له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه ناویان له‌خۆ ناوه توێژه‌رو هونه‌رمه‌ندو مامۆستای زانكۆ، له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌ڕله‌مانتارێك مه‌هزه‌له‌یه‌كیان پێشكه‌ش به په‌ڕمانی كوردستان كردووه كه ئازادی ئایینی له‌كوردستان به‌رته‌سك بكرێته‌وه‌و وتاری ڕۆژانی هه‌ینی ته‌نیا له‌سێ پاریزگا بدرێت و به ڕێگای شاشه‌كانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م كوردستان بگوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ناو پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێكی تره‌وه بوایه هه‌رگیز قسه‌مان له‌سه‌ر نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان چه‌ندین ناوی قه‌به‌ی وه‌ك نووسه‌رو شاعبرو رۆِماننوس و سینه‌ماكارو ده‌رهێنه‌رو په‌له‌مانتارو چاڵاكوانیان له‌خۆ ناوه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كیان له‌سه‌ر بكه‌م.
ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووین له نووسه‌رو شاعبرو رۆِماننوس و سینه‌ماكارو ده‌رهێنه‌رو په‌له‌مانتارو مامۆستایانی به‌رێزی زانكۆ پڕۆژه‌یێكیان ئاماده كردبا كه چۆن به‌ره‌و ده‌وله‌ت بوون هه‌نگاو بنێین، چۆن بتوانیین خۆشه‌ویستی نیشتمان لای گه‌نجان گه‌شه پێ بده‌ین، چۆن ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان بپارێزین، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووین پڕۆژه‌یێَكی چاكسازیان پێشكه‌ش به په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم كردبایه كه گه‌نده‌ڵی و هه‌یمه‌نه‌ی حزب به‌سه‌ر حكومه‌تدا نه‌هێڵێ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین پرۆِژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كردبا كه بێكاری له‌كوردستان بنه‌بڕ بكرێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوین چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له تواناكانی خۆماڵی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كوردستان خرابایه ڕوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین كێشه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و له‌شفرۆشی و نیشته‌جێ بوون و گرانی بازاڕ‌و دامه‌زراندن و چۆنیه‌تی خوێندن له قوتابخانه‌و زانكۆكانی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌و مه‌ڵبه‌ندانه چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییان بۆ بدۆزرێته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین پڕۆژه‌ییك به حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان بده‌ن كه ڕیشوه‌خۆری و واسیته‌كاری و خزمه خزمێنه‌و حزب جزبێنه له‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت په‌یڕه‌و نه‌كرێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بازرگانیه بدۆزنه‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ بازرگانی به‌ناو پزیشكه‌وه به‌نه‌خۆشه‌كانی كوردستان ده‌كرێت و، داوو ده‌رمانیش وه‌كو كه‌ل و په‌له‌كانی تر به‌بێ چاودێری ته‌ندروستی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێنه‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین گوشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت بۆ دروست كردنی چه‌ند وێسته‌گه‌یه‌كی كاره‌با كه بیست و چوار كاتژمێر كوردستان ڕووناك بكاته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین موژده‌ی به‌رهه‌م هێنانی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆو سه‌ته‌لایت و ته‌كه‌نه‌لۆژیای نوێمان پێ بده‌ن كه له‌سه‌ری نووسرابێت (له‌كوردستان دروست كراوه) چاوه‌ربووین.