
دیاره یه‌كێك له‌مافه‌سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤ ڕاپه‌رینه دژی زوڵم وتاكڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، هیگل له‌كتێبی العالم الشرقی كه‌كۆمه‌لێك موحازه‌ره‌یه له‌فه‌لسه‌فه‌ی مێژوودا كه‌د.امام عبدالفتاح كردویه‌تی به‌عه‌ره‌بی ده‌لێت روح واته‌عه‌قل یائازادی له‌ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵنایه‌ت چونكه‌ئازادی ته‌نها بۆ تاكه‌كه‌سێكه ئه‌ویش حاكمه هاوڵاتیانیش كۆیله‌ی ئه‌و حاكمه‌نه یا ئه‌وئیمپراتۆره‌نه، بیگومان ئه‌وڕسته‌یه‌ی هیگل له‌ڕوی فیكریه‌وه شرۆڤه‌ی زۆری بۆده‌كری َ چونكێ فره ڕه‌هه‌نده ته‌نهامه‌به‌ستی لایه‌نی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی میله‌تانی رۆژهه‌ڵات نیه وه‌ك خۆی ده‌ڵی كه‌له‌نێو ئه‌ستوره‌و سروته‌ئاینی وكۆمه‌لایه‌تیه‌كاندا ده‌ژین به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندی فیكری وجه‌ده‌لی وفه‌لسه‌فیش له‌خۆده‌گرێ، به‌هه‌رحال ئه‌و ئیقتیباسه شوێنی مشتومڕه له‌ڕوانگه‌ی زانسته‌كۆمه‌لایه‌تی ومرۆڤایه‌تیه‌كاندا، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی مێژوی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی وڵاتانی شه‌رق بكه‌ین به‌درێژای مێژوه‌وه ده‌بینین نوخبه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌زمانه‌سوسیۆلوژیه‌كه‌ی ده‌سه‌لاتی ته‌واویان به‌سه‌ر كۆی پێكهاته كۆمه‌لایه‌تی وئابوریه‌كاند هه‌بوه، هاوڵاتی له‌وجۆره ولاتانه‌دا بونه‌وه‌رێكی تێكشكاو ه له‌ڕوی ده‌رونی وكۆمه‌لایه‌تی یه‌وه كه بێگومان به‌رهه‌می سیسته‌مێكی تۆتالیتاری و سه‌ربازیه، لێره‌وه ده‌سه‌لات جگه‌له‌وه‌ی هه‌مووڕیگاو شێوازیك ده‌گرێته‌به‌ر بۆدریژه‌دان به‌مانه‌وه‌ی خۆی له‌رێگای سه‌ركوتكردنی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی، ئه‌واله‌به‌رامبه‌ریشدا دونیایه‌ك پیرۆزی وه‌همی وپاڵه‌وانیه‌تی وشۆڕشگێریی به‌خۆی ده‌به‌خشێ كه‌له‌ڕیگای ئامرازه‌كانی به‌رده‌ستی نه‌شریانده‌كات له‌نێو دڵ وده‌رونی هاوڵاتیاندا كه‌به‌مه‌ش مرَڤێكی تێنوو به ئازادی و شێواو له‌روِی وده‌رونیه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، وه‌لێ دواجار گشت كپته‌شاراوه‌كانی مرۆڤ له‌چركه‌ساتێكدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن له‌شێوه‌ی چالاكی سیاسی ومه‌ده‌نیه‌وه وه‌ك هابرماس ده‌ڵێیت له‌ڕێگای گفتوگۆ‌و چالاكی جه‌ماوه‌ریه‌وه حه‌زوئاره‌زوه‌كانیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردیارده‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی وسیاسی پڕۆسه‌یه‌كی مێژوو كرده به‌و مانایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری هیچ نیه‌جگه له قۆناغێك بۆ ماڵئاوایكردن و راده‌ستكردنی بۆ مێژوی گۆرانكاریه‌كانی هزرو مه‌عریفه‌ی مرۆڤ، مرۆڤ ئه‌وكاتانه بونه‌وه‌رێكی ئازاده كه‌چالاكیه‌مه‌عریفیه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕو هۆشیار ده‌بێته‌وه ره‌فتارێكی عه‌قلانی به‌رهه‌م دێنێ بۆگۆڕینی سیسته‌مێكی سیاسی دۆگما كه‌به‌شێكی زۆری ئازادیه‌كانی لێی زه‌وت كردوه، له‌و وتاره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه‌بكه‌م كه زه‌مه‌نی ئێستا ته‌واوناكۆكه‌له‌گه‌ل سته‌مكاری و تۆتالیتاریدا، وه‌ك ووتم ئه‌ودیاردانه له‌نێو مێژوودا ده‌پوكێنه‌وه، دیاره ڕووخانی دیكتاتۆریه‌ت له‌كولتورێكه‌وه بۆیه‌كێكی دی گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت هه‌روه‌ك چه‌مكه‌كانیشیان په‌پێی هه‌ل ومه‌رجی مێژوی وكۆمه‌لایه‌تی و كات وشوێنه‌وه ته‌فسیری جیای بۆده‌كرێ، بۆ وێنه له‌كۆمه‌لگا دیموكراته‌كانداو ئه‌وانه‌ی به‌قۆناغه‌جیاجیاكانی مێژودا گوزه‌ریانكردوه سته‌مكاری له‌به‌رگێكی نوێوه خۆی نمایش ده‌كات، پێم وایه ئازادیه فیكری و مه‌ده‌نیه‌كان چاكترین چه‌كن بۆ نه‌هێشتنی زولم