رووداوه‌كانی تونس ئاماژه گه‌لێكمان نیشان ده‌ده‌ن و هه‌ڵوه‌سته كردنیش له‌سه‌ر ئاماژه‌كان فره ڕه‌هه‌ندین، ده‌كرێ به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه باسیان لێوه بكرێت و شیته‌ڵێكی بابه‌تیانه‌ی بۆ بكرێ، وه‌لێ وه‌رگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌م چه‌ند دێره‌دا ناچێته ناو بازنه‌ی پێكانی مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه.ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ ئه‌و هه‌ڵچوونه پڕ له جوانیه‌یه كه مرۆڤ ده‌خاته نێو چوار چێوه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ژیانه‌وه، ئه‌ویش ترۆپكی قوربانیدانه له پێناو ژیان.بێكاری و برسیه‌تی وا ته‌نگی به هاوڵاتیانی تونس هه‌ڵچنیوه تا ئه‌و ئاسته‌ی قوربانی ژیانی له پێناو ژیان لێبكه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و شۆرشه‌ی كه له تونس روویدا هێنده پشت ئه‌ستوور بوو به متمانه به خۆبوون ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری له شێوه‌ی (زه‌ین العابدین بن علی) به‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆریه‌ی23ساڵه حكومرانی ده‌كات نه‌یتوانی به‌رگه‌ی چه‌ند رۆژێكی كرێكاران و پێشكه‌وتنخوازان بگرێت.ناچمه سه‌رئه‌وه‌ی ململانێ چینایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتۆته چ ئاستێك، به‌ڵام نموونه برسیه‌تی و بێكاری گه‌لی تونس به‌سه بۆ وێناكردنی سیسته‌می مرۆڤ كوژی سه‌رمایه‌داری.شاعیرێكی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر میلله‌ت ئیراده‌ی ژیانی ببێ ده‌توانێ دڕ به‌شه‌وه زه‌نگ بدات و كۆت و به‌نده‌كان چه‌نده‌ش بن ده‌یشكێنێ) ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی گه‌ل گه‌ر بیه‌وێ گۆڕانكاری بنه‌ره‌تی و بنچینه‌یی له سیسته‌مه سه‌پێنراوه‌كان بكات (بێ گومان نموونه‌ی تونس) هیچ به‌ربه‌ستێك نابێته روخاندنی قه‌ڵای خواستی مرۆڤ.له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و شێوازه حكومڕانیه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا به‌زۆری سه‌پێنراوه ئه‌گه‌ر پێره‌وه‌كه‌ی تا ئاستی نیو سه‌ده‌یه‌كیش بخایه‌نی ده‌بینین كه‌چاره‌نووسیان چ چه‌شنێكه، وێرای ئه‌وه‌ی تا دێ ده‌رفه‌تی ژیان له‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی كه چه‌وسانه‌وه وه‌ك ئامرازێك بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می ده‌سه‌لاتیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن ئاینده‌یان باش نابێ و ئه‌و خۆسه‌پێنی و گوشینی هێزو بازووی میلله‌ت زۆر ناخه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خوَشحاڵیه‌شێوازی شوَرشی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌وسه‌رهه‌ڵدانیش جیهانبینییه‌كی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه له شێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بینین تێكۆشانی سه‌ندیكاكان به‌چ ئاراسته‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆی ده‌چه‌سپێنی له گۆڕانی شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی وڵات.برسیه‌تی و بێكاری و گه‌نده‌ڵی و دیكتاتۆریه‌ت چه‌ند شێوازێكی ئه‌م ده‌وڵه‌ته چه‌وسێنه‌رانه‌ن كه‌وا له گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن به‌دوای جێگره‌وه‌ی دیكه‌دا بگه‌رێن، هه‌ڵبه‌ت باشترین جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ریش ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و كارگه‌رانه.گه‌رانه‌وه بۆ گه‌ل پته‌وكردنی پێگه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكه بیه‌وێت له نێو برك و ژانه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا گوزه‌ر بكات، گوێنه‌دان به خواست و ویستی گه‌ل و چه‌وساوه‌كانی وڵات هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵته‌كاندنی رۆحی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دار و خۆسه‌پێنیه له رێگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و كرێكاری و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