چاوه‌روان بووین!!!!!!!!، كه‌چی به‌ناو توێژه‌رو هونه‌رمه‌ندو دكتورو مامۆستایانی زانكۆ دێن مه‌هزه‌له‌یه‌ك پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر له هه‌موو شتێك بچێت ته‌نیا له پڕۆژه یاسا ناچێت، خۆشیان باشتر له‌هه‌موو كه‌س ده‌زانن كه نه‌ك هه‌ر له‌كوردستان، به‌ڵكو له هیچ شوێنێكی تر جێگه‌ی نابێته‌وه.پێم سه‌یر بوو ئه‌و هه‌موو زاته گه‌ورانه، كه به ئۆتۆمبێڵی هه‌ژده چه‌رخی ناو‌و نازناوه‌كانیان هه‌ڵناگیرێ خۆیان بێننه ئه‌و ئاسته‌ی كه خه‌ڵكی ساده گاڵته‌یان به پڕۆژه‌كه‌یان بێت، به‌ڵام دیاره ئێمه به هه‌ڵه له‌وان گه‌یشتوین و هه‌ر شیاوی ئه‌وه‌ن كه ناویان به ته‌نیشت ناوی كه‌سانێكه‌وه بنووسرێته‌وه، كه خۆیان باشتر له‌هه‌ر كه‌س ده‌زانن خاوه‌ن چ پاشخانێكی قێزه‌ونن، خۆزگه زووتر خۆیان ئاشكرا كردبایه تاوه‌كو ئێمه‌ش زووتر هه‌ستمان به تێڕوانینی خۆمان كردبایه به‌رامبه‌ر به‌وان، سه‌یره خاوه‌نانی ئه‌و ناوه قه‌بانه هه‌موو مافێك به‌خۆیان ڕه‌وا ببینن و چینێكی دیاری كۆمه‌ڵگاش په‌راوێز بخه‌ن و پێیان تاوان بێت دوو قسه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆیان بكه‌ن، كه زیاتر له‌هه‌ر هه‌موویان خه‌مخۆری كۆمه‌ڵگای خۆیانن و زیاتر له‌هه‌ر هه‌موویان پێگه‌و جێگه‌یان له كۆمه‌ڵگادا دیاره، له‌وكاته‌ی كه ئه‌وان خۆیان له‌نه‌ته‌وه‌كه‌یان شۆرده‌وه‌و ژیانی هه‌نده‌رانیان هه‌ڵبژارد، مامۆستایانی ئایینی باوه‌شی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵبژاردو له‌خۆشی و ناخۆشیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌شداربوون، جا ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه‌ی توێژه‌رو ڕوناكبیرو نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندو په‌له‌مانتارو مامۆستای زانكۆ ئه‌وه بێت، سه‌د خۆزگه به‌جه‌هل و نه‌خوێنده‌واری!!
ئه‌مه چ عه‌قڵیه‌تێكه هه‌موو ئازادیێك بۆ خۆت پاوان بكه‌ی و مافی قسه كردنیش له‌خه‌ڵك بستێنیه‌وه؟ بۆچی له‌و مه‌هزه‌له‌یه‌دا به دێڕێكیش ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه كاری ڕۆژنامه‌نوووسی ته‌نیا ده‌سنیشان كردنی كه‌م و كوڕیه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانه، نه‌ك ببنه ده‌مڕاستی كۆمه‌ڵگاو باس له ورد‌و درشتی ژیانی خه‌ڵك بكه‌ن؟ بۆچی كه‌مترین ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه موسوڵمانیش وه‌كو مه‌سیحی و یه‌خودی و یه‌زیدی مرۆڤه‌و كه‌س مافی نییه هه‌ستی بریندار بكات؟ بۆچی ته‌نیا مامۆستایانی ئایینی له‌و نێوه‌دا تاوانبارن و خه‌ڵكی تریش ماستی مه‌یو؟ ئایا ده‌زانن توندڕه‌وی هه‌ندێ مامۆستای ئایینی كاردانه‌وه‌ی ئه‌و نووسینه ته‌شهیریانه‌یه كه هه‌ندێ كه‌سی له‌ده‌ره‌وه قورمیش كرا‌و بۆ ناوبانگ ده‌ركردن له دژی ئایینی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی ده‌ینووسن؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌یاسا له‌گه‌ڵیان بكرێ و بڕیاری دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا نه‌بوو، ئه‌وا یاسای سه‌رده‌مانی به‌عسه‌و ئه‌بێت بگۆڕدرێ، ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیاندا دابوو، ئه‌وا یاسایه‌و ئه‌بێت سه‌روه‌ر بێت!
