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره‌ن...
كه‌مپینی نا بۆ سێداره
18/1/2011
- بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره مۆبایلانه‌وه بكه‌ن:-
- (07702459898) مامۆستا محه‌مه‌د به‌كر.
- (07701105690) ئاكۆ خه‌لیل.
- (07701528550) نزار محه‌مه‌د.
- (07701364720) سه‌بری به‌همه‌نی.
- (07701551987) شیلان محه‌مه‌د.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
