بەرێز، نامەكەم بە كورتەیك دەستپێدەكەم، رەنگە ئەو دەستەواژانەی لە ناوەرۆك دا ھاتون، لە بەر چاوی بەرێزتان نامو نەبن و روژانە گوێبیستی دەبن.بە پێویستی دەزانم ئێمەش بەرگری لەم دەستەواژانە بكەین و ببن بە بەشیك لە كولتوری سیاسی و كومەلایەتی ئێمە، لە شانازیكردن بەو دیموكراسی یەی كە روژ لە دوای روژ لە ھەرێمی كوردستان لە پەرەسەندندایە.كومەلگا لە سەر بنەما ئەخلاقی یەكان، مرۆڤایەتی، ھاوسوزی، پشتگیری، یەكسانی، یاسایی، سیاسی، پێكڤەژیان ھاتوتە ئاوادانكردن.ئەوەی لە بەر چاومانە بێ واتە بون و لە دەست دانی رەنگ و واتەی ئەم دەسەتەواژانەیە لە ھەرێمی كوردستان.ئەویش لە ژێر دەسەڵاتی 19 سالەی كورد.كاتێك وەكو ھاولاتی یەكی ساكار و سادە چاو لە ژیانی روژانەی ھاولاتی یان دەكەین، گوێبیستی گلەی خەلك و بەرپرسانی حزبی و حكومی لە "بونی سیاسەتێكی جیاوازخواز/جیاوازكەر ھاوشێوەی ئاپارتایدی ئەفریقای باشور" دەبین، كە روژ لە دوای روژ لە پەرە سەندن دایە.سیاسەتێكی وەھاش نەك لە دابەزین دایە، بەلكو بەرەو پەرەسەندن دەچێت.كاتێك لە ژێر ئالای لیبرالیزم و ھتد، بنەماكانی كومەلگای كوردی، لە ژێر چەتری پێشكەوتنی زاھری و بێ واتەو ناوەرۆك دا دێتنە تواندن و لە ناوبردن، ھاولاتیش لە گەل ژیان و بون و ناسنامەی خوی نامو دێتە كردن!!! ھەرێمی كوردستان، ئێستا بوتە ئەو شوێنە كە یاسا شوێن پێی نییە، بەلكو رەنگ و روی بێ واتە بونی كوملەگایەك كە غرور، خوەپەرەستی، فەرھود، تالانكرن، كوێلایەتی شوێنی گرتوتەوە.یاسا بو ئەو سەروەرە كە دەرەوەی بازنەی " ھێزی دەسەڵاتدار بێت".
بەرێز، وەك دیارە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەولی ئەوە دەدات بە پێی تواناكانی خوی كوردستان ئاوادان بكات و بكاتە شوێنێك ئێمە ھەمومان شانازی پێوە بكەین.كاتێك چاو لە نەخشەی ئاوادانكردنی ھەرێم دەكەین، لە روی پراكتیكی یەوە جیاوازی یەكی یەكجار زور دێتە بەرچاو/كردن ئەویش لە ناو بەینی شار، شاروچكە، گوند و قەزكاندا، لە روی پێشكێشكردنی خزمەتگوزاری و ئاوادانكردن.ئەمەش پەیوەستە بەوەی كە چ شار، شاروچكە وەیان قەزایەك خاوەن كەسایەتی یەكی بەھێز و نێزیكە لە دەسەڵاتی سیاسی، حكومی ومەكتەبی سیاسی حزبە خاوەن دەسەڵاتدارەكان.لە لایەكی دیكەشەوە ئێمە بە ئاشكرا دەبینین زولمێكی یەكجار زور لە خەلكی شار، شارۆچكەكان و گوندەكانی ھەرێمی كوردستان دێتە كردن، لە روی گرنگی دا بە ئاوەدانی و پێشكێشكردنی خزمەتەوە.ئەویش لە سەر بنەمای گرنگی دان بە ناوەندی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان.