ئه‌وان بڕیاری پێشوه‌خته‌یان داوه كه به‌هیچ شتێكی ئه‌م میلله‌ته ڕازی نه‌بن، نه ئه‌خلاق نه دین نه داب و نه‌ریت نه‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان، نه ده‌ستوور.
ئه‌وانه‌ی كه له‌و گه‌له‌كۆمه‌گیه‌دا خۆیان به هونه‌رمه‌ند ناوزه‌د كردووه، به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین سووكایه‌تیان به هونه‌رو كولتووری میلله‌تی كورد كردووه، چونكه ئه‌وانه نه‌ك هه‌ر هونه‌رمه‌ند نین به‌ڵكو بازرگانانێكی زۆر گه‌وره‌ن به هونه‌ری كوردی، ساڵ نییه ملیۆنان دۆلار له‌داهاتی كوردستان و به‌رهه‌می خوێن و فرمێسكی دایك و ڕۆڵه‌ی شه‌هیدانیان به‌گه‌روودا نه‌كرێت، كه‌چی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه سیمایێكی نوێ به هونه‌ری كوردی ببه‌خشن، هونه‌ر لای ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یه ئافره‌تان له شه‌رم و حه‌یا داببڕن و به‌لاشه‌ی نیوه ڕووته‌وه خۆیان نمایش بكه‌ن و حه‌زه نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و كه‌سانه بێننه‌دی كه هونه‌رو ڕۆشنبیرایه‌تی ته‌نیا له جه‌سته‌ی ئافره‌تانه‌وه ده‌بینن، به‌ڵام دیاره ئافره‌تی كورد له‌وانه گه‌یشتووه بۆیه ئاماده نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ڵكو ناچارن هه‌ندێ ئافره‌ت كه بۆ بازرگانی ته‌رخان كراون له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێنن و به ئاوازه بێ تام و چێژه‌كه‌یان مێشكی بیسه‌ر ماندووتر بكه‌ن، كه‌چی ناویان لێناوه هونه‌ری كوردی.ئه‌وه ته‌نیا قسه‌ی من نییه به‌ڵكو ڕای زۆربه‌ی زۆری هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌نه.
با ئه‌و پرسیاره له‌خاوه‌نانی ئه‌و ناوه بێ ناوه‌رۆكانه بكه‌ین: ئایا چه‌ند كچه هونه‌رمه‌ند دانیان به‌وه‌داناوه كه له‌لایه‌ن پیاوه به‌ناو ئازادیخواز‌و مۆدێرن و هونه‌رمه‌ندو مۆزیك ژه‌ن و یه‌كسانی خوازانه‌وه ئیستغلال كراون؟ ئایا چه‌ند ژنه هونه‌رمه‌ند ئه‌و ڕاستیه‌یان دركاندووه كه به‌رامبه‌ر به پێدانی پاره‌و زه‌وی داوای شتی نابه‌جێیان لێ كراوه؟ چه‌ند ژنه ڕاگه‌یاندنكارێك دانیان به‌وه داناوه كه له‌لایه‌ن پیاوه داكۆكیكاره‌كانی مافه‌كانی ئافره‌تانه‌وه دووچاری ته‌حه‌ڕووشی جنسی بوونه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌وه ئێمه‌ین له‌ژێر گرته سێكسیه‌كاندا ناوی بێژه‌رو گۆرانی بێ‌ژان ده‌نووسین؟ یان ئه‌وانه‌ن كه لای ئێوه به ڕۆشنبیرو نوێخواز ناونراون؟
ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ش كه مل به‌ملی ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته به‌ره‌ی دژه میلله‌ت نابێت ئه‌وه‌یان له‌بیر بچێت كه به‌ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه ساده‌و ساكاره گه‌یشتونه‌ته په‌ڕله‌مان كه ئێستا له‌دژیانا به‌ره‌یان گرتووه، ئه‌گه‌ر مامۆستایانی ئایینی و ئه‌هلی مزگه‌وتیش نه‌بوونایه دڵنیام سندووقه‌كانی ده‌نگدان به خاڵی بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وكاته میلله‌تیان له‌یاده كه پێویستیان به ده‌نگی ئه‌وان هه‌یه، دڵنیاشم میلله‌ت ئه‌وه‌ی له‌یاد ناچێت، ئه‌گه‌ر له‌یادیشیان كرد ئه‌وا دڵنیا بن ئێمه به‌بیریان دێنینه‌وه.