له سایتێكی ئینگلیزی بابه‌تێكی سه‌یرم خوێنده‌وه كه نووسراوه:
خه‌ڵاتێكی 100$ دۆلاری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه جوانترین وتار بنووسێت به‌ناونیشانی "بۆچی كورد مافی وڵاتی سه‌ربه‌خۆیی نیه؟
گه‌ر له سه‌رچاوه مێژوویه‌كان بگه‌ڕێن كورد (4000) ساڵ له‌مه‌و به‌ر ژیاوه به‌نه‌وه‌ی میده‌كان و حوریه‌كان ناسراون وئێستاش پیی ده‌ڵێن كوردستان.ئه‌و كاته نه عه‌ره‌ب ناسراو بوو ونه تورك له مێژوودا باس كرا بوون.ده‌بی جیهان به‌گشتی و عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی بزانن، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌ب گوی له كورد ناگرێت و باوه‌ری به‌هیچ مێژوویه‌ك نیه ته‌نها مێژووه خوێیبناویه‌كه‌ی خۆی نه‌بی، كورد له ته‌ورات باس كراوه، كورد له‌لایه‌ن حاكمێكی توركی له سه‌ده‌ی (14) باس كراوه و له‌لایه‌ن گریك و رۆمانه‌كان ناسراوه به (كوردۆخی)، ئه‌و كاته كه تورك له بژێوی ژیانی ده‌گه‌ڕا له ناوه‌ڕاستی ئاسیادا.
راسته نه عه‌ره‌ب و نه تورك و نه فارس دان به نه‌ته‌وه‌ی كورد وسه‌ربه‌خۆیی كورد نانین، و ناوی ده‌نین به ئیسرایلی دووه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئێستا مێژوو شاهید حاڵه كه دان به‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی كوردا نه‌نرێـت باكووری ئاسیا ده‌شێوێت، چونكه هه‌میشه كورد ناوبژیوانی نه‌ته‌وه‌كان بووه له عێراق و ده‌وروبه‌ریدا، ئێستاش چاوه‌ڕوانی كوردن كه حكوومه‌ت پێك بێنی له عێراقدا، چونكه عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی شیعه هه‌تا م
اون پێك نایه‌ن، ده‌یانه‌وی كورد حكوومه‌ت پێك بێنی، قه‌د عه‌ره‌ب برای كورد نه‌بووه كه ئێستا باسی ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌عه‌ره‌ب هه‌میشه شمشێر و چه‌كی له رووی كورد به‌رز كردووه، ئێستاش گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بره‌خسی كورد له مێژوو ده‌سڕێت، به‌ڵام كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازه و به‌ئاشتیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌كات، بۆیه عه‌ره‌ب روو له كورد ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی.بۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتر ده‌رباره‌ی مافی سه‌ربه‌خۆیی كورد پێویسته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بخوێنین:.
1.نزیكه‌ی (45) ملیۆن كورد هه‌یه له جیهان، به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه ئه‌یانه‌وی مافی بده‌ن به نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌كو فه‌له‌ستین كه پێكهاتووه له (6) ملیۆن عه‌ره‌ب هه‌موویان و داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و داوای زه‌وی تایبه‌ت به‌خۆیانن ده‌كه‌ن.
2.كورد چینێكی جیاوازه له عه‌ره‌ب و تورك و فارس.
3.زیاتر له (40.000) هه‌زار كورد له توركیا شه‌هید كراون له ماوه‌ی (20) ساڵی رابردوو به‌ده‌ستی هێزی توركیا، تا ئێستاش ده‌جه‌نگێن له پێناوی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیی.
4.كورد زمان و كلتوری تایبه‌ت مه‌ندی به‌خۆ هه‌یه.
5.ڕژێمی به‌عس نزیكه‌ی (300، 000) هه‌زار كوردی شه‌هید كرد ته‌نانه‌ت چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژو ئه‌نفالیشی به‌كار هێنا.
6.له ساڵی 1991 وه به‌شی له كوردستانی عێراق ئازادی خۆی وه‌رگرت به‌خوێنی شه‌هیدانی هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی 2003 كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بونه هاوپه‌یمانی كورد بۆ نه‌مانی دكتاتوریه‌تی عێراق.
لێره‌دا ده‌ڵێم بۆچی (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ) داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن، ماف به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ره‌وا نازانن.؟؟
بۆچی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌كو قه‌ته‌ر و ئیمارات و عومان وكویت سه‌ربه‌خۆبن كه هه‌ر یه‌ك له‌م وڵاته عه‌ره‌بیانه به‌قه‌د رووبه‌ری زه‌وی كه‌ركوك نابن؟؟ به‌مه‌رحی هه‌مووشیان عه‌ره‌بن و 16
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆشیان هه‌یه...
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كه‌م له‌م سایته‌یه ده‌رهێناوه:.
http://www.firstthings.com/blogs/firstthoughts/2010/06/21/essay-contest-with-100-prize-why-the-kurds-dont-deserve-an-independent-state/
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
