هه‌موولایه‌ك ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین كه كارمه‌ندانی هاتووچۆ چینێكی ماندوی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تن بۆیه ده‌بێت هه‌ر ڕوداوێك به سه‌ریاندا دێت زۆر به رێزه‌وه ئه‌و روداوه به‌ری بكرێت و رێز له ماندوبونی كارمه‌ندانی بگیرێت، به‌ڵام زۆر به داخه‌وه ئه‌بوایه گله‌یمان له هاوڵاتیان بكردایه كه‌چی ئه‌مجاره‌یان (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی) خۆی كه‌وته داوی ئه‌م ره‌خنه‌و گله‌یه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16/1/2011 كارمه‌ندی هاتووچۆ (ئاواره محمد امین) له كاتی خزمه‌ت كردنی به هاتوچۆی هاوڵاتیان و به جێهێنانی ئه‌ركی رۆژانه‌ی به روداوێكی هاتووچۆ له زاڵگه‌ی (قه‌ره‌هه‌نجیر) كه سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی یه گیان له ده‌ست ئه‌دات، كه‌چی هاتووچۆی سلێمانی نه‌یانتوانی لافیته‌یه‌ك هه‌ڵبواسن به ده‌رگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانه‌وه كه وه فایه‌ك بوو بۆ كه‌سوكار و هاورێیانی روحی خوالێخۆشبوو، كه نزیكه‌ی ده‌ساڵه خزمه‌ت به خه‌ڵكو هاتووچۆی سلێمانی كردووه، كه‌چی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه به‌رێزه نه‌ی توانی به 10 هه‌زار لافییته‌یه‌كی بۆ هه‌ڵبواسێت به ده‌رگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی بڵاو بكاته‌وه به گیان له ده‌ست دانی كارمه‌ندێكی هاتووچۆ، بێگومان ئه‌وكارمه‌ندی رێزدار تر ده‌كرت له‌لای خه‌ڵكی، ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌م هاتووچۆی ناو شار كه تا دره‌نگانی شه‌و به‌ده‌م رێ‌و ره‌سمی ناشتنی ئه‌و كارمه‌نده به‌رێز ه وه بوون بێگومان خۆشتان ویستوه بۆیه به‌و بارانه ئه‌ركتان كێشا خۆزگه سه‌روی ئێوه‌ش ئه‌و ئه‌ركه‌ی بكێشایه ته‌نها به هه‌ڵواسینی لافیته‌یه‌ك، هیوادارم دڵ گران نه‌بن هه‌موولایه‌كتان له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