ئەوەی من دەمەوێت ئاماژە پێبكەم، پروژەی دروستكردنی رێگای گەلی زاخویە.بەرێز، ئەمە نیزیكی 19 سالە رێگای گومركی ئیراھیم خەلیل و گەلی زاخو خزمەتی ھەرێمی كوردستان دەكات لە روی داھاتەوە.ئەم رێگایە شادەماری ئابوری ھەرێمی كوردستانە و خاوەن گرنگی یەكی یەكجار زور و ئەم گرنگی یەشی كەم نابێتەوە.ئەم رێگایە بە ھەمو تواناكانی یەوە خزمەتی ئاوادانی، بەھێزبونی ئابوری پارتی، و ھەرێمی كوردستانی كردوتەوە.من دەپرسم، بوچی نابێت كە رێگای گەلی زاخو بە شێوەیەكی رێكوپێك بێتە دروستكردن كە مەترسی لە سەر گیانی ھاولاتی یان و ھاتو چو نەبێت؟
بەر لە ھەمو شتێك من بە چەند نمونە دەست پێدەكەم، كە لە ماوەی چەند سالی رابوردو دا كاری یان لە سەر كراوە.لەوانە پروژەی دروستكردنی رێگای دھوك- شێخان-ئاكرێ كە لە شاملی رێگاكانی دھوك، ئێتیتێ ئەڤرێكی، بریفكا، شیخان، باعەدرێ و ئاكرێ یە.لە گەل ئەوەش ھەردو رێگای ھەولێر- مەسیف – شەقلاوە.زور پێخوشحالین كە گرنگی بەم رێگایانە دراوتەوە و بە شێوەیەكی باش رێكوپپێك كراون و ئێمەش سودی لێوەردەگرین.لە ھەمان كاتیش رێگاكانی دەروازەكانی دھوكە، كە بە شێوەیەكی باش پان و بەرین كراون.ئەم رێگایانە ھاوشێوەی جادەكانی نێودەولەتی لە سەر ستاندارێكی نێودەولەتی دروستكراون.ئێستاش كار لە سەر رێگای دھوك-ئێتیتێ، و ئەڤرێكێ دێتە كردن، بو ئەوەی كە ئەم رێگایەش ھاوشێوەی رێگای دھوك- زاویتە، دھوك سیمێل و فەئیدیە لێیبێت.
لێرەدا رێگایئیبراھیم خەلیل – گەلی زاخو توشی ئەم جیاوازی یەوە بوتەوە.نە لەو سەردەمی كە گومركی ئیبراھیم خەلیل بو پارتی و ھتد خاوەن گرینگی بو و نەك لە سەردەمێك كە ئێستا لە زاخو نەفت و پەترول دێتە دەر و ئاودیدێتە كردن.ئەم شارە قەت جێ بایەخ نەبتەوە و نییە.ئەم شارە نە پاركی ھەیە، نەك پەرتوكخانەی ھەیە، و نەك شوێنێك بو گەنجان ھەیە- بەلام گەر لە دھوك بێتە نێرین، ئەوا بێجگە لە بونی چەندین پارك، ئێستاش پارە بو چەندین پارك تەرخانكراوتەوە، و ھەندێك لەم پروژانە ئێستا كار لە سەر دیێتە كردن.لە كاتێك كە پێویستی بە ھێزی لەشكەری و پێشمەرگەی و خوراگری و چەلەنگی ھەبێت، ئەوا رولەكانی شاری زاخو دێنە بیرتان، كە لە زیرەكترین ھێز و خوراگرتین ھێزەكانن.لە كاتی نوسینی مێژوی شوڕشی گەلی كورد و داستانە بێ ھاوتاكانی كە لە كاتی شوڕەشە جیاوازەكانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد دا لە لایەن رولەكانی زاخو و دەڤەرەكە رویانداوە، ئەوا دیسان زاخوتان لە بیر چوتەوە.لە كاتی نوسینی كولتوری شوڕشی گولان، ئەوا بەرپرسیارەتی یەكەی بە كەسیك دەدرێت، كە لە نە دور و نە لە نێزیك پەیوەندی بە شوڕشی گولان و كولتورەكەی نییە و نەبوتەوە.چون لە حزبێك ئەوە دێتە قوبول كردن، كە پروژەیەكی ئاوەھا رادەستی كەسێك بكات، كە ناوی " صدام" بێت.ئەمە قەت قابلی قوبال نییە، بو ئێمە و ئوانی كە بەشیكن لە كولتوری شوڕشەكانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد، بە تایبەتی شوڕشی گولان/نوێ!!! بەرێز، باەر ناكەم كە ئەمەتان لە بیر بچێت، كە ھیچ شارێك بە قەد زاخو لە دیاربەكرەوە بگرە ھەتا خانەقین، لەم كوردستانە شوێنێك پەیدا نابێت كە رولەی شاری زاخو لەوێ ئامدادەنەبوبێت و لە سەنگەری بەرگریكردن لە گەلی كورد دا خوێنی خوی پێشكێش نەكردبێت.باوەر ناكەم، بەلام، لە كاتی ھەلبژاردن و ھتد دا، كاتێك كە پێویستی بە دەنگ و پشتگیری ھەبێت، ئەوا زاخو لە بیرە و پەنا و ھانای بودێتە بردن.بەلێ، زاخو و رولەكانی یان، لە سەنگەری پێشوەدان و ئەگەر ئێوەش لە ئێمە تورەبن، ئەوا ئێمە( مەبەست پارتی و سەركردایەتی پارتی) قەت تورە نابین، بەلكو ئێوە لە بنەمالەی ئێمەن( گوتەی سەرۆك بارزانی لە یاریگەی بارزانی شاری زاخو لە كاتی ھەلبژاردنی سەرۆكایەتی و پارلەمانی كوردستان لە تەمموزی 2009).بەلێ...