وسته‌می دیكتاتۆره‌كان چونكه له‌وێوه پرۆسه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خود زات دروست ده‌بێ كه‌ئیدی قبولی چه‌وسانه‌وه ناكات قبولی به‌فیرۆچوونی سه‌روه‌ت وسامانی گشتی ناكات، له‌نیۆهه‌مووسیسته‌مێكی سیاسی له‌وشێوه‌دا كه‌لێنێكی گه‌وه‌ره له‌نێوان هاولاتی وده‌سه‌ڵات دروست ده‌بێت كه‌تیایدا ده‌سه‌ڵات ته‌نها سه‌رقاڵه به‌وه‌ی چۆن كۆمه‌لگا كونتڕۆل بكه له‌رێگای چاندنی ترسه‌وه چونكه یه‌كێ له‌سیفه‌ته هه‌ره‌خراپه‌كانی ئه‌و سیستمه ترساندنی خه‌لكه له‌رێگای هێزه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌سه‌لات به‌حوكمی كۆنتڕولكردنی هه‌موو كایه‌كانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی ئابوری كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی ئابوری له‌ڕوی چینایه‌تیه‌وه دروست ده‌كات، چینێكی ده‌وله‌مه‌ندو سه‌رمایه‌دار كه‌به‌شی زۆری پێك هاتوون له‌پیاوانی حاكم وده‌سه‌لاتدار كه‌خاوه‌نی هه‌موو هێزێكی ئابورین، چینه‌كه‌ی تر كه كۆی خه‌لكه عامیه‌كه ده‌گرێته‌وه كه‌ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌سایه‌ی ئه‌وسیستمانه‌وه به‌ره‌و هه‌ژارتر ده‌ڕۆن، دیاره گه‌لی تونس جگه له‌وه‌ی ئازادیه‌سیاسی وكۆمه‌لایه‌تیه‌كانیان لێ زه‌وت كرابوو بێكاری سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای گرتبوه‌وه، كه‌لێنیكی گه‌وره‌ی ئابوری وچینایه‌تی دروست بوبو، سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه له‌وڵاته‌عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌كاندا ئه‌وه‌ی له‌تونس ڕویدا هه‌موو ئه‌وتێزانه‌ی خسته‌ژێرپرساره‌وه كه‌باس له‌دۆگمابونی كۆمه‌لگا ئیسلامیه‌كان وجیهانی سێهه‌م ده‌كه‌ن به‌گشتی، پێشم وانیه ئایدۆلۆژیای سیاسی ڕۆلی هه‌بوبێ له‌بره‌وسه‌ندنی ئه‌و گردبونه‌وه‌و ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌ی تونس ئه‌وه‌نده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نیه به‌موعاره‌زه یاخود ئایدۆلۆژیا به‌ڵكو ته‌نها شۆڕشێكی كۆمه‌لایه‌تی خه‌ڵكی مه‌حرومكراوی كۆمه‌لگابوو له‌هه‌موومافه‌سه‌ره‌تایی و ئازادیه‌كان پێم وایه نوسه‌ره گه‌وره‌كانی عه‌ره‌ب ئه‌وانه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك نه‌قدی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگایانكرد پێم وایه ڕۆلیان هه‌بوو له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌لك له‌م باره‌یه‌وه هاوشێوه‌ی برهان غلێون و وتاهیر لبیب و زۆری تر كه‌بێگومان ئه‌مانه له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات له‌ڕوی فیكری وكۆمه‌ڵناسیه‌وه ڕۆلی خۆیان گێڕا، ئه‌وه‌ی له‌تونس ڕویدا هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ولاتێكی دیكه ڕوده‌دات به‌تێپه‌ڕبونی مێژوی كۆمه‌لایه‌تی هاوشێوه‌ی تونس له‌كوردستاندا ڕوده‌دات چونكێ هه‌موو جومگه ئابوریی سه‌ربازی وئیداریه‌كان له‌ژێر هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی حیزب دایه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ریمَ ڕیفۆرمی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی نه‌كات ئه‌وا سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕینی له‌وشێوازه پێشبینیه‌كی حه‌تمیه، هه‌موو ئاماژه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته‌یه، كۆمه‌ڵگای كوردی لێوانلێوه له‌دونیایه‌ك كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی كه‌سه‌راپای دام وده‌زگاكانی حكومه‌تی ته‌نیوه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات به‌خۆیدانه‌چێته‌وه ئه‌وا كردنه‌وه‌ی گرێی ئازادیه‌كان ئه‌م هه‌رێمه‌ش ده‌گرێَته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌تونسداكرایه‌وه
ماسته‌ر له‌كۆمه‌لناسیدا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