زۆرێك له‌و به‌ناو نووسه‌رو رۆشنبیرانه‌ی كه ناویان له‌و گه‌له‌كۆمه‌گیه‌دا هاتووه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا به نووسینه‌كانیان ئه‌و په‌ڕی هه‌ڵیاندا كه خه‌ڵك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆئه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له به‌غدا لاواز بكه‌ن و نوجێفی و موتله‌گ و جه‌عفه‌ری و سه‌درو مالیكی كێشه‌ی كورد ته‌سلیم به‌و وڵاتانه بكه‌ن كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، كه‌چی ئێستا پرۆژه‌ی ده‌مكوت كردنی مامۆستایانی ئایینی و به‌رته‌سك كردنی ئازادی بۆ موسوڵمانانی كوردستان پێشكه‌ش به‌و په‌ڕله‌مانه ده‌كه‌ن كه لای هه‌ندێ له‌و ناوانه‌وه شه‌رعیه‌تی نییه!
ته‌نیا كه‌سێك كه كاری تێ‌كردم له‌و لیسته‌دا، هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر بوو، چونكه تا ئێستا نه‌مبیستووه مامۆستایێكی ئایینی له دژی ئه‌و قسه‌ی كردبێت، ته‌نانه‌ت خۆم بینیومه مامۆستای ئاینی زۆر به‌ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ گۆرانیه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا به‌كوڵ گریاوه.له چاوپێكه‌وتنێكیدا له كوردستان تی ڤی خۆی دانی به‌وه‌دانا كه هونه‌رو وێژه‌ی كوردی به‌هۆی مامۆستایانی ئایینی و فه‌قێكانی نێو حوجره‌وه پارێزراوه، كه‌سانێكیش كه گه‌وره‌ترین كۆسپیان له‌به‌رده‌م هونه‌ره‌كه‌یدا دروست كردبێت، كه‌سانی سیاسی و هونه‌رمه‌ندو ڕۆشنبیره‌كان بوون.بۆیه من به غه‌دری ده‌زانم ئه‌و وه‌كو كه‌سایه‌تیێكی هونه‌ری خۆی بێنێته ئاستی هه‌ندێ كه‌س كه له‌و لیسته‌دا ناویان به هونه‌رمه‌ند هاتووه، داواشی لێده‌كه‌م داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان بكات و خۆی له قه‌ره‌ی بابه‌تێك نه‌دات كه خۆی و هونه‌ره‌كه‌ی سووك بكات.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه پێیان وابێت ئێمه له ئیمزاكانیان ده‌ترسێین، ئه‌وا هه‌موویان به‌قه‌د به‌شدار بوانی نوێژێكی هه‌ینی نابن، ئه‌گه‌ر پێیان وایه ئێمه له ناوه بێ ناوه‌رۆكه‌كانیان ده‌ترسێین، ئه‌وا هه‌زاران دكتورو هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و نووسه‌رو رۆشنبیر‌و دڵسۆزانی ئه‌م میلله‌ته به‌رگری له ئایین و مزگه‌وت و مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له خه‌یاڵی ئه‌وه‌شدان كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیان بۆ بێده‌نگ بكرێت و ئه‌وانیش به ئاره‌زووی خۆیان بكه‌ونه لێدان و سووكایه‌تی كردن به ئایین و ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵگا، ئه‌وا دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژه نابینن، مه‌گه‌ر له خه‌وندا، كه مافی خۆیانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