بوچی دەبێت كە رێگای گەلی زاخو بەقەد رێگای دھوك – ئەڤرێكی- بریفكا- باعەدرێ- شیخان و ئاكرێی خاوەن گرنگی نەبێت؟ لە پروژەكانی دھوك- ئەڤرێكێ – باعەدرێ دەھان شەفەر و بلدوزەر و گرێدەر و ھتد كاری لە سەر دەكەن و شاخ دێێنە خوارەوە وپارەی بوی تەرخان دەكەن( شایانی ئەوەیە كە دەستخوشی لێیان بێتە كردن)، بەلام گەلی زاخو بە پروژەیەكی یەك ملیار دیناری و بە شێوەیەكی زەلیلانە و ئیھمالكەرانە دێتە دروستكردن وپارە بوی نییە.و ھەتا ئێستا چوار بەلێندەر ئەم پروژەیان لە ناو خویان دەستاودەست كردوتەوە.لە كاتێك كە پروژەكە بو سێ مانگ خەملێندرابو، ئەوە بو مانگی 9 یەم دەچێت، ھیشتا پروژەكە نیوەش نەكراوتەوە.لە كاتێك كە تێچوی یەك كیلومەتر جادە (1-1.5) ملیون دولار مەزەندە دەكرێت.لە كاتێك كە ئەم رێگایە زیاتر لە 3 كیلومێترە و ناوچەیەكی شاخاوی یە.ھەر وەك نەبێت كە گەلی زاخو رێگای كوردستان نییە-.بە گوێرەی قسەی ئەندازیاری سەرپەرەشتیار، ئەوان داخوازی نیو ملیون دولاری یان كردوتەوە كە بویان زیاد بكرێت، بە مەبەست برینی شاخەكە بە رێژەی 15 مێتر، كە برینی ئەم شاخە لە چاو پروژەكانی رێگای دھوك- ئەڤرێكی- بریڤكا- باعەدرێ زەحمەتتر نییە.بەلام، ئەم داخوازە لە لایەن ببەرپرسانی رێگا و بانی پارێزگاری دھوكەوە رەتكراوتەوە.وەلامیشیان ئەوەیە: كە ئەو پروژەیە ئەوەندە گرینگ نییە ئەم برە پارە یە بوی بێتە تەرخانكردن!!! بەلێ، ئەمەیە ھەستی بەرپرسیارەتی لە لای بەرێزانی بەرپرس و خاوەن ئەمەك!!!!
باشە من پرس دەكەم، بوچی پارە بو پروژەكانی كە ئاماژەم پێكردون ھەیە و دەھان شەفەر، گرێدەر و بولدوزەر لە سەر كار دەكەن و شاخ دێنە خوارەوە، بەلام بو زاخو نییە؟ ئەگەر بەرێزتان وەلامم ببدەن كە رێگاكە ئێستا لە ژێر دورستكردن دایە، ئەوا، داخواز دەكەم، كە ئەم پروژەیە راوەستێت، چونكە ئەم نامەیە لە بەر ئەوە ھاتوتە نوسین، كە پروژەی ئێستا، قەت خزمەتی ئەوە ناكات، كە پێویستە.ئەمە بە ھەدەر دانی پارەی ھەرێمە.ئەمە فەرھودە، ئەمە قمەی بێ بەرپرسیارەتی یە.بەو شێوەی كە ئێسا كاری لە سەر پروژەكە دێتەكردن پێویستە پروژەكە بێتە راوەستان. بەلێ، جەنابی سەرۆك، داواتان لێدەكەم ئەم پروژەیە دەستبەجێ بێتە راگرتن، وەیان پارەی زیاتر بوی بێتە تەرخانكردن، بو ئەوەی كە رێگاكە بە شییوەیەكی باشتر بێتە دروستكردن.حەز دەكەین، ئەگەر جارێكی دیكە بو سەردان ھاتنە زاخو، ئەوا توشی گیروگرفتی ھاتوچو نەبن. ئەگەر پێویستی بە راوێژ ھەبو، ئەوە ئامادەین كە را و بوچونەكانی خومان بێخەینە بەر دەست، ھەر وەكو چون ئەندازیاری سەرپەرەشتیار داوای لە بەرێوبەرایەتی رێگاوبانی دھوك كردوتەوە، بەلام پێشنیارەكەیان بە ھەند وەرنەگیراوە.
رێز و سلاو
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
